¶༺ ~ PART 8 ~ ༻¶

56 16 234
                                    

.
.
.

"کەواتە بەڕێز جەیک...
سزای زۆر دراویت ئەم ماوەی دووساڵە بەڵام من...
پرسارێکم هەیە...
تۆ بۆ ماوەی دووساڵە بەردەوام ئەشکەنجە دەدرێیت...
خواردنت گۆشتی سەگ و ئاژەڵی مردووە...
بەردەوام سەگت تێبەردەدرێ بە چەقۆ جەستەت کەرت کەرت ئەکرێ یان ئەشکەنجەی زۆر خراپتر پێموابێت نیوەی بەشی ناوەوەی جەستەت سوتاوە چونکە وابزانم چەنجارێک ئاوی کوڵاویان دەرخوارد داوی...
وە مانەوەشت لەسەر قسەی خۆت ماوەتەوە واتا بەدەستی خۆتە کە بەردەوام بیت لەم ئەشکەنجەیە یان بمریت و ڕزگارت بێت... هەرچەن ئەشکەنجەکان زۆر قوڕسن بەڵام بەهێزیت و هەر بەرگە دەگریت... لەسەرووی هەموویشییەوە زۆر سەرنج ڕاکێشیت...

بەڵام... بۆچی بەرگە دەگریت؟...
بۆ ئەو گەنجانە کە بەکاریان هێنای و ژیانیان بە فیڕۆ دای؟
دووساڵە لە دۆزەخ دەژیت و ئەوان هێشتا بە سەردانیکردنی گۆڕە ساختەکەت دەیانەوێت تاوانەکانیان لەبیر ببەنەوە...
هەر ئاگاداریشت نیت... "

پیاوەکە وای دەوت و بەناو شوێنەکەیا ئەسوڕایەوە...

" من... بە ویستی خۆم یارمەتیم داون...
ئەوان...هیچ تاوانێکیان نییە"
جەیک بە پچڕ پچڕی وای دەوت...

"کەواتە بۆچی بەرگە دەگریت؟"
پیاوەکە وای وت و جگەرەکەی داگیرسان...

" چونکە نامەوێت ئەو خوێڕییە بە ئامانجەکەی بگات... "
جەیک وای وت مەبەستی جەیمس بوو...

"تۆ بتەوێ و نەتەوێ ئەو ئامانجی خۆی دەپێکێت...
دەبینیت و ئەم قسەیەی منیشت بیر دێتەوە.."

.
.
.

دکتۆرەکان تیماری پشتی لیامیان دەکرد و شوێنەواری چەقۆیەکەیان پاک دەکردەوە...

"بەڕێز دڵنیایت بەبێ سڕکەر ئەوە بکەم؟"
یەکێک لە دکتۆرەکان بە نیگەرانییەوە وای وت...

"بەڵێ بەڵێ ئەوە یەکەم جارم نییە تەنها دەمەوێت خێرا تەواو بێت..."
لیام وای وت...

لەوکاتەیا تەلەفۆنێکی بۆهات و هەڵی گرت...

"گەورەم خانووەکەی یونهۆ تەقیوەتەوە و ناتوانین بزانین لەکوێیە چونکە لە هیچ شوێنێکی ماڵەکە نییە... چیبکەین؟!"
یەکێک لە پیاوەکانی لیام پەیوەندی پێوە کرد و وای دەوت و دەکۆخی...

"سەیرکەن تەواوی دەوروبەری خانووەکە و دارستانەکەش بگەڕێن من ئێستا دەگەم!.."
لیام بە شڵەژاوی وای وت و پەیوەندیەکەی داخست...
خێرا هەڵسا و داوای لێبوردنی لە دکتۆرەکان کرد و داوای کرد کە ئاگاداری مایکڵ و یۆسانگ بن...

دکتۆرەکان زۆر نیگەران بوون چونکە لیام تەنانەت ئەو برینە قوڵەشی تیمار نەکرد و ڕاستەوخۆ ڕۆیشت...

.
.
.

"هێواش... هێواش"
سان وای دەوت و ئاماژەی ئەوەی دەکرد کە بە هێواشی یونهۆ بجوڵێت...

°𝙏𝙃𝙀 𝙋𝙍𝙀𝘿𝘼𝙏𝙊𝙍𝙎 | 𝘾𝙐𝙍𝙎𝙀𝘿 𝙋𝘼𝙎𝙏° / S2Donde viven las historias. Descúbrelo ahora