کچە بچووکه دوانزە ساڵانەکە بەڕێوەبوو بۆ ماڵە خنجیلانەکەیان، لەڕێگادا بە ڕۆیشتنێکی نەرم و خانمانە دەڕۆشت.
لەچکە سپیە خڕە پەڕۆییەکەی لەگەڵ بایە هێواش و فێنکەکەدا لێوارەکەی دەجوڵا، ئەو مەدالیایەی بە جەنتا قاوەییەکەیەوەبوو دەجوڵایەوەو دەنگی دروست دەکرد.
گوڵێکی شوشەیی پەمەیی بوو لەسەری نوسرابوو «الـلـە»، ئەوە دیاریەکی بچکۆلانەی دایکە میهرەبانەکەی بوو.
گەیشتەوە بەردەم ماڵەکەیان و دەرگا بچووکەکەی باخچەکەی کردەوە و پاشان چووە پێش دەرگای چوونە ژوورەوەکە و چەند جارێک بە دەستە بچکولانەکانی بەهێمنی لەدەرگاکەی دا.
دوایی گوێلێبوونی چەند هەنگاوێک دەرگاکە کرایەوە.
دایکە ناسک و جوانەکەی ئەوی دەرخست کە لەچکی نوێژەکەی لەسەری دابوو.
:سلام وعلیکم دایە گیان.
نازەنین بە دەنگە ناسکەکەی بەهێمنی وتی و زەردەخەنەیەکی شیرینی بەڕووی دایکیدا کرد.:وعلیک سلام، نازەنین خانم. بەخێربێیتەوە.
دایکی بە دڵخۆشی دەرگاکەی بۆکردەوە و ڕێگای بە کچە بچووکەکەی دا بێتە ژوورەوە.:سوپاس دایە گیان.
هەرکە پێیەکانی خستە ژوورەوە بۆنی میسک بەهەموو گیانی داڕۆشت وەک هەمیشە دەنگی قوڕئان لەماڵەکەیان نەدەبڕا.پێڵاوەکانی بەهێمنی لەپێ کردەوە خستیە یەکێک لە تاکەکان.
:دەی... گیانەکەم بڕۆ خۆت بگۆڕە و وەرە خوارەوە خوانی ئێوارە ئامادەیە ئێستا باوکیشت دەگەڕێتەوە.
دایکی بە نەرمی وتی و دەستێکی بەسەر لەچکەکەوە بەسەری کچەکەیدا هێنا.
YOU ARE READING
شَـٰەٓهُـوَەٓتْـ⊰🔓⊱
Short Storyتـەنـهـا ڪـچـێـڪـی بـچـووڪ بـوو، ڪـە لـە پـەڕەی گـوڵ نـاسـڪـتـر و پـاڪـتـر بـوو.. بـەڵـام شـەهـوەت بـەسـەریـدا زاڵ بـوو وە هـەمـوو و پـاڪـیـەڪـەی لـێـسـەنـدرایـەوە، لـەبـەرئـەوەی ئـەو هـیـچ قـونـاغـێـڪـی پـیـسـی جـێـنـەهـێـشـتـبـوو، بـەڵـڪـوو هـەمـو...