پــــەڕەی دووەم

224 52 23
                                    

سەر لە بەیانی زوبو خەریکی لێکردنەوەی گوڵی لاڤێندەر و گوڵی ڕۆس و چەندان جۆری جیاوازی گوڵ بوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

سەر لە بەیانی زوبو خەریکی لێکردنەوەی گوڵی لاڤێندەر و گوڵی ڕۆس و چەندان جۆری جیاوازی گوڵ بوو. کاتێک دەگەیشتە سەرەی لێ کردنەوەی گوڵە لاڤێندەرەکان بەبێ هۆ بزەیەک لەسەر لێوانی دەنەخشا.
لاڤێندەر دڵخوازترین گوڵی ئەوبو.
ئــاورۆرا، فریشتە مانگ ئاساکە لە باخچەکەی خۆیان کە چەندان ساڵ لەمەو بەر باوکی ئەرزەکەی کڕیبوو دوا مردنیشی دایکی نەدەهات بە ئێرەدا و تەواو بوبو بە ئەرزەیەکی بێ سود و دڕک بەڵام ئاورۆرا وەک مانای ناوەکەی دەچوە هەر شوێنێک ڕوناکای بە ناوچەکە دەبەخشی..
هەشت مانگ لەمەو بەر ئاورۆرا بڕیاریدا ئەم ئەرزەیە سەر لە نوێ
بنەخشێنێتەوە بە چیمەن و گوڵە دڵخوازەکانی خۆیی
دوا دەرکردنی گوڵەکان
بڕیاریدا بە ڕۆژانە لە شوێنە جیا جیاکان گوڵەکان بفرۆشێتەوە
بە شەوانەش کاری کلێنس فرۆشتن بکات لە ترافیکەکان.

هەرچەندە خولیا و ئارەزوەکانی ئاورۆرا
حەزیان لە دوکانێکی گوڵ بوو
بەڵام نە پارەی هەبوو نە پشگیری
بۆیەش زوو ئەو خولیا و ئارەزوەی خۆی لە گۆڕنا،

بە ئەزیە مۆرەکەیەوە کە بە چەند گوڵێکی ناسک
لەسەری نەخشابوو ڕێی دەکرد و گوڵەکانی لێ دەکردەوە

قژە ڕەنگ قاوەکەی بەسەر شانەکانیدا بەردابۆوە
و پارچەیەک لە قوماش بە شێوەیەکی ناسک لەسەری بەستبوو
هەرچەندە ئاورۆرا لەلای دایکی جلەکانی زۆر وێران بوون
بەڵام هێشتاکە چەند پارچەیەکی بە دزی دایکیەوە کڕیبوو
کە بۆم ساتانە لەبەری دەکرد و وەکو شازادەکانی دیزنی
لەناو باخچە پڕ لە گوڵەکە ڕێی دەکرد.

- من ئێوەم نە بە دڵ خۆشدەوێت، نە بە ئەقڵ
دەکرێ دڵ لە ئیش بکەوێت و ئەقڵیش لەبیر..
من ئێوەم بە ڕۆح خۆشدەوێت!
ڕۆح نە دەمرێ و نە لە ئیش دەکەوێت.
« ئاورۆرا بە نەرمی بە ڕوی گوڵەکاندا چرپاندی»

ـــــــــــ

دوای هیلاکەتیەکی زۆر لە لێکردنەوە و ڕاکردن
بەناو گوڵەکاندا گەڕایەوە ماڵەوە
چوە ژوری نوستنەکەی بینی هێشتاکە دایکی بەخەر نەهاتوە

کلیلی خۆشبەختی || J.JKWhere stories live. Discover now