نازەنینی بچکۆلانە لەماڕکێتە گەورەکەی سەرووی کۆڵانەکە هاتە دەرەوە، زەرفێکی پڕ لە شیرینی و ساردەمەنی لەدەستەکانی دابوو.
:سوپاس، مامە عەلی. خواحافیز.
بە هێمنی و زەردەخەنەوە دەستی هەژاند بۆ ئەو پیرە پیاوەی لەسەر کورسیەکەی لای مێزەکە دانیشتبوو.:خوا ئاگادارت بێ، نازەنین خان.
مام عەلی بە زەردەخەنەوە دەستی بە هێواشی هەژاند و سەیری ئەو کچۆڵە بچۆکەڵەی دەکرد کە ڕێگای گرتبوو بەرەوە ماڵەوەیان.نازەنین تازە لە قوتابخانە دەگەڕایەوە، بەهێمنی بەنێو کۆڵانەکاندا ڕێی دەکرد، لەناکاو لە سوچێکی کۆڵانەکە گوێی لە خشە خشێک بوو.
سەیرێکی دواوەی کرد و دووبارە دەستی کردەوە بە ڕۆشتن، بەڵام کەسەری بۆلای ڕاست سوڕاند دەنگ دروستەکەرەکەی دۆزیەوە.
لاڤە، یەکێک له کچەکانی دراوسێیەکەیان، لەو سوچە تاریکەی کۆڵانەکەیان، ماچی کچێکی تری دەکرد.
ئەوان زۆر بە قێزەونی دەستیان بەسەر لاشەی یەکتردا دەهێنا و ماچی یەکتریان دەکرد.
لاڤە هەمیشە کچێک بووە لەقسەی دایک و باوکی دەرچووە، ئەو تەمەنی حەڤدە ساڵە، وادەزانێت کە ئێستا دەتوانێت هەرشتێک بکات کە خۆی دەیەوێت.
نازەنین چاوەکانی دوا ئاست کرانەوە و هەستی بە ئازارێک کرد لەسکی، زۆر حاڵی تێکچوو بەم دیمەنە بۆیە هەنگاوەگانی خێراتر کرد بۆ ماڵەوە.
دراوسێکان کە نازەنینیان بەم شێوەیە بینی زانیان شتێک ڕوویداوە، چونکە ئەو هەرگیز بەم شێوەیە خێرایە ڕێ ناکات.
:ئەزیزم نازەنین؟ شتێک ڕوویداوە؟ تۆ باشیت؟
دایکی لاڤە بە نەرمی وای وت کە هاتبووە دەرەوە لەچکە درێژەکی نوێژەکەی لەسەر بوو و زبڵەکانی فڕێ دەدا.
YOU ARE READING
شَـٰەٓهُـوَەٓتْـ⊰🔓⊱
Historia Cortaتـەنـهـا ڪـچـێـڪـی بـچـووڪ بـوو، ڪـە لـە پـەڕەی گـوڵ نـاسـڪـتـر و پـاڪـتـر بـوو.. بـەڵـام شـەهـوەت بـەسـەریـدا زاڵ بـوو وە هـەمـوو و پـاڪـیـەڪـەی لـێـسـەنـدرایـەوە، لـەبـەرئـەوەی ئـەو هـیـچ قـونـاغـێـڪـی پـیـسـی جـێـنـەهـێـشـتـبـوو، بـەڵـڪـوو هـەمـو...