¹⁰|| بەشی دەیەم

287 54 54
                                    




---

-من حەزم لەوەیە تەنها بمنەوەك هەست بە تەنهایی بكەم-

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


-من حەزم لەوەیە تەنها بم
نەوەك هەست بە تەنهایی بكەم-

----

ئێـــمی پۆڤـــ:

نێلا| ئۆو واتە ئەچن پاسكیل بۆ ئەم كوڕە بچوكە ئەكڕن؟

یۆنگی| بەڵێ دایە، لەوانەشە ئێوارە نەیەینەوە.

نێلا| باش ڕۆڵەكانم برۆن بە خۆشیتان بێت

ئێمی| زۆر سوپاس،

'ئەوەمان وت و ڕۆشتینە ناو سەیارەكە یۆنگی لە دواوە نێرۆی لەسەر كورسیەكەی دانا و بەستیەوە وە ڕۆشتینە دوكانێكی گەورەی تایبەت بە یاری منداڵان و یۆنگی پاسكیل و بوك و سەیارە وە زۆر شتی بۆ كڕی، كە هەموویان ماڕكە بون و گران بەها بون، یۆنگی شتەكانی كردە سنوقی سەیارەكە و هاتەوە ناو سەیارەكە'

نێرۆ| دەثت خۆش باوە بەڵام ثتێكی ترم دەوێ

یۆنگی | گیانی باوە پیرۆزت بێ بلێ؟

نێرۆ| من ئەمەوێت  لە دەرەوە نان بخۆین

یۆنگی| بەسەر دڵم لە دەرەوە نان ئەخۆین

'نێرۆ چەپڵەی لێدا و منیش زەردەخەنە هاتە سەر لێوم، بە ئۆتۆمبێلەكە زۆربەی شوێنەكانی سیۆل گەڕاین وە دواتر رۆشتینە چێشتخانەیەك جێگەیەكی سێ كەسیمان گرت و خواردنمان داوا كرد و خواردمان وە شەو درەنگ بوو گەڕاینەوە ماڵەوە كاتێك دابەزیم بینیم نێرۆ خەوتووە بە هێواشی قایشی كورسیەكەیم كردەوە و بە هێمنی كردمە باوەشم و بە قاچم دەرگاكەم داخست یۆنگیش ڕۆشت تاكوو سەیارەكەی بباتە گەراجەكە

بە هێواشی بەسەر پلیكانەكان ئەڕۆشتم و گەیشتمە بەردەم ژورەكەم و دەرگاكەم كردەوە و چاكەتەكەی نێرۆم داكەند و كردمە ناو جێگاكەی خۆی،
یۆنگی هاتە ژورەوە و چاكەتەكەی لەسەر بێدەكە دانا منیش ڕۆشتمە دەست شۆرەكە دەست و دەمووچاوم شۆرد و خۆم گۆڕی و گڵۆپەكانم كوژاندەوە تەنها لامپەكەم هێشتەوە تاكوو یۆنگی لە ژوری خۆگۆڕین دێتە دەرەوە و ئەخەوێت،

هاوسەری دڵڕەقᵐʸᵍ✔︎Where stories live. Discover now