پەڕەی دووەم

273 43 2
                                    

~سۆفیا~

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

~سۆفیا~

بەیانیەکەی دواتر ئەڵقەی دەستگیرانی لە یەکێک لە پیاوەکانی خێزانی ئاگۆستیسەوەم پێگەیشت ، ئەڵقەیەکی ئەڵماسی گرانبەها بوو و هەر کە دایکم و ئانا بینیان چییە شەقێکیان لە دەموچاوم دا ، ئەمجارەیان بڕێکی بچووکی لێدانم لە دەموچاوما وەرگرت بەڵام بە ئازارێکی زۆرەوە ، لە ئەڵقەی دەستی دایکمەوە و خوێنم هێواش هێواش هاتە دەرەوە لە هەمان کاتدا ئانا سندوقەکەی بە ئەڵقەکەوە فڕێدا بۆ دەموچاوم و بە گریانەوە ڕۆشتـە دەرەوە

"دەبینیت؟ تەنانەت ئەو چەقەڵە ئیتاڵییە ئەوەندە گرنگیت پێنادات کە ئەڵقەی دەستگیرانداریت پێبدات بە شێوەیەکی کەسی ، ژنێکی بێ بەهای" دایکم ڕوخساری لێم وەردەگێڕت بەدوای ئەناستازیادا دەڕواتە دەرەوە

بە ئاهێکەوە ئەژنۆم دادەبەزێنم و ئەڵقەکە و سندوقە مەخمەلەکەی هەڵدەگرم و دەیخەمە ناو بۆکسی جێگەی شەوانەمەوە ، بڕیار دەدەم تەنها بەکاری دێنم کاتێک بێ ئەوەی ئەوان لە دەوروبەرم بن یان توڕە بن

هەست دەکەم خوێنی زیاتر بە ڕوومەتمدا دڵۆپ دڵۆپ دەکات و کلێنسێک دەگرم ، بە خێرایی هەوڵدەدەم وشکی بکەمەوە لەکاتێکدا بەپەلە دەچم بۆ دۆزینەوەی پلاستەرێک پێش ئەوەی خوێنەکە زیاتر بێت

هەر کە پلاستەرێکم دۆزیەوە بەسەر بڕینەکەدا دامنا و لەسەر پشت پاڵکەوتم لەسەر هەمان ئەو بەتانییەی کە لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە هەمبووە و تاڵە قژێکم هەڵفڕاند کە دەموچاومی بێزار دەکرد کاتێک سەرم بەرز کردەوە و سەیری... بنمیچی ژوورەکەم کرد

بۆچی ئەو پیاوە من هەڵدەبژێرێت؟ ئایا بەڕاستی بۆ ئەوە بوو کە بتوانێت لەگەڵ کچانی تردا تێکەڵاو بێت لە کاتێکدا من هیچ لەبارەیەوە ناڵێم وەک ئەوەی باوکم وتی؟

چی دەبێ ئەگەر لە باوکم خراپتر بێت؟

بیرکردنەوە لە چاوە سارد و بێ سۆزەکانی لە دوێنێ شەوەوە لە سەرمدا دەدرەوشایەوە و تەنها لەوێوە دەمتوانی بزانم ئازاری من دەدات

لە ڕاستیدا وا دەردەکەوێت کە ئەگەر هەرگیز شتێکی هەڵە بکەم دەمکوژێت

"خانم نۆڤیکۆڤ؟" گوێم لە لێدانێکە لە دەرگاکەم و دەیکەمەوە بۆ یەکێک لە خزمەتکارەکانمان کە جینە ، ئێستا ٥ ساڵە لێرە کاردەکات و هەمیشە دەبوو فەسادیەکانی باوکم پاک بکاتەوە کاتێک توڕە دەبوو

"بەڵێ جین؟" منیش وەڵام دەدەمەوە و بە زەردەخەنەیەکی بچووکەوە سەیری دەکەم ، هەموو خزمەتکارەکانی ناو ماڵەکە دەیانزانی چۆن چارەسەرم بۆ بکەن و هەمیشە پشکنینیان بۆ دەکردم بۆ پاککردنەوەی هەر برینێک کە تووشی دەبووم

- باوکت دەیەوێت لە ئۆفیسەکەی خۆی بتبینێت

دەڵێت و نیگایەکی دڵتەزێن لە چاوەکانیدایە کاتێک چاوێک دەخاتە سەر پلاستەرەکە کە ئێستا خوێن تەڕی کردووە

"من ئێستا ڕاست دێمە خوارەوە سوپاس" بە هێمنی دەڵێم و دەرگاکە دادەخەم دەچم پێش ئەوەی بیبینم قژم ڕێک بخەم

باوکم ڕقی لێیە کاتێک قژمان تێکەڵ دەبێت وتی ئەوە ناشرین و سەرقاڵکەر دەبێت بۆ چاوەکانی بەڵام پێموایە لەبەر ئەوەیە کە نیکۆلای بیردەخستەوە زۆرترین شت کە لەبیرم بوو قژی تێکەڵاوی بوو ، نیکۆڵا بەو شێوەیە حەزی لێی بوو

دوای ئەوەی تەواو بووم لە شانەکردنی قژم بە ڕێڕەوی درێژدا دەڕۆم بۆ ئۆفیسی باوکم و هەر کە چوومە ژوورەوە بۆنی جگەرە و مەی لێدەهات

ئیشارەتێکم بۆ دەکات کە دابنیشم و منیش وەک پێم دەڵێت دەیکەم لە بەرامبەریدا دادەنیشم لای مێزەکەی

- تۆ بانگــت کردم؟ بە هێمنی دەڵێم هەوڵ دەدەم ترسی دەمارەکانم هێور بکەمەوە

"سبەی پاشنیوەڕۆ دەچیتە دەرەوە" دەڵێت و جگەرەکی نوێ دادەگیرسێنێت دوای ئەوەی کۆنەکە فڕێدەداتە سەر مێزەکە

"چی؟ بۆ کوێ؟"

" بەڕێز ستیڤن ئاگۆستی دەیەوێت یارییە بچووکەکەی سبەی زوتر بچێتە ناو ماڵەکەیەوە" باوکـم گاڵتەم پێدەکات و...چاوەکانم فراوان دەبن

بەڕێز ئاگۆستی؟ سبەی ناچار دەبم لەگەڵ ئەو شەیتانەدا بم؟!

"خزمەتکارەکان هەموو کەلوپەلەکانت لە ئۆتۆمبێلە پیسەکەیدا بار دەکەن بۆیە پێشتر خۆت ئامادە بکــە"

"بەیانی نامەوێت هیچ شتێک لەو عارەبانە گوێدرێژیەت ببینم کە لێرە بەجێماوە ، ئێستاش لە ئۆفیسەکەم دەفن بە" هاوار دەکات و جگەرەکە لە دەمیدا هەڵواسراوە و منیش بە خێرایی هەستام لە ژوورەکە دەرچووم هەناسەیەک ئازاد دەکەم کاتێک دواجار لە دەرەوە دەبم

لەکاتێکدا دەگەڕێمەوە ژووری نووستنەکەم بیرکردنەوەکان بەردەوام دەسوڕێنەوە لە سەرمدا لەسەر ئەوەی کە چۆن هەریەکێک لەم ڕوودانەوە دەکرێت ڕاستەقینە بن

بۆچی کەسێکی لاوازی وەکـ من هەڵدەبژێرێت کاتێک کچێکی وا تەواو و ڕاست لەبەردەم دەموچاویدا بوو

دەبێ سایکۆ بێت ، دەبێت تەنها منی بوێت بۆ ئەشکەنجەدان یان تەنها وەک یاریەکی بچووک وەکـ ئەوەی تازە باوکـم وتی

بە ئاهێکەوە جانتایەکی بچووک دەردەهێنم ، دەست دەکەم بە کۆکردنەوەی چەند کەلوپەلم یەک دوو بلوز یەک جووت جینز و بیجامە و جل و بەرگی ژێرەوە ، بۆنخۆشکەر و شانەی قژ و هەندێک عەزیە کە نزیکە تا مردن بەکاری بێنم

سبەی بۆ هەمیشە ئەم شوێنەم بەجێدەهێڵم ئەو شوێنەی کە ساڵانێکە ویستم جێی بهێڵم ، بەڵام تەنها شوێنێکی تری ئەشکەنجەدان دەکرێتەوە بەرەو ڕوومدا

لەگەڵ سەرۆکی مافیای ئیتالیا

لەگەڵ سەرۆکی مافیای ئیتالیا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
شــازادەی مافیاکــانWhere stories live. Discover now