part 18 🩸🌪️

79 14 3
                                    

..پێشبڕکێ دەستی پێکرد لەگەڵ تەقاندنی دەنگی بەرزی چەکی دەستی کچەکە... هەناسەدانی ماتۆڕسوارەکان..هەڵمی ماتۆڕسکیل کان  .. دڵەڕاوکێی هاندەرەکان .. نیوە شەوە تاریکەکە.. هاواری کچە سەرخۆشەکان.. ئامادەبنننننن دەستپێبکەن بڕۆۆۆۆۆۆۆن
هەردوو ماتۆڕسکیلەکە بەبێ ئارامی بەبێ لانەدانی
چاویان لەسەر ئامانجەکانیان بەڕێکەوتن
خێراییەکانیان وەک پڵنگێکی برسی کاتێک نێچیرەکانیان ڕاودەکەن هەردوو کێبڕکێکار وەک ئەوەی دۆڕاوەکە سزای مردن بێت  یاری دەکەن
وەک وایە یاری مردن و ژیان ئەنجامدەدەن
لەسەرەتای یاریەکە دا جۆنگکووک وەک ڕێویەکی
نادیار  لەدواوەی مینگۆ ڕێی دەکرد یاریەکە بە پێشکەوتنی مینگۆ دەڕۆیشت .....ئاییی نەفرەت
تاکو مینگۆی بێچارە  هەستی بەشلبونەو و خاوبونی ماتۆرەکەی دەکات  لە نیشاندەرەکەدا دەیبینی کە خەریکە سوتەمەنی تێدانامێنێت مینگۆ: هااااایش نەفرەتتت لێبێت هەی خوێڕی من تازە تێم کردبوو.
ئاوڕێکی دایەوە هۆکاری کەم بونەوەی سوتەمەنی
دۆزییەوە بزوێنەری بانزینەکەی  لێی دەچێت
لەگەڵ هەر لێچونێک ماتۆڕەکە  بەرەو خابونەوە ئەڕوا بەمەش مینگۆ بەرەو هێواش بونەوە بۆۆدواوە
دەڕۆیشت جۆنگکووک توانی پێشیباتەوە بەم کردارە
دەنگی هاواری هەوادارانی بەرز بوەوە  هاندانی هەواداران بۆ جۆنگکووک وایکرد بەشی پێشەوەی
ماتۆڕسکیلەکەی هەڵبڕی بۆسەرەوە دەنگی قیژەی
کچەکان ئەو ناوەی گرتبوەوە تاکە کەس لێرەدا
نەفرەت بکات و قێزی بێتەوە لیۆزایە ئێستاکە بیر ئەکاتەوە لەگەمژەی یەتی کوڕان بەتایبەت جیۆن جۆنگکووکی گەورە ژیانی هۆی ئەخاتە مەترسیەوە
بۆ ئەوەی سەرنجی کچە هەرزەکار و پێگەیشتووەکان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت .

نزێکبونەوەلە خاڵی کۆتایی بڕۆۆۆۆۆ بەڵێ بەدەستی
هێنا هەربژی ئەوە ئەوە شوگەر دادیەکەی منە
هاواری کچێکی هەرزەکار سەرنجی لیۆزای بەلای خۆیدا ڕاکێشا لەکاتی بردنەوەی جۆنگکووک داکەوتنی ئاڵای بردنەوە و فیکەی ڕێکخەرەکە
لیۆزا:بۆچی بەم شێوەیە خۆت شێتی ئەو دەکەیت تۆ تەنها تەمەنت شانزەساڵانە

کچەکە: بەتۆچی؟؟ بوەستە لەڕاستیدا  تۆکێی دوای بینیم لەگەڵ ئەودا هاتی
هەموو کچانی ئێرە باسی تۆدەکەن  دادیەکەم بەهیچ شێوەیەک کچ ناهێنێتە ئێرە

لیۆزا: واز لە شتانە بێنە تۆ جارێ منداڵی بەرگەی خەم و ئازار ناگری تەمەنی خۆتبکە

کچەکە ساید ئایێکی  لە لیۆزاکرد بەمەبەستی بێدەنگکردنی و ڕقلێبونەوەلە لیۆزا
لیۆزا وازیلێهێنا زانی بێسوودە قسە لەگەڵ ئەم مێشک  بەتاڵانە بکەیت  ،تێبینی مینگۆیدا کە
ماتۆڕەکی وەڕگەڕاوە هیچ کەسێکی لە دەورنیە
هەمویان لای براوەکەن  مینگۆ تەنها دوسێکوڕی لە چواردەورەی  بەمەش لیۆزا کەمێک بەزەیپێداهاتەوە
ڕێیکرد بۆلای مینگۆ کە قۆڵی بریندار بوو لەسەرزەویەکە کەوتوە هەوڵی هەڵسان وە دەدات
لەگەڵ چەند کوڕێکی چواردەوری  بە هێواشی لێی نزیک بوەوە
لیۆزا: تۆبب باشی ؟ پێویستت بەیارمەتی هەیە؟

police woman👮🏻🚨🔪🍷❤️Where stories live. Discover now