پەڕەی سێیـــەم

287 40 2
                                    

~سۆفیا~

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

~سۆفیا~

"خانم نۆڤیکۆڤ؟ ئامادەی؟ بەڕێز ئاگۆستی گەیشتووە" جین لە دیوەکەی تری دەرگای ژووری نووستنەکەمەوە دەڵێت و هەناسەم بە قسەکانی دەگیرێت

من پێشتر هەستم بە دڵ تێکچوون دەکرد سەبارەت بەوەی لەگەڵ ئەو دەبم بەڵام بوەستە بەڕێزیان لەگەڵ من لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەبێت ؟

هەوڵ دەدەم یەک دوو هەناسەی قووڵ هەڵمژم و جانتاکەم دەگرم ،خەریکە دەرگاکەم بکەمەوە بەڵام بەستووم کاتێک بیرمە ئەڵقەکەم لەبیر کردووە

"تۆ گەمژەی" لە دڵی خۆمدا چرپە دەکەم بە خێرایی سندوقەکە دەردەهێنم و دەیخەمە ناو جانتاکەمەوە

- من دێم

من دەڵێم و دەرگاکە دەکەمەوە و خەریک بوو جەستەم بە جین بکەوێت کە بە سەبرەوە چاوەڕێی منی دەکرد

"ئەی ئازیزم ، پێویستت بە پلاستەرێکی نوێیە لەسەر ئەو برینە" خوێنەکە لە هەموو شوێنێکە لەسەر کوڵمەم  پێش ئەوەی بڕۆین بە خێرایی پاکی دەکەمەوە جین هەناسە دەدات و پەڵەکە پاک دەکاتەوە و دانەیەکــی پەمەیی نوێی لەسەر دادەنێت

"سوپاس جین بیرت دەکەم " دەڵێم و فرمێسک لە چاوەکانمدا دەڕژێت ئەو تاکە کەس بوو کە بەڕاستی گرنگی پێدەدام و ئیتر ئێستا بەڕاستی کەسم نابێت دوای ئــەو

لەلایەن جین لە باوەشێکی تونددا دەکێشرێم بەڵام بەهۆی دەنگی بەرزی باوکمەوە دەبڕدرێت کە هاوار دەکاتە سەرم بچمە خوارەوە

بە ئاهێکەوە وازم لە جین هێنا و بە خێرایی بە جانتاکەمەوە بە پلیکانەکاندا دەڕۆمە خوارەوە ، قژم ڕاکێشاوەتە سەرەوە وەکـ کلکی ئەسپێکی بەرز و جینزە شینەکەم لەبەردا بوو هەروەها قەمیسێک ملێکی ڕەشی کریووی بوو کە زۆر گەورە بوو بۆ من

"تەنانەت خۆی بە هاتنە ژوورەوە سەرقاڵ نەکرد بۆ ئەوەی سڵاوت لێ بکات" دایکم پێدەکەنێت سەر و خوارەوە سەیری من دەکات

"سەیری بکـە ، ئەو تەنها دەگۆڕێت بۆ قەحبە بچووکەکەی هەرخۆی هەموومان دەزانین وای لێدێت" ئەناستازیا گاڵتە دەکات و نیگایەکی پیسم پێدەدات هەوڵ دەدەم هەموو تێبینییەکانیان پشتگوێ بخەم و تەنیا بەرەو دەرگاکە دەڕۆم  دەیکەمەوە و ئۆتۆمبێلێکی ڕەش و گرانبەها دەبینم کە لەبەردەم ماڵەکەدا وەستاوە

شــازادەی مافیاکــانWhere stories live. Discover now