سینیە پەرداخەکانی دەستی لێ کەوتە خوارەوە و هەموو پەرداخەکانی سەری شکان، ئەو نەیتوانی تەوازنی خۆی ڕابگرێت لەگەڵ پێکداکێشانی
دەستە بەهێزەکانی دایکی بۆ سەر ڕومەتە وردیلانەکەی.- نەحلەت لەمن! نەحلەت لەمن کە تۆم هێنایە سەر ئەم دنیایە
ڕوم ڕەشبێت کە بوم بە دایکت. بەسە بەس تاکەی واز لە گیانم ناهێنی نەفرەت لێکراو
« دایکی قیژاندی بەسەریدا»ئەویش بە بێدەنگی سەیری زەویەکەی دەکرد، زوزو ئەرزە دارینەکە
دڵۆپی سوێری دەکەوتە سەر. وادیارە خاوەنی دڵۆپە سوێرەکانی سەر ئەرزەکە ئاورۆرای بچوک بوو. ئەو کچێکی تەمەن بیست ساڵ بوو.
وەلێ لە لاشەدا شانزە ساڵان بوو.
دایکی بەپێی پێویست خواردنی نەدەدا پێی..
وە خەم و خەفەتەکانی ژیانیش تەواو ئەویان لاواز کردبوو.
کەچی هێشتاکە زەڕەیەک لە جوانیە مانگ ئاساکەی کەمی نەکردبوو- ونبە! لەپێشچاوم مەمێنە خێرا هەرچی زووە ئەو ناوە پاک دەکەیتەوە
دواتریش دەڕۆیتە دەرەوە و کلێنسەکان دەفرۆشیت.
سوێند دەخۆم گەر یەک دانەشیان لێ بهێنیتە ماڵەوە بە لێدان
شلت دەکەم بەڕەڵای سەر جادە.
« دایکی وتی توند قژی گرت»ئەو بە نزیکەیئ ڕاهاتبوو. لە لێدانەکان لە ئازارەکان.
بژێوی پەیدا کردنی ماڵەوە ئەرکی ئەو بوو.
ئاورۆرا کە خاوەنی هیچ خوشک و برایەکی تر نەبوو
ناچار بوو کە خۆی بژێوی پەیدا بکات بە زۆر لێکردنی دایکی.بە هێواشی سەری بە باشە لەقاند و دەستیکرد بە کۆ کردنەوەی پارچە شکاوەکانی پەرداخەکان. هەرچی زوبو کەرتە شوشەیەکی پەرداخە شکاوەکان ڕۆچووو بەدەستیدا. خوێنە ئاڵەکەی هەرزو بڵاو بۆوە و دەستەکانی بە ڕەنگی خوێنی خۆی نوقوم بوو.
گرنگی پێنەدا و بەردەوام بوو لە کۆکردنەوە، ئەو بەجۆرێک لە ناخەوە ئازاری هەبوو درکی بە ئازار و مەینەتیەکانی سەر جەستە وردیلانەکەی نەدەکرد. هەرزو کە تەواو بوو لە کۆکردنەوەی بەرەو دەرەوە ڕۆیشت و کردیە ناو زبڵدانەکە. خوێنی دەستەکانی بەردەوام بوو لە هاتنە خوارەوە و ئاورۆراش بەردەوام بوو لە گرنگی نەدان پێی.کە چوە ژورەوە ئاشنای دوکەڵە یەک لەدوای یەکەکانی دایکی بوو.
دەیبینی کە دایکی نەفەسی قوڵ لە جگەرەکەی دەستی دەدا و هەرزو هەوا قوت دراوەکەی ناو سیەکانی بەڕەڵای ماڵەکە دەکات.
YOU ARE READING
کلیلی خۆشبەختی || J.JK
Romance- وەک زبڵی سەر شەقامەکان وایت، دەزانی چی خەسارەیەکی گەورەی بۆ سەر ئەم ماڵە؟ ڕقم لێتە کەی ون دەبی لە ژیانم. بەپەرۆشم بۆ ئەو ڕۆژەی هەڵدەستم لەخەو تۆ نیت! « دایکی وتی و هاواری بەسەردا دەکرد» ئاورۆرای بچوکیش بە بێدەنگی گوێی بۆ قسەکانی دایکی گرتبوو. دە...