Pov/ syolaباشە من چیم لێکردویت کیم تایهۆنگ بۆچی بەم شێوەیە ڕقت لێمە ئاخر چیم بۆ نەکردیت ها چیم بۆ نەکردی من لەبەر تۆ وازم له خێزانەکەم هێنا وازم لە کۆمپانیاو سەروەت و سامانەکەم هێنا لەبەر تۆ ئێستاش تۆ دەڵێیت منت ناوێت و هاوەسرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی تر دەکەیت هااا بێڵێ بەنەفرەت بی بیڵێ کیم تایهۆنگ...وتی و وەک شێت هاواری دەکرد و لەسنگی تای هیۆنگی دەدا و بەدەنگی بەرز دەگریا......
کیم تایهۆنگ/ ئەزانم سەخته بۆ تۆ بەڵام من پێویستە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو ئافرەتەبکەم کە باپیرەم پێشنیاری کردوە هەرخۆی باپیرەم بە تۆ ڕازی نەبوو
وە ڕێگربوو لە هاوسەرگیریمان بۆیە وازبێنە نێوانی من و تۆ کۆتایی پێهات سیۆلا....وتی و دەستی سیۆلای لەخۆی دورخستەوە وە چەند هەنگاوێک گەڕاوە دواوەو بۆ کۆتا جار لە و ئافرەتە تێک شکاوەی دەڕوانی و ئەوێی جێهێشت..سیۆلا/ هەرگیز لێت خۆشنابم کیم تایهۆنگ هەرگیز لەوە دڵنیابە تۆڵەت لێدەکەمەوە سوێند بەخودا تۆڵەت لێدەکەمەوە ئاخر من تۆم خۆشویست
من تۆم خۆشویست ....وتی کاتێک هاواری دەکرد بەڵام ئەوپیاوە بێ هەستە بۆ جارێکیش ئاوڕی لێنەدایەوە و ئەو ئافرەتەی وا جێهێشت لەنزیک ڕوباری هان ....Pov/kim taeyhong
من سیۆلام لەوێ جێهشت و چومە نێو ئۆتۆمبێلەکەم و بەڕێکەوتم بۆ کۆمپانیا وە ئەزانم سیۆلا منی خۆشدەوێت و زۆر شتی کردە قوربانی لەپێناو من بەڵام هیچ ئەگەرێک نەبوو بۆ پەیوەندیەکەی ئێمە چونکە باپیرەم بەم کچە ڕازی نییەو دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ نەوەی هاوڕێکەی بکەم بۆ بەرژەوندی هەردوولا وە منیش
ڕازی بووم چونکە باپیرەم بۆمن گرینگ ترین کەسە و دوای مردنی باوک و دایکم بەڕوداوی هاتوچۆ من لەلای باپیرەم گەورەبووم وە من تاکە نەوەی ئەم بنەماڵەیەم بێگومان ئامۆزایەکم هەیە بەناوی جین بەڵام باپیرەم حاشای لێکردوەو لەسەر ناوی بنەماڵەکەمان دوری خستۆتەوە بۆیە تاکە هیوای باپیرەم و خێزانەکەم منم وە هەرگیز بێهوایان ناکەم و حەزە نەفرەتیەکانی خۆم وەلا دەنێم و ئەوەدەکەم کە ڕاستە ....POV/ yure
من ئیتر هاسەرگیری دەکەم واتا باپیرەم و باوکم وتیان کە پێویسته هاوسەرگیری بکەم لەگەڵ نەوەی هاوڕێکەی باپیرەم وە من سەرەتا ڕازی نەبووم چونکە دەمویست کاربکەم و پلانی زۆرم هەبوو وە ڕاستی من ئەوکوڕەم نەبینیوە نازانم کێیە بۆیە نەم ویست هاوسەرگیری بکەم بەڵام دواتر باوکم پێیوتم کە ئەم هاوسەرگیریە لەبەرژەوەندی هەردوولایە
بۆیە منیش نەمتوانی دڵی باوکم و باپیرەم بشکێنم و ڕازی بووم بەم هاوسەرگیریە وە بەنیازین ئەم ئێوارەیە هەردوو خێزان کۆببنەوە و قسەلەسەر هاوسەرگیریەکە بکەن و ڕۆژێک دیاری بکەن .
بۆیە منیش ئێستا خۆم ئامادە دەکەم چونکە خەریکە نزیک دەبینەوە لە ئێوارە ....
.
.
.
.
.
cutسڵاو دڵە سەوزەکانم گەڕامەوە لاتان به چیرۆکی نوێ وە ئەمە یەکەم پارت بوو ئایە بەلاتانەوە چۆن بوو هەرچەندە زۆر ڕوون نەبوو بەڵام شتێک لێی تێگەشتن وە ئایە پارتی ترتان دەوێت یان نا تکایە ڕایخۆتان بڵێن وە لە ئێستاوە بڵێن ئێوە لایەنی یوری دەگرن یان سیۆلا ؟؟؟؟؟
400 words
YOU ARE READING
هاوسەرگیری ڕێکخراو
Romanceخۆتان خوێنەر بن و ڕایخۆتان بڵێن .. دەستپێک/21/9/2024 کۆتایی: نادیار ڕۆژی 1 شەممە کاتژمێر/7:56 ئێوارە SEPTEMBER