《پــەڕی ســێــیــەم》

73 18 10
                                    


فلیکیس:ئۆهـ ئێمە تەنها قسە دەکەین جەنابی وەزیر

وەزیر:فیلیکس ئەم کچە کێیە؟؟

فیلیکس:ئێ ئـ..ێ

بۆرا:سڵاو گەورەم من نا بۆرام هاوڕێی پاسەوان فیلیکس

بۆرا هەڵسایەوە و بۆی چەمایەوە

وەزیر:ئمم هەرگیز تۆم نەبینیوە لێرە

بۆرا:بەڵێ لەبەر ئەوەی من لە خێڵێکی ترەوە هاتووم بەهۆی فیلیکسەوە من لێرەم چونکە...

فیلیکس:گەورەم ئەو هاوڕێی منداڵی منە پێشتر بەیەکەوە بووین ئێستاش هاتووە بۆ بینینی من

بۆرا:ئاهـ بەڵێ ئەو ڕاست دەکات هاوڕێی ئەوم لە منداڵیەوە

وەزیر:ئم باشە کەواتە بەڵام بۆچی لەم جۆرە جلانەت لەبەرە گەر هاوڕێی فیلیکس بیت دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت پاشا لەو جۆرە جلانەی بەدڵ نیە

بۆرا:ئۆهـ بەڵێ من پێش ئەوەی بێم بۆ ئێرە فیلیکسم ئاگادار نەکردبۆیەوە بۆیە بیرم چوو جلی ئێرە لەبەر بکەم

وەزیر:باشە کەواتە ئەم شتە دووبارە نەکەیتەوە

بۆرا:بەسەر چاو گەورەم

وەزیر:کاتێکی خۆش بۆ ئێوە

وەزیرەکە ڕۆیشت

فیلیکس:کچێ تۆ بۆچی قسەی لەم جۆرە دەکەیت چی گەر بەهۆی تۆوە کەوتمە کێشە

بۆرا:بمگوتایە من لە جیهانێکی ترەوە هاتووم و فیلیکسیش منی دۆزیوەتەوە وە منی نەبردۆتە لای پاشا ئەوکاتە چی؟؟

فیلیکس:ئاخ ئێستا من چۆن تووشی تۆ بووم

بۆرا:زۆڕ قسە مەکە جلێکی ئێرەم پێ بدە پێش ئەوەی کەسێکی تر بێت و دووبارە قسە بکات

فیلیکس:چۆن پەیدای بکەم خۆ من جلی کچان ناپۆشم

بۆرا:وای لە گەمژەی تۆ بڕۆ و لە خزمەتکارێکی داوابکە هەی گەمژە

فیلیکس:باشە باش ئەوەندە بە گەمژە بانگم مەکە

فیلیکس و بۆرا بەیەکەوە ڕۆیشتن بۆ لای خزمەتکارێک

فیلیکس:خاتوو چۆی تکایە دەتوانم داوای چاکەیەکت لێ بکەم؟؟

خ.چۆی:فەرموو کوڕم چیت دەوێت بۆتی بکەم؟؟

"دڵە بەستووەکەم"حيث تعيش القصص. اكتشف الآن