POV/ yure
من بەیانی کاتژمێر 8 لەخەو هەڵسام و گەرماوێکم کرد و ڕۆتینی بەیانم کرد وە چومە خوارەوە و بینیم هێشتا ئەو هەڵنەستاوە یان ڕەنگە هەڵسابێت و چوبێتە سەر کار نازانم بەڵام من دەستم کرد بەئامادە کردنی نانی بەیانی چونکە بەنیازنیم
لەژورێک خۆم زیندانی بکەم و بگریم هەرخۆی دەبوایە چاوڕێی ئەم شتەم بکردبا چونکە هاوسەرگیریەکەی ئێمە لەبەرژەوندی کۆمپانیا بوو وە من دوێنێ شەو بیرم لە قسەکانی ئەو کردەوە ڕاستە قسەکانی ڕەق بوون وە ڕەفتاری ساردە لەگەڵم بەڵام هەرهیچ نەبێت ئازادی پێبەخشیوم
وە بێزارم ناکات و بێ ڕێزیم پێناکات ئەوەش بەسە بۆمن چونکە ڕێز گرینگ ترە لە خۆشەویستی بێگومان له ڕوانگەی منەوە....من دەستم کرد بە ئامەدەکردنی نانی بەیانی وە مێزەکەم ڕێکخست ویستم دانیشم بەڵام بینیم ئەو لەسەر پەیژەکان دێتە خوارەوە بۆیە هەڵسام و قاپێکم بۆ ئەویش هێنا.....
یوری/ بەیانی باش ...وتم بەهێمنی بێ ئەوەی سەیری بکەم ...
تایهۆنگ/ بەیانی تۆش باش ..وتی بەشێوەیەکی ئاسایی ...
من قاپەکەم لەپێش داناو قاوەیکەم بۆ تێکرد و لەبەردەمیم داناو چومە بەرام بەریی دانیشتم ..
کەمێک بەبێدەنگی ماینەوە تا لەناکاو ئەو قسەیەکی کرد....
تایهۆنگ/ ئایە پێویستت بە کارگوزارهەیە بۆ ماڵەوە؟؟ وتی بێ ئەوەی چاوی لە سەر خواردنەکەی لابدات....
یوری/ نانەخێر پێویستم پێی نییە خۆم کاری ماڵەوە بەڕێوە دەبەم ...وتم سەیری ئەوم دەکرد کە بەردەوام بوو لە خواردن ...
تایهۆنگ/ ئهم ....تەنیا بە وشەیەک وەڵامی دایەوە
یوری/ پیاوێکی زۆر سەیرە نازانم بڵێم باشە یان خراپ...
تایهۆنگ تەواو بوو لەخواردن و وتی دەچێتە کۆمپانیا
منیش ویستم هەڵسم تا بەڕێی بکەم بەڵام هەرزوو پاشگەز بومەوە کاتێک وتی پێویست ناکات..
YOU ARE READING
هاوسەرگیری ڕێکخراو
Romanceخۆتان خوێنەر بن و ڕایخۆتان بڵێن .. دەستپێک/21/9/2024 کۆتایی: نادیار ڕۆژی 1 شەممە کاتژمێر/7:56 ئێوارە SEPTEMBER