POV/ tahyong
من تا درەنگانی شەو خەریکی کارکردن بووم لە ژورەکەم چونکە ئەم چەند ڕۆژە کۆبونەوەیەکی گرینگمان هەیە بۆیە دەبێت بەباشی کاربکەم
وە من بردەوام بووم لە کارکردن و کارەکانم تەواوکرد وە لەژوری کارکردن چومە دەروەو چومە بەردەم ژورەکەم سەیرێکی لای ژورەکەی ئەوم کرد کە لەتەنیشت ژورەکەی منە بینیم دەرگاکە داخراوە زانیم کە خەوتوە بۆیە چومە ژورەکەی خۆم و گەرماوێکم کرد دواتر هاتمە دەرەوەو قژم وشک کردەوە و چومە سەربێدەکەم پاڵ کەوتم وە بیریم لە قسەکانی سیۆلا دەکردەوە ....من و سیۆلا لەیەک زانکۆ دەمان خوێند وە نزیکترین هاوڕێ بووین ئێمە بەیەکەوە خوێندنمان تەواوکرد
و من لەکۆمپانیاکەی باپیرەم دەست بەکاربوم
وە ئەویش لەلای دایکی .....
دایکی سیۆلا خاوەنی کۆمپانیایەکبوو وە کارەکانی باش بوون بەڵام خۆی ئافرەتێکی باش نەبوو ئەو خیانەتی لە هاوسەرەکەی کرد و دەستی بەسەر کومپانیاکەی گرت و لە باوکی سیۆلا جیابۆوە
وە سیۆلا لەلای دایکی دەمایەوە ...وە سیۆلا هەستی بۆ من هەبوو بەڵام من تەنیا وەک هاوڕێیەک دەم بینی نەک خۆشەویست بەڵام شتەکان بۆ ئەو جیاواز بوو ئەو تەواو ئاشقی من بوو تەنانەت کە دایکی بەمەی زانی ناڕەزایی دەربڕیو
وتی کە دەبێت هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕی خوشکەکەی بکات بەڵام سیۆلا ڕازی نەبوو چونکە منی خۆشدەویست وە دایکی حاشای لێکرد و سۆلا چوە لای باوکی هەموو ئەمانە لەبەر خۆشویستنی بۆ من هەرچەندە من ئەوم حۆشنەدەویست بەڵام ڕقیشم لێی نەبوو ئەو هاوڕێی من بوو بۆیە ویستم
هەلێکی پێدەم و هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم بەڵام باپیرەم ڕازی نەبوو بۆیە منیش وازم هێنائێستاش ئەو لە حاڵێی خراپ دایە ..بەڵام
من هۆکارنیم چونکە نەم وتوە کە خۆشی بوێم
ئەو تەنیا تاک لایەنە منی حۆشدەوێت ....
وە کچێکی باشە بەڵام لەجۆری من نییە
بۆیە خۆشم نەویستوەو خۆشیشم ناوێت هەرگیز
من لەو بیرکردنەوانە دابووم تا خەو بردمیەوە...
.
.
.
.
.
.
.
.
[ بەیانی ]
YOU ARE READING
هاوسەرگیری ڕێکخراو
Romanceخۆتان خوێنەر بن و ڕایخۆتان بڵێن .. دەستپێک/21/9/2024 کۆتایی: نادیار ڕۆژی 1 شەممە کاتژمێر/7:56 ئێوارە SEPTEMBER