بەشی یەکەم ( ڕازەکە ئاشکرا کرا )

50 19 72
                                    

بۆب پڕۆکتەر ( فەیلەسوف، نووسەر و ڕاهێنەری کەسی ) ئەڵێت :

" ڕازەکە هەرشتێکت پێ دەبەخشێت کە دەتەوێت، لەوانە، بەختەوەری و لەشساغی و سامان..!!"

د.جۆ ڤیتاڵی ( مێتافیزیشن، نووسەر و شارەزا لە بواری مارکێتینگدا ) ئەڵێت :

" دەتوانیت ببیت بە هەرشتێک کە دەتەوێت،هەرشتێک دەتەوێت بیکەیت و هەر شتێکیش دەتەوێت بەدەستی بهێنیت..!!"

جاک کانفێڵد ( نووسەر ، مامۆستا،ڕاهێنەر و وتاربێژ ) ئەڵێت :

" هەموو ئەم شتانە ڕوویان دا بەهۆی ئەوەی شارەزا بوون لەوەی چۆن ڕازەکە بەکاربهێنن..!"

ڕازەکە چییە..؟؟!!

بۆب پڕۆکتەر ئەڵێت :

" بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە جێیەک دانیشتوویت و لەم پرسیارە ڕاماویت ( ڕازەکە چییە؟ )

پێت ئەڵێم چۆن لێی تێگەشتم!

ئێمە هەموومان هێزێکی ناوەکیمان هەیە کە کاری پێ ئەکەین، هەموومان بە هەمان یاساکان ڕێبەری خۆمان ئەکەین، یاسا سروشتییەکانی گەردوون زۆر ڕوون و ورد و دەقیقن تەنانەت تەنانەت هیچ کێشەیەکیشمان لە درووستکردنی کەشتی ئاسمانیدا نییە، دەتوانین خەڵکی بنێرینە سەر مانگ کاتی هاتنەوەکەشی بەپێی چرکە دیاری بکەین.."

لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانەدایت ، هەموومان هەموومان بەیەک هێزەوە کار دەکەین، یەک یاسا ئەویش

یاسای ( ڕاکێشانە )..!!

هەرشتێک کە دێتە ژیانتەوە تۆ ڕایدەکێشێتەناو ژیانتەوە، لەلایەن تۆوە ڕادەکێشرێت بەهۆی لایەنە باشەکانی ئەو وێنانەی لە هزرتدا ئەیهێڵیتەوە، ئەو شتەیە بیری لێ ئەکەیتەوە،،

ئەو شتەی هزر تێدا بیری لێ دەکەیتەوە ڕایدەکێشێتە ژیانتەوە..!!

" هەر بیرۆکەیەک کە هەتە شتێکی ڕاستەقینەیە- هێزێکە.!"

پرێنتیس موڵفۆرد،

جۆن ئەساراف ئەڵێت :

" سادەترین ڕێگە بۆ من تا لە ڕێیەوە سێری یاسای ڕاکێشانی پێبکەم ئەوەیە گەر وەک موگناتیس بیر لەخۆم بکەمەوە، ئەوا ئەزانم موگناتیسێک بۆخۆم ڕائەکێشتم..!!"

" ڕازی ژیــــان " Where stories live. Discover now