پەڕەی هەشتــەم

274 38 1
                                    

~سۆفیا~

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

~سۆفیا~

بۆچی پێم وابوو ئەمە بیرۆکەیەکی باشە؟
هەست دەکەم پەپوولە لە گەدەمدا دەتەقێتەوە کاتێک لێوەکانمان بەرکەوتنیان هەیە گەرمی جەستەم دەگرێتەوە کاتێک هەست دەکەم سەرەتا دوودڵ دەبێت بەڵام دواتر ماچم دەکاتەوە

پێشتر هەرگیز کەسم ماچ نەکردبوو و دڵنیام ترسناک بووم لەو کارەدا بەڵام شتێک لەو شێوازەی کە لە ئێستادا ماچیم دەکرد هەست بە دەمارگیریەکەمم دەکرد و زیاترم دەویست نەمدەزانی بۆچی

شتێک لەبارەی شێوازی پێچانی دەستی بە کەمەرمەوە هەستم بە گەرمی لە ناوەوەم دەکرد خۆم هێندەی تر لە جەستەی نزیک دەکردەوە کاتێک لێوەکانم دەتوێنەوە بۆ لێوەکانی

هێواش هێواش خۆم دەکشێمەوە دوای ئەوەی تێدەگەم ڕەنگە هەمووان سەیری ئێمەیان کردبێت و سەرم بەرز دەکەمەوە تا ببینم ستیڤن بە تاریکی سەیری من دەکات ، خێرا نیگاکانم بۆ زەوی دەگێڕمەوە ڕوومەتەکانم دەسوتێن بەهۆی ئەوەی تازە ڕوویدا

"نەفرەت پیکۆلا تیگرێ ، نەتتوانی چاوەڕێی شەوی هاوسەرگیری بکەیت؟" گوێم لە ستیڤن دەبێت بە قووڵی دەڵێت ئاماژەیەک بە سەرگەرمی لە دەنگیدا هەیە (پڵنگی بچووک)

هەست دەکەم بە قسەکانی گەرمتر دەبم و چاوەکانم بەرەو سەرەوە دەجوڵێنم بۆ ئەوەی سەیری چاوەکانی خۆی بکەم کە پێشتر بە کنجکاوییەوە سەیری خوارەوەیان دەکردم جەستەمان هێشتا لە یەکترەوە نزیک بوو دوای ماچەکە

"من..ئەوە ڕووداوێک بوو من تەنها...ئمم خەریک بوو بخلیسکم و لێوەکانم تەنها...نازانم" دەڵێم و بەپەلە سەیری شوێنێکی تر دەکەم لە ناوەوە خۆم بەهۆی ئەو درۆ ترسناکەدا بە گەمژە دادەنێم

ستیڤ برۆیەکی بەرز دەکاتەوە قوڕگم پاک دەکەمەوە سەرم لە نیگاکانی دوور دەخەمەوە لە شەرمەزاریدا ، کاتێکد لێوی خوارەوەم گاز دەگرم ڕەنگە تا ئێستا بوبێتم بە تەماتە

- ئەوە یەکەم ماچت بوو؟

لەناکاو دەڵێت

"چی؟ چۆن ئەوە دەزانیت؟" دەڵێم و چاوەکانم فراوان دەبن کاتێک سەرم دەگەڕێنمەوە بۆ دواوە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ببمەوە ئایا بەڕاستی من ئەوەندە خراپ بووم لە ماچکردن؟

شــازادەی مافیاکــانWhere stories live. Discover now