¶༺ ~ PART 19 ~ ༻¶

41 10 109
                                    

.

.

.

"ئێلبا کەسێک بوو ڕقی لە شکست بوو..
ئەوکاتیش پلانی هەر لەناوبردنی هەموو جیهان بوو... بەڵام کۆریا ڕێگر بوو وەک یەکەم وڵاتی بوێر بە هاوشانی چەن خێڵێکی ئەمریکا و ژاپۆن هێرشیان کردە سەر ئێلبا و دەسەڵاتەکەی... وە لەناویان برد من ئەوکات هەر زوو بووم بە هاوشانی دوژمن چونکە من لەناویان بووم و ئاگادار بووم ئێلبا چ وەحشێک بوو و چۆن خەڵکی ئازار دەدا...
پیاوێک.. لە تەمەنی چلەکانی بوو کە کوڕەکەی ئێلبای گرت و لەبەرچاوی سەری بڕی دواتر دەست و قاچی ئێلباشیان لێکردەوە و هەر لەوێ جێیان هێشت...
وە وادیارە ئەو کەسە دەناسیت کە وای لە ئێلبا کردووە جەیک.."
ئەندریو وای وت..

جەیک بێدەنگ وەستابوو تا بە زۆری سەری لەقاند..

"بەڵێ... ئەو باوکم بوو..."
بە نزمی وتی...

سۆنگوا برۆیەکانی گرژکرد...

" جەیک... خولەکێک دێی؟"
سۆنگوا وای وت و هەڵسایەوە و جەیک بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد شمشێرەکەی لەسەر کورسیەکان دانا و دوای سۆنگوا کەوت بۆ دەرەوە..

لیام برۆیەکانی بە ئەستەم گرژ کرد و ڕووی کردەوە ئەندریو..

...

"بەڵێ.."
جەیک بە لەسەرەخۆیی وای وت کە سۆنگوا بە دوودڵی وەستابوو سەیری دەکرد...

"پێتوایە هەموو ئەم شتانە چۆن یەک دەگرنەوە؟...
دوژمنایەتی باوکتان و ئێلبا...
بەڵام دواتر جەیمس بووە بە سەرۆکی دەستە و دەسەڵاتەکەی ئێلبا...
موساشی چۆن بەوان گەیشتووە...
وە ئێلبا چۆن قایلبووە یەکێک سەرۆکایەتی بکات کە کوڕی دوژمنەکەیەتی و ئەو کەسەی شکستێکی جیهانی پێ هێناوە..."
سۆنگوا بە گومان و مەراقەوە وای دەوت...

جەیک کەمێک وەستا و بیری دەکردەوە...

ڕاست دەکات...
بۆچی ئێلبا بە جەیمس قایل دەبێت ببێتە سەرۆکیان... لەکاتێکدا موساشی کوڕەکەی لێ کوشت و شکستێکی گەورەی پێ هێنا...

"تۆ بڵێی... مەرجی ئێلبا بۆ قایلبوونی بە سەرۆک بوونی جەیمس ئەوە بووبێت...
کە خێڵەکەی خۆی لەناو ببات؟...
مەبەستم سەیرکە جەیمس زۆر پڕ و توڕە بووبوو ئەوکات...
گەر ئێلبا ئەم مەرجەی بۆ دانابێت...
جەیمس بێ یەک و دوو قایلبووە چونکە ئەو لە خوای بوو شتێک ببێت و لەناومان ببات لە ڕقا...
بۆیە بێ دوودڵی بەو مەرجەی ئێلبا ڕازی بووە کە خێڵەکەی بکوژێت چونکە ئێلباش دوژمنی خێڵی موساشی بوو...
وە لەلایەکیش...
ئەندریو وتی کە کۆریا یەکەم وڵاتی بوێربووە کە هێرشیان کردە سەر ئێلبا...
بۆیە هێرشی کردۆتە سەر کۆریاش و تێیاندا ئێوە دەربازتان بوو و دەرچوون...
شتێک هەیە... تایبەتمەندیەک... بوێریەک... هێز و خۆڕاگریەک لە ئێوە کە جەیمس دەیەوێت بۆ لەناوبردنی جیهان...
وە گەر بە دەستیشان نەهێنێت...
لەناوتان دەبات...
چونکە گەر بۆ خراپەی خۆی نەبن ناشهێڵێت بۆ ئاشتی جیهان بن ..."
جەیک بە جدی وای دەوت و سۆنگوا بێدەنگ سەیری دەکرد و بیلبیلەکانی دەلەرزین لە قەلەقیدا...

°𝙏𝙃𝙀 𝙋𝙍𝙀𝘿𝘼𝙏𝙊𝙍𝙎 | 𝘾𝙐𝙍𝙎𝙀𝘿 𝙋𝘼𝙎𝙏° / S2Where stories live. Discover now