٨. چـاوەکانی

12 2 0
                                    





دووبـارە وەک هـەمیشە لـە نێـو بیـرکردنـەوەکانـی نـوقوم بـبوو لـە تـاریکـی و تـەنهایـی نیـوە شـەودا، بـیری لـە ڕۆژەکەی و ڕووداوەکـانی دەکـردەوە
بـیری لـە کـەسە خـۆشەویـستەکـەی دەکـردەوە..


بـەجۆرێـک هـەستـی کـرد ئـەو هێـشتا بـەسەر ڕابـردوویـدا زاڵ نـەبووە و ئـەو کـەسەی لـەبیر نـەکردووە بـۆیە دەرفـەت بـە ئـەم نـادات..
بـێ هیـوایی نـاخی گـەمـارۆدا بـوو نـەیدەویسـت بـاوەڕ بـەو بیـرکردنـەوانە بـکات بـەڵام قـسەکانـی کـچەکە و بـێدەنگییـەکەی بـاوەڕی پـێ دەهێـنا کـە وابێـت...



"نـەدەبوو مـن لـە شـوێنی ئـەو بـم؟"
لـە بیـری خـۆیدا پـرسی...
"ئـەی ئـەگەر ئـەوم لـێ بـباتەوە چـی بـکەم؟"


هـەستی کـرد بیـرکردنـەوەکانـی دەیـخنکێـنـن بـۆیە چـاکەتـەکەی هـەڵگرت و لـە ژوورەکـەی ڕۆشـتە دەرەوە تـا پیـاسەیـەک بـکات و هـەوای نیـوە شـەو هـەڵبـمژێ..



لـەلایـەکی دیـش لـین وەک ئـەو بـیری دەکـردەوە و نـەیدەتـوانی بـخەوێـت
هـەستی بـە ئـازار دەکـرد بـۆ کـوڕەکە، ئـەو هـەموو مـاوەیە خـۆشی ویـستووە و هـەستی پێـنەکردووە هـەموو ئـەو سـاتانەی لەگـەڵی بـووە و یـارمەتـی داوە لـە هیـچ کـامێکیـاندا نـەیتوانیـوە هـەست بـە هـەستەکانـی بـکات..
تـەنانەت ئـەو کـاتەشی لـە پـەیوەندیـدا بـوو ئـەو هـەر پـاڵپشـتی بـوو و لـەگەڵی بـوو..



بـیری دەکـردەوە دەبـێ چـەنێک ئـازاری دابـێ؟ چـەنێک نـاڕەحەتـی کـردبێت بـە بـاسکردنـی؟ چـەن دڵـی شـکاندبـێ بـە دەبـڕینی خـۆشەویـستییـەکەی بـۆ هێـنری؟
هـەموو ئـەمانە وایـان لێـدەکرد هـەست بـە تـاوان بـکات بـەرامبـەری ئـەو هـەمیشە لـە تەنـیشتی بـوو بـەڵام هـەرگیز نـەیبینـی..
نـەیدەزانی پێـویستە چـی بکـات تـەنها ئـەوەنەی دەزانـی کـە نـایەوێـت لـەوە زیـاتر ئـازاری بـدات و نـاڕەحەتی بـکات...


مـۆبایلـەکەی هـەڵگرت سـەیری ژمـارەکەی کـرد دەیـویسـت قـسەی لەگـەڵ بـکات و دەنـگی بـبیستـێ نـاڕەحەتـی سـەر دڵـی نـەمێنـێ..
دڵنـیا نـەبوو پێـویستـە وابـکات یـان نـا، کـاتەکەی درەنـگ بـوو بیـری کـردەوە لـەوانەیـە خـەوتبێ...


ویـستی پـەشیمان بـبێتەوە بـەڵام بـەر لـەوەی وابـکا پـەیوەندی پـێوە کـرد...
کـوڕەکە کـە بـەسەر شـەقامە چـۆڵ و بـێدەنگـەکەدا پـیاسەی دەکـرد گـوێی لـە زەنـگی مـۆبایلەکـەی بـوو پـێی سـەیر بـوو بـەم کـاتە پـەیوەندی بـۆ بێـت بـەڵام کـە نـاوی خـاوەن پـەیوەندیـیەکەی بیـنی تـرس کـەوتە دڵـی هـەزاران پـرسیار لـە مێـشکیـدا دروسـت بـوو کـە بـۆچی بـەم کـاتە پـەیوەندی دەکـات؟



||ئـەفسانـەی مـانگ و خـۆر||Where stories live. Discover now