ئـاوازیـ مـەرگلـە سـاڵانێکی زۆر لەمێژ بوو کاتێک مـن بەبیرم دێت لـەم سلێمانیـە و لەم گەرەکە گەورە بووم ئێستـا کە تەمەنم گەورەتر بووە و ئەقڵم کامڵتـر بووە دەمەوێ ژیـانـم بگۆرم و باشتری بکەم
ئێمە لەگەڕەکـی مەڵکـەندی شاری سلێمـانی دەژین هەر لەوێش گەورە بووین ئێرە چەندان یادگاری
پێوەیە ، من جارو بار لەگەڵ منداڵانی گەڕەک یاریمان دەکرد خەت خەتێن ، چاو شارکێ ، ماڵە باجێنـە
، پەتپەتێن ، دڵخۆش و کـامـەران بووین هەرچەندە توشی شتانی سەیر دەبوینـەوە وەک ئاسایشەکان و
سەربازە ترسناکەکان بەڵام هیچیان لێ نەدەکردین ، بەبیرمە شەوان لە گریان و ناڵەو هاواری دراوسێ
خەبەرمان دەبۆوە کە بە زۆر کوڕەکەیان دەنـارد بۆ جاش. وسەربـازی ، یاخود بەهەر هۆکارێک بێ
کوڕەکانیان دەست گیر دەکرد و دەیان برد یانیش ئەوانەی لاشەی مردویان بۆ فڕێدەدانـەوە بەردەرگـا ئەوانیش لە حەسرەت وئاهـ و ناڵەیـان لەخۆیان دەدا و فرمێسکیـان دەڕشت...
مەگەر ئـەوانەش کورد بوون مرۆڤ بوون بۆچی هەمیشە ئە وپرسیارەم لە خۆم دەکرد ئاخۆ ڕۆژێکیش دێ گەنجەکانمان ئاوها بە ئازادی بژین و ئەوخەون و خولیایە بهێننـە دی کە دەیـانـەوێ
YOU ARE READING
جـــریــوەی بــەیــان
Nouvelles«دەتەوێ خوشککەی خۆت بکوژیت،،» «دەستەکانی خۆت سور دەکەیت بەخوێنی خوشکت؟» کـوردستـان هـەرێمـی کـوردەکـان هــەمــوو شتێک دەگـۆڕێت "ڕۆژێـکی کـۆن هـەیـە هێشتـا لـەنـاو هـەموو ڕۆژەکـانـم بوونـی هـەیـە" نـووسـەر// سێیـن