پــــەڕەی نــۆیــەم

251 34 0
                                    

× ستـــیڤـــن ×

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

× ستـــیڤـــن ×

"من لە کوێم؟! دەزانی من کێم بە نەفرەت بیت؟!"  جۆنیسە دایک گەوادەکە هاوار دەکات  ترس بە ڕوونی لە دەنگە لەرزۆکەکەیدا دیارە

بڕیار بوو سۆفیا بگرم دوای ئەوەی ڕایکرد چونکە هێشتا تەواو نەببووم لەگەڵیدا بەڵام بڕیارمدا سەرەتا ئەم گەوادە تەواو بکەم

ژوورەکە تاریک بوو بەو شێوەیەی کە من دەمویست  ، سەرم بە لایەکدا لار دەکەم کاتێک نوکی دەمانچەکەم بەسەر دەموچاویدا دەکێشم و ڕاست لە نێوان چاوەکانیدا دەیوەستێنم

پۆڵا ساردەکە زیاتر پاڵ دەنێم بۆ ناو پێستی کاتێک جەستەی دەلەرزێت و کلیک لەسەر دەمانچەکەم دەکەم کاتێک چاوەکانی بە توندی دادەخرێن

"تکایە...تکایە ئەمە مەکە من چیم کردوە....دەتوانم پارەت پێ بدەم!" چرپە دەکات  ئارەقە بە پێشەوەی نێوچەوانیدا  دڵۆپ دڵۆپ دەڕژێت

بە ئاهێکەوە دەمانچەکە دەخەمە سەر زەوی و تێبینی پڵێوی چاوەکانی دەکەم جۆرێک لە هیوا لە ژیانیدا دروست دەبن کاتێک سەرم دەگەڕێنمەوە دواوە بۆینباغەکە لە ملمدا شل دەکەمەوە لەکاتێکدا دەگەڕێمەوە دواوە چاوەکانم بە سەرگەرمیەوە سەیری دۆخی پیرەمێردەکە دەکەن دەگەڕێمەوە بەرەو ڕووی و مشتێکی سەخت لەسەر دەموچاوی بەجێ دەهێڵم دواتر چەندین مشتی تر یەک لە دوای یەکــ پاشان بەسەر یەکەوە

ناتوانم هێندە بە ‌‌ئاسانی ڕێگە بدەم بەسەریەوە بچێت دوای ئەوەی لە بەردەمم قسەی گەپی بە سۆفیا دەگوت و دەمارگیریەکەی سۆفیام دەبینی

پەنجەکانم ڕەقتر دەبن کاتێک بیردەکەمەوە ئەگەر پیاوانی دیکەش بتوانن بەو شێوەیە باسی بکەن بیرکردنەوەکانم داگیر دەکات و لێدانەکان توندتر دەکەم تا لە کورسیەکەی دەکەوێتە سەر زەوی ،  بەسەریدا دەوەستـم خۆم بەوە سەرقاڵ ناکەم خوێنی دەستەکانم بسڕمەوە

ماتیۆ پۆلێکی کانزاییم بۆ فڕێدەدات و منیش بەبێ ئەوەی سەیری بکەم دەیگرم کاتێک دەستێک بە قژمدا دەبەم و لە جەستەی لەرزۆکەکەی نزیکتر دەبمەوە

"تۆ کێیت! بۆچی ئەمە دەکەیت تکایە مەیکە!" ئەو هاوار دەکات و منیش ڕاستەوخۆ کانزا ساردەکە دەدەم بە سنگیدا کۆکەیەکی وشک لێیەوە دەنگی دەدا کاتێک خوێن لە دەمە پیسیەکەی دڵۆپ دڵۆپ دێتە دەرەوە

شــازادەی مافیاکــانWhere stories live. Discover now