⁻⁻⁻⁻⁻⁻بەشی شەشەم||⁶
⁻⁻⁻
پێیان وتمــ، چاوەڕێكە بە پێی كات تێئەپەرێ،
وە ئەوەی تێپەڕی تەنها تەمەنم بوو.________
یۆنگی پۆڤ:
'بۆ ساتێك چاوم چووە سەر ئێمی،
ئەو جلەكانی جیاوازن لە هەموو ئافرەتەكانی ئەم ئاهەنگە جلەكانی داپۆشراون و هیچ كراوە نین،
بێگوومان ئەوە مەرجی نێوان ئێمە بوو پێش هاوسەرگیری كردن،
لەبەر كردنی جلی كراوە قەدەغەیە.بەڵام بۆچی هەست ئەكەم زۆر تەسكن؟
ئای ئەوە پەیوەندی بە منەوە نیە.ئێمی سێری كردم و منیش بێ گرنگی پێدان چاوم لابرد لەسەری.
نامجوون و جیا خەریكی قسە كردن بوون بینیم ئێمی زۆر بە دڵخۆشیەوە سێریان ئەكات،
ئایا ئەبێت لە خەیاڵی خۆی وا بیر بكاتەوە ڕۆژێك من وای بۆ بكەم؟ هـــ، هەرگیز.من تەنها لەبەر ئەوە لە تەمەنێكی بچوك ئێمیم هێنا تاكوو لەگەڵ باوكی گرێبەست ببەستین لەبەرژەوەندی كۆمپانیاكەمان، باوكی ئێمی دەوڵەمەندێكی پیسە،
وە دوەم هۆكار لەبەر هەبوونی جێگرەوە بوو .
بەڵام بیرم نەكردبۆوە كە جێگرەوەكەم لە ئێمی بێت،
نێرۆ. ئەو كوڕێكی شیرینە ، بە من ئەچێت . پێویستە وای لێ بكەم ڕەفتاریشی لە خۆم بچێت،'
YOU ARE READING
هاوسەری دڵڕەقᵐʸᵍ✔︎
Romanceجیۆن ئێمی، مین یۆنگی، یۆنگی | منداڵێكی نەفرەتیشت پێ بێدەنگ ناكرێت؟ ئێمی | پێی مەڵێ نەفرەتی، ئەو كوری تۆیە یۆنگی | بەڵام وەك كوڕم قبوڵم نەكردووە ئێمی| قبوڵی بكەیت یاخود نا ئەو كوڕی تۆیە ---