¹⁴| بەشی چواردەیەم--
'پێم سەیرە مرۆڤ لەم رۆژگارە تاڵەدا
چۆنهایی توشی شەكرە دەبن؟---
ئێمی| هەتا كەی بەو شێوەیە بین یۆنگی؟
یۆنگی | ئێمی، تۆ تێناگەیت، كە چەندێك خۆشمەوێیت بۆیە هەموو ئەو شتانەم بەسەر هێناویت كاتێك تۆم بینی تۆم كردە هاوسەرم لەگەڵت زۆر باش نەبووم لەگەڵت چونكە ئەترسام بە گرنگی پێدانەكەم لێم دوربكەویتەوە
ڕقم لە مناڵەكەی ناو سكت بوو چونكە وامئزانی كە ئەوت بوو ئیتر بە تەواوی من پشتگوێ ئەخەیت
وە واش دەرچوو كاتێك لە دایك بوو ماچت ئەكرد باوەشت ئەكرد دڵم پێی ناخۆش بوو ئێمیئێمی | یۆنگی بوەستە لەو گەمژایەتیە مەگەر ئەو منداڵەی ناو سكم هی كێ بوو!؟ منداڵی خۆت نەبوو؟
یۆنگی | ئەوكات من وا بیرم نەئەكردەوە ئێمی!
ئێمی | ئەوكات؟ ئەی ئێستا؟ ئێستا چۆن بیر ئەكەیتەوە
یۆنگی | ئێستا؟
هیچ شتێك نیە بۆ ئێستا'ئەوەی وت و ڕۆشت منیش ئاوەكەم گرتەوە و لەسەر عەرزەكە دانیشتم نازانم تا چەنێك گریام.
هەستام و ڕۆبەكەم كردە بەرم بینیم یۆنگی لە ژورەوە نیە دیارە ڕۆشتۆتە لای نێرۆ
لە بێزاریا تاقەتی هیچم نەبوو ڕۆشتمە ژێر جێگاكەم تەنانەت گەرم كەرەوەكەشم دانەگیرساند هێندە بێهێز و بێتاقەت بووم.---
هەڵسام لە خەو لە گەرما.
هەموو گیانم ئارەق بوو سەڕەڕای ئەوەی كە گەرمكەرەوەكەش ئیش ناكات. تكایە با نەخۆش نەكەومڕۆشتم و جلێكی گەرمم لەبەر كرد و قژم چاك كرد
بەڵام سەر ئێشەیەكی زۆر خراپم گرتبوو
چەكمەجەكەم كردەوە و حەبێكی سەر ئێشەم دەرهێنا ویستم بیخۆم بەڵام لە دەستم ڕۆی بینیم یۆنگیە'ئێمی | چی ئەكەیت؟
یۆنگی | بە سكی بەتاڵەوە دەرمان مەخۆ
YOU ARE READING
هاوسەری دڵڕەقᵐʸᵍ✔︎
Romansجیۆن ئێمی، مین یۆنگی، یۆنگی | منداڵێكی نەفرەتیشت پێ بێدەنگ ناكرێت؟ ئێمی | پێی مەڵێ نەفرەتی، ئەو كوری تۆیە یۆنگی | بەڵام وەك كوڕم قبوڵم نەكردووە ئێمی| قبوڵی بكەیت یاخود نا ئەو كوڕی تۆیە ---