«شش هێواش کچم ئەوە چی ئەکەی بەم درەنگـانـە نەخۆشی؟»ئارام بوومەوە و هەناسەم بۆ گەرایەوە کاتێک گوێم لە دایکم بوو قسەی کرد
«نا دایکە گیان هاتم ئاو بخـۆم »
وتم و سەیری دایکمم دەکرد تا بزانم هیچی بینیوە«ئەها باشە منیش هاتم دەستنوێژ بگرم و نوێژی بەیانی بکەم»
«خوا لێو قبوڵ بکات دایکە گیان»
ووتم و بەرەو مەتبەخ بەڕێکەوتممنیش نوێژی بەیانی دەکەم ئینجا دەخەوم
هەندێ جار هەر لەسەر بان نوێژ دەکەم زۆر خۆشا
بەڵام ئەم شەو لەبەر ئارام هەموو شتێکم لە یاد کرد
.
.
.
.
.
.
.
.
.
بەیـانیەکی جـوانـە خۆر بەدەروەیە لەپشت هەورەکان دونیا بێدەنگە تەنها دەنگی جریوەی باڵندەکان دەبیستیچاوەکانم کردەوە کاتێک گوێم لە جریوەی بەیان بوو
من حەزم بەم ئاوازانەیە
حەزم لە بەیانیـەشـەوێکی جوانم هەبوو
نانی بەیانیم خوارد لەگەڵ دایکم
وەک هەمووکات باوکم و براکەم زوو رۆیشتبوونمنیش چومە دەرەوە تا گوڵەکانی بخچە و حەوشەکە ئاو بدەم
دەرگای دەرەوەم کردەوە
سۆندەکەم خستە سەر باخچەکە و سەرم هەڵبری
ئارام لە ماڵیان دەهاتە دەرەوە
پێم وابێت دەچێتە سەر کار
منی بینی ئۆهـ چاوەکانی
«سڵاوو نیلا»
بەزەردەخەنەی جوان ووتیدڵم دەتوێتـەوە لەپای جوانی خەندەی ئـەو
«سڵاو»
بەنەرمی ووتم«چی دەکەیت؟!»
ئارام ووتی و تەماشای دەکردم
YOU ARE READING
جـــریــوەی بــەیــان
Conto«دەتەوێ خوشککەی خۆت بکوژیت،،» «دەستەکانی خۆت سور دەکەیت بەخوێنی خوشکت؟» کـوردستـان هـەرێمـی کـوردەکـان هــەمــوو شتێک دەگـۆڕێت "ڕۆژێـکی کـۆن هـەیـە هێشتـا لـەنـاو هـەموو ڕۆژەکـانـم بوونـی هـەیـە" نـووسـەر// سێیـن