بەشی دووەم ( ڕازەکە ئاسان کرا )

31 15 119
                                    


یاسای کێشکردن یاسای سروشتە، یاسایەکی بێلایەن، ناکەسی، ورد و دروست و دەقیقیشە.

د.جۆ ڤیتاڵی ئەڵێت :

" هەموو ئەو شتانەی ئێستە دەوریان لێداویت، تەنانەت ئەو شتانەش کە گلەییان لێ ئەکەیت، بۆ خۆتت ڕاکێشاون، ئێستا دەزانم لە یەکەم ئەزمون ( بینین ) تدا دەبێتە شتێک کە ڕقت لێیە بیبینیت، دەستبەجێ دەڵێیت

" من ئەو ڕووداوەی پێکدادانی سەیارەکەم ڕانەکێشابوو"

" من بە تایبەتی قەرزەکەم ڕانەکێشابوو " و هتد........

من لێرەم تا بڕوانمە نێو چاوانت و بڵێم " بەڵێ، تۆ ڕاتکێشا ئەمە یەکێکە لە قورسترین دەستەواژەکان بۆ قبوڵ کردن، بەڵام کە قبوڵت کرد، ژیانت دەگۆڕێت.."

بۆب دۆیڵ ئەڵێت :

" زۆرینەمان بێ ویستی خۆمان و هەر لەخۆمانەوە شت ڕادەکێشین، پێمان وایە هیچ کۆترۆڵێکمان بەسەری نییە، بیرکردنەوە و هەستەکانمان ئۆتۆماتیکین، هەربۆیە هەموو شتێک بەبێ پلان ڕوودەدەن بۆمان.."

بۆب دۆیڵ ئەڵێت :

" هەست و سۆزەکانت دیارییەکی ناوازەن کە هەتن ڕێت پێ دەدەن بزانیت بیر لە چی ئەکەیتەوە..."

بۆب دۆیڵ ئەڵێت :

" بەڕاستی زۆر ئاسانە، ئایا ئێستا چی بۆ خۆم ڕادەکێشم؟ زۆر باشە، هەستت چۆنە؟؟ هەست بە باشی دەکەم، کەوایە زۆرباشە، بەردەوام بە لەسەر کردنی ئەوە..!!!

بۆب پڕۆکتەر ئەڵێت :

کاتێک هەست بە بێتاقەتی دەکەیت، ئایا دەزانیت لە تواناتدایە دەستبەجێ بیگۆڕیت؟بیر لە شتێکی جوان، لە منداڵێک یان لە کەسێک بکەرەوە کە بەڕاستی خۆشتدەوێت. بەردەوام بە لە بیرکردنەوە، بەڕاستی ئەو بیرکردنەوەیە لە هزرتدا بهێڵەرەوە و ڕێگری لە هەموو بیرۆکە و شتێکی تر بکە، دڵنیات دەکەمەوە هەست بە باشی ئەکەیت..!!"


لیستێک لەو ڕازگۆڕانە دروست بکە و بە نهێنی لای خۆت بیانهێڵەوە، مەبەستم لە ڕاز گۆڕارەکان ئەو شتانەیە دەستبەجی بەزوویی هەستەکانت بگۆڕن، بۆ نمونە :

پێدەچێت یادەوەرییەکی خۆش بێت،،

ڕووداوەکانی داهاتوو بن،،

" ڕازی ژیــــان " Where stories live. Discover now