نووسەر :
سەرەتا با بڵێم هەر دێڕێکی ئەم پارتە گەورەترین دیاریە بۆتۆ لەلایەن منەوە،دڵنیات ئەکەمەوە کە بەتەواوی سەرئەگرێت، وە ئەنجامەکەی شۆکت ئەکات..!!
بەڕاستی دواجار کە ڕازم بەکارهێنا و دەرئەنجامەکەیم بینی لە خۆشیدا گریام کە گەورەترین نهێنی ژیانم زانیووە....😭😆🤭
ئێستا دڵخۆشم و ئەمەوێت ئەم نهێنیە سەرسوڕهێنەرە بزانیت ئازیزم تکایە بە سەرنجەوە بیخوێنەوە و پوختەی هەر پارتێک لای خۆت سکرین بکە و هەموو ڕۆژێک سوودی لێوەربگرە 🥹🫶💓
جەیمس ڕەی ئەڵێت :
" گەر بیر لە عەلادین و قۆریەکەی دەکەیتەوە ، عەلادین قۆریەکە هەڵدەگرێت ناوەوە و دەرەوەی خاوێن ئەکاتەوە و دێوەکە دەردەکەوێت، دێوەکە هەمیشە شتێک ئەڵێت : " ئەمرەکەیت قوربان !!"
چیرۆکەکە بەم جۆرەیە ئێستا سێ خۆزگە بوونیان هەیە،
بەڵام گەربێتوو چیرۆکەکە بگێڕینەوە بۆ بنچینەکەی ئەوا بە دڵنیاییەوە هیچ سنوورێک بۆ خۆزگەکان بوونی نییە.......!!!! "
کەواتە ڕازەکە چۆن بەکردێت؟؟ ( زۆر زۆر گرنگ !)
هەنگاوی یەکەم : داوا بکە
لیزا نیکۆڵیس ئەڵێت :
" هەنگاوی یەکەم داواکردنە. داوایەک لە دروستکەر بکە. بهێڵە بزانێت چیت دەوێت. وەڵامی بیرکردنەوەکانت
دەداتەوە..."
بۆب پڕۆکتەر ئەڵێت ؛
" ئایا بەڕاست چیت دەوێت؟؟ دابنیشە و لەسەر پارچە کاغەزێک لە دەمی ئێستا ( ڕانەبردوودا )دا بینووسە.
ڕەنگە بەم جۆرە دەست بە نووسینی بکەیت : " ئێستا زۆر دڵخۆش و سوپاسگوزارم کە........"
پاشان ڕوونی بکەوە دەتەوێت ژیانت چۆن بێت لەهەموو بوارەکاندا.."
[ نووسەر : هاوڕێیان متمانەم پێ بکەن گەورەترین دیاری ژیانم ئەم چەند دێڕەی بۆب پڕۆکتەر و لیزا نیکۆڵیس بوو کە بەتەواوی سەریگرت و ئەوەی نووسیم هاتە دی، وە هەرسێ هەنگاوەکەش، بەڕاستی قەرزاری ئەم دکتۆرە بیلمەتانەم😭🥹🫶 ]
هەنگاوی دووەم : باوەڕت هەبێت
لیزا نیکۆڵیس ئەڵێت :
YOU ARE READING
" ڕازی ژیــــان "
Poesíaبە کورتی، ڕاز ئەوشتەیە کە ئەبێتە هۆی دەستکەوتنی هەرشتێک کە خۆمان بمانەوێت لەم ژیانە، گەر نازانیت ڕاز چییە ئەم کتێبە بۆ تۆیە..... ئەم کتێبە بەردەستە بە کوردی گەر بتەوێ بیکڕیت، بەڵام من وەک ئاسانکاریەک و بە کورتی لێرە ئامادەم کردووە، ئەمە گرنگترین و گ...