¶༺ ~ PART 17 ~ ༻¶

46 10 187
                                    

.

.

.

ئاوازی نازداری سروشت لەلایەن ئەوەوە بوو...

هاژەی بایەکە قژی نازداری نمایش دەکرد...

گژوگیاکان بە ئارامییەکەیان هەڵدەدا و وەسفیان دەکرد...

هەست و سۆزت لە ئاوازی کۆتۆیەکەی و چریکەی بولبول و باڵندەکانی دەورووبەری دەباری...

نەما و نەما...

بەڵام نەمان...

لێرە بە واتای چی دێت؟

.

.

.

جەیمس لەناوەڕاستی شوێنەکە هێشتا وەستابوو...

کە یونهۆ دەستەکانی دەلەرزین وەک ئەوەی هەست بکات شتێکی خراپ ڕوودەدات...

جەیمس پێکەنینێکی نزمی کرد کە تەنها یونهۆ گوێی لێبوو...

لەوکاتەدا لەناکاو چەندین دانە لە پیاوە گەورەکان هاتنە ژوورەوە و ویستیان جەیمس بگرن بەڵام جەیمس وەک فیشەک بە لایەکدا ڕۆیشت و توند دەستەکانی پشتەوەی بە لێواری دیوارەکەدا کێشا و وای کرد کەلەپچەکان بشکێن لەگەڵ ئازادبوونی دەستەکانی پێکەنینێکی شەیتانی کرد کە ئەو چەن پیاوە ویستیان بۆی بڕۆن جەیمس بە خێرایی بە نێوانیاندا تێپەڕی و بۆ دەرەوەی شوێنەکە دەربازی بوو!


جەیمس وەک فیشەک بە هەموو شوێنێکدا تێدەپەڕی و لەناکاو بازی دا و بەسەر یەکێک لە دێوارەکان وەک پڵنگ هەڵگەڕا و بە بازێک چووە ئەودیو کە شمشێرەکەی لە پەنایەک هەڵگرت خۆی داینابوو و ئەوەندە خێرا ڕایدەکرد هەرزوو خەریک بوو لەچاوی هەمووان ون ببێت...

هەرچەک هەوڵیان دا نەیانتوانی پێی بگەنەوە و جەیمس بە بازی بەرز بەرز لەسەر کەلوپەلەکان هەر زوو خۆی بەو شارەزایی ڕاکردن و بازدان و ساموڕاییەی ڕایکرد و ون بوو...

خەندەیەکی شەیتانی لەسەر لێو بوو کە شمشێرەکەی لە دەست توندکرد و بە ڕێڕەوێکی قەڵەباڵغی تردا ڕۆیشت و چی خەڵک دەکەوتە لایەوە بە شمشێرەکەی دەیکردە دووکەرتەوە وەک ئەوەی ئەو تەواو کەسێکی شەڕانگێز بێت..

هەرچەن لە دەورووبەر هەرا بوو...

بەڵام یونهۆ هەر بەوجۆرە بوو...

لەناکاو قاچەکانی لەژێری کۆڵیاندا و بە توندی و بێهێزی کەوت بەڵام پێش ئەوەی بە تەواوی و توندی لە زەوییە ڕەقەکە بدات قۆڵەکانی ڕۆجەر خێرا لە دەوری ئاڵان و گرتی و لە کۆتا ساتدا گەیشت...

°𝙏𝙃𝙀 𝙋𝙍𝙀𝘿𝘼𝙏𝙊𝙍𝙎 | 𝘾𝙐𝙍𝙎𝙀𝘿 𝙋𝘼𝙎𝙏° / S2जहाँ कहानियाँ रहती हैं। अभी खोजें