《پـــەڕی دووەم》

66 18 17
                                    


"پێشخستنی کات"

د.بۆرا:دەی کچم بڕۆ بخەوە ئێستا کاتی خەوتنتە

بۆرا:یا دایکە من منداڵ نیم بەم شێوەیە قسەم لەگەڵ دەکەیت

د.بۆرا:تۆ هەموو کاتێک کچە بچووکەکەی منیت شازادەکەم

بۆرا:دایکەەە وام پێ مەڵێ

د.بۆرا:بڕۆ شازادە چاوەڕێتە دڵنیام تاوەکو کتێبەکە نەخوێنیتەوە ناخەویت

بۆرا:چۆن دەزانیت؟؟

بەتەواوەتی شۆک بووم چۆن دەزانێت شەوانە پێش خەوتنم کتێبە تایبەتەکەم دەخوێنمەوە

د.بۆرا:گیانەکەم تۆ شەوانە پێش ئەوەی بخەویت دەیخەیتە باوشت درەنگانی شەو من دێم بۆ ژوورەکەت تاوەکو دەریکەم و بە ئاسوودەی بخەویت

بۆرا:ئاهـ هەستم بەوە کردبوو شەوانە کەسێک دەهات و کتێبەکەی دەردەکرد لەنێو ئامێزم
ترسم لەوە هەبوو بەپرسم و تۆش نەبیت بۆیە وازم هێنا هەموو شەوێک وا بکات

د.بۆرا:کچە گەمژەکەم

بۆرا:دەی من دەڕۆم شەوت شاد باشترین دایک

د.بۆرا:شەوی باشترین کچیشم شاد

ڕۆیشتم بۆ ژوورەکەم

کتێبەکەم هێنایە دەرەوە لەنێو تاکەکەم

بۆرا:شازادەکەم گەڕامەوە بۆ لات

دەستم کرد بە خوێندنەوەی کتێبەکە تاوەکو چاوەکانم داوای ئەوەیان دەکرد واز بهێنم
لە خوێندنەوەی کتێبەکە

بۆرا:ئاهـ خۆشەویستم دەبێت چەندە ئازارت هەبوو بێت خۆزگه دەمتوانی بگەڕامایتەوە سەردەمی تۆ و ڕزگارم بکردیتایە گەر ڕووحی خۆشمم دەبەخشی
تەنها لە پێناو تۆ

کتێبەکەم وەکو هەموو شەوێک خستە ئامێزم
دواتر لەگەل خەیاڵەکانم لەگەڵ شازادەی خەونەکانم
خەو بردمەیەوە بۆ خۆی
.........

بەیانی

End.pov

بۆرا چاوەکانی کردەوە بەڵام ئەوەی هەستی پێ کرد تەنها زەویەکی ڕەق و کتێبێک لەنێو ئامێزی

بۆرا:ئەی خوایە ئەم جێگایەم بۆچی لە ناکاو ڕەق بوو

بۆرا بەماندووی چاوەکانی کردوە

بۆرا بینی لەسەر باخچەیەکی تەواو سەوز پاڵکەوتوە

بۆرا:ئایا دایکم بەهۆی توڕەیەوە منی هێناوەتە دەرەوە تاوەکو هەڵسم لە خەو؟؟

"دڵە بەستووەکەم"حيث تعيش القصص. اكتشف الآن