۱.لـە بارانـی دیسـەمبەردا

98 18 27
                                    







یــەکی دیـسەمبـەری ۲٠۲۱ــی زایـنی،
بـەڕیتانـیا، لـەندەن...

بـارانە بەخـوڕەکەی سەرەتـای دیسەمـبەر،
کـۆتا مانگـی ۲٠۲۱،
شاری لەندەنی گرتبووەوە لە ئێوارەی یەک شەمـمەدا..

دونـیا بەرەو تـاریک بوون دەچـوو ئادەمـیزادەکان بەرەو مـاڵە گەرم و گـوڕەکانیان دەگەڕانـەوە بـۆلای خـێزانەکانیـان،
بـاڵندەکان لەنـێو هێلانـەکانیان بـێچووەکـانیان گەرم دەکردەوە،
ئـاسکەکان بەنـێو دارستانـەکاندا ڕایان دەکرد بۆ دۆزینـەوەی لانـەیەک تا لـە باران پـارێزراو بن..

مـانگ باوەشـی بـۆ خۆر کردبۆوەو نـوقمی کردبوو لـە ڕۆحـی خۆیـدا،
بەو جۆرەش ڕوونـاکی خـۆر ون دەبـوو،
هەتا بەتـەواوی دونیا تـاریکی کرد...

کـەسێک هەبـوو بەخێرایی بەسـەر شـەقامەکـەدا ڕای دەکرد، دەنـگی پێی شوێـنەکەی گرتبـۆوە،
کڵاوی چـاکەتەکەی دابـوو بـەسەریا، فایلەکـانی بەژێـر قۆڵییـەو گرتـبوو کاتـێک ڕای دەکرد قاچـی دەکێـشا بە زەوییـە تەڕەکـەدا... ئـاوی سەر زەوییەکـە لەگەڵ هەنـگاوەکـانی بەرز دەبـوونەوە..

هـەناسە بڕکـێی بوو بـەڵام نەدەوەسـتا چوونـکە پێویـست بوو خێرا بگـا بـەو شوێـنەی کە مـەبەستییـەتی،
بێ گوێـدانە کاتـەتەکەی بـەتەنها لەژێـر ئاسمانـە تاریک و باراناویـیەکەبوو،
کەشەکەی خۆشدەویست بەڵام نەیـدەتوانی چێـژی لێ ببیـنێ چوونـکە پەلەی بوو تا بگـا بە شوێـنی مەبەست و دوانەکەوێ..

"جـاری داهـاتوو ئێـستا نا"
بەهەنـاسە بڕکـێوە قسەکـەی کرد و خێراتر ڕایـکرد...



دەرگـای ئـەو قـاوە خـانە گـەورەیـەی کـردەوە و بـەخێرایـی ڕۆشتـە ژوورەوە ئـاوی جلەکـانی دەتـکایە سـەر زەویـیەکە هەوڵـی گێڕانـەوەی هەناسـەکانی دەدا، بـەشێک لـەو کـەسانەی لـەوێ بـوون سـەرنجیـان کـەوتە سـەری بـە نامـۆیـیەوە سـەیریان دەکـرد...



بەقورسی هەنـاسەی دەدا چـاوەکانـی بـەشوێـنەکەدا گـێڕا ئـەو کـوڕە بـاڵا بەرزەی بـینی بـەزەردەخەنـەوە قـاوەی لـەسەر یـەکێک لە مـێزەکان دادەنـا بـەهەمان زەردەخـەنەش مـێزەکەی جـێهێـشت لـەوکاتەدا خـاوەن شوێـنەکە سـەرنـجەکانی کـەوتنـە سـەر ئـەو کـچەی لـە نـزیک دەرگـاکەوە سـەیری دەکـرد زەردەخـەنەی سـەر ڕووخـساری ون بـوو و چـاوەکانی فـراوان بـوون کـاتێـک کـچەکەی بـەو جـۆرە بیـنی، بـەخێـرایی بـەرەو ڕووی ڕۆشـت و بـەتیژی پـرسی:


"ئـەم بـاروودۆخە چیـیە لـین؟  ددانـەکانی لـەسەر نـاوی کـچەکە جـیڕ کـردەوە
کـچەکە لـێوەکانی جیـاکردەوە بـۆ ئـەوەی قـسە بـکات بـەڵام کـوڕەکە ڕێـگەی نـەدا هیـچ بڵـێت و مـەچەکی گـرت و بـەدوای خۆیـدا ڕایـکێشـا بـەرەو ژوورە تـایبەتەکـەی خـۆی لـە بـەشی پـشتەوەی  قـاوەخانـەکە دەرگـای ژوورەکـەی کـردەوە گـەرمی پـێشـوازی لـە هـەردووکیـان کـرد بـەتایبـەت بـۆ خـانمەکە کـە بەجـۆرێک هـەستی بـە سـەرما دەکـرد




||ئـەفسانـەی مـانگ و خـۆر||Where stories live. Discover now