𝕡𝕒𝕣𝕥 6

76 13 41
                                    

تایهۆنگ/ تۆ باشیت ؟؟

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

تایهۆنگ/ تۆ باشیت ؟؟

یوری بێدەنگ بوو تەنیا سەیری دەکردم .

تایهۆنگ/ ئەزانم کەسێک پەیوەندی پێوە کردویت وە ئێستا پرسیاری زۆر هەیە لە مێشکت وە منیش ئامادەم وە ڵامی هەمووی بدەمەوە بەڵام لێرە نا
با بچینە ماڵەوەو قسەبکەین..

یوری/ بۆ هیچ شوێنێک نایەم وە نامەوێت گوێم لێت بێت ..وتی و بەتوڕەیی هەڵساوە ویستی بڕواتە دەرەوە بەڵام تایهیۆنگ خێرا قۆڵی گرت و بەچاوە تاریکەکانی سەیری کرد و وتی

تایهۆنگ/ وتم ئەچینە ماڵەوەو قسە دەکەین وە ئارامیم تاقی مەکەوە ..وتی بە تۆنێکی سارد.

یوری/ تۆ چیدەکەیت قۆڵم ئازاری هەیە ..وتی کاتێک ویستی دەستی تایهۆنگ لە خۆی دور بخاتەوە

تایهۆنگ/ ببورە نەم ویست ئازارت بدەم بەڵام گەر ناچارم بکەیت ئەوا دەیکەم ..وتی و سەیری نێو چاوی یوری دەکرد ...

یوری/ بۆ تۆ پێت وایە ....قسەکەی پێ بڕدرا لەلایەن تایهیۆنگ

تایهۆنگ/ با بگڕێینە ماڵەوە لەوێ ئەوەی دەتەوێ بیڵێ وتی چوە دەرەوە لە ژورەکە..

یوری/ ئەھ باوەڕ ناکەم پیاوی لوت بەرز ..وتی و خێرا بەشوێن تایهیۆنگ ڕۆیشت ..

لە نێو ئۆتۆمبێل

کەشەکە زۆر بێدەنگ بوو هیچ کامێکیان قسەی نەدەکرد وە توڕەیی لە چاوەکانی تایهیۆنگ بەدی دەکرا و یوریش سەیری دەرەوەی دەکرد و هەزارەها پرسیار لە مێشکی هەبوون
ئەوان گەشتنە ماڵەوە تایهۆنگ ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و دابەزی لە ئۆتۆم بێلەکە
وە یوریش بە هەمان شێوە وە بەدوای هەنگاوە خێراکانی تایهۆنگ کەوتبوو ...

تایهیۆنگ/ دابنیشە ..وتی کاتێک چاکەتەکەی داناو لەسەرقەنەفەی هۆڵەکە داینا

یوری دانیشت و وتی: گوێم لێتە بیڵێ ..بە کەمێک ڕقەوە وتی

تایهۆنگ لەبەرامبەری وەستابوو دەستەکانی لە نێو گریفانی بوو وە سەیری یوری کرد و وتی :

هاوسەرگیری ڕێکخراو Where stories live. Discover now