خەمۆکی چییە ؟

154 29 42
                                    









  

   بسم الله الرحمن الرحيم...


سەرەتا بەناوی خوای گەورە و میهرەبان... سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی هەموو بوونەوەرەکانی خلق کردووە ..

السلام علیکم و رحمة الله وبرکاتە

ئەزیزانی لیبیت پێم باشبوو کتێبێکتان بۆ تەرخان بکەم وەک نەخۆشخانەیەکی دەروونی.. لە کاتی دڵتەنگیدا بیخوێنیتەوە.. وە دوور کەویتەوە لە بیر کردنەوەی نەرێنی..

بە ئیزنی خوا هەوڵ دەدەم یارمەتیتان بدەم بە پێی توانام..


لە پەڕەی یەکەم دا باسی نەخۆشی خەمۆکی دەکەم..

با دەست پێبکەین....













خەمۆکی : جۆرێکە لە نەخۆشی دەروونی.. کە کار دەکاتە سەر دەروونت.. هەستی خواردن و خەوتن و دڵخۆشیت نایەڵێت بە زۆری ..

هەمیشە هەست دەکەیت بێتاقەتیت.. هێزت نییە ..

هەمیشە لە سووچێکدا کەوتووی بە دیار مۆبایلەکەتەوە یان هەر شتێک بێت..

حەزت لە چوونە دەر نامێنێت..

دەتەوێت بەتەنیا بیت

وە لە هەمان کاتدا هەست بە تەنهاییش دەکەیت

رقت لە خەڵک دەبێتەوە بە بێ هۆکاریش بێت

هەمیشە لە گۆشەگیریدا نقوم بوویت

حەزدەکەیت بـ*مریت

هەتا ئەو رادەیەی لەوانەیە هەوڵیشی بۆ بدەیت

حەزدەکەیت بگریت ئەگەر هۆکاریش نەبێت...

بەڵام زۆر جار لای خەڵک وا دەری دەخەیت کە هەموو شت باشە و تۆ ژیانێکی خۆشت هەیە

بە گشتی پلەکەی دەگۆرێت ..

کەسی وا هەیە خەڵکیش هەستی پێکردوە خەمۆکی هەیە بە رادەیەکی زۆر هەیەتی

کەسی واش هەیە بە رادەیەکی کەمە هەستی پێناکرێ یان دەیشارێتەوە

بە گشتی رقیان لە خۆیان دەبێتەوە

زۆر جاریش بەخۆیان دەڵێن ناشیرین یاخود قسەی ناخۆش بە خودی خۆیان دەڵێن

زۆر بیر دەکەنەوە بە رادەیەک لە دونیای واقع بێ ئاگا دەبن

حەزی خواردنیان زۆر کەم دەبێتەوە بە رادەیەک لەوانەیە بە ئاشکرا ببینیت کە کێشی دادەبەزێت

خەوی نامێنێت .. حەزی بۆ خەو کەم دەبێتەوە

حەز دەکات گوێ لە گۆرانی یان میوزیک بگرێت

رقی لە ژاوە ژاوە

لە بێدەنگیا نقوم بووە

بە زۆری رقیان لە شوێنی رووناکیش دەبێتەوە ( هەندێکیان )

دەیانەوێت هەمیشە بەتەنیا بن لە سووچەکەیانا ..









ئەم کتێبە بەردەوام دەبێت .....

نەخۆشخانەی دەروونی 🖤Where stories live. Discover now