²

34 5 0
                                    





"من وا گریمانە دەکەم کە هەموو شتێکت ڕێکخستووە؟" بلەیز پرسیاری کرد.

بەڕێزجەیمس بە ڕادەستکردنی فۆڵدەری کاغەزەکە دڵنیای کردەوە: "بەڵێ بەڕێز نۆرمان."

"ئەوە خۆشە بیبیستم. باشە بزانیت کارەکانت بە جددی وەردەگریت و بیرۆکەیەکت بۆ چارەسەرهەیە ؟" بلەیز پرسی کاتێک بەنێو لاپەڕەکاندا دەگێڕا.

" باشە بەڕێزم  باوەڕم بەوە نییە خێزانی کارتەر بتوانن بەم زووانە پارەکەمان بدەنەوە بە فرۆشتنەکانیان لە بەرامبەر خەرجییەکانیان لەگەڵ بابەتە کەسییەکان باوەڕناکەم کە بتوانین تەنانەت بەشێکی گونجاو لە پارەکەمان لە هەر کاتێکدا لە داهاتوویەکی نزیک یان دووردا وەربگرینەوە."

"بەڕێز جەیمس، بەتەواوی چی دەڵێیت؟ کە ئێمە تازە دە ملیۆن دۆلارمان لەدەستداوە بە بەرزترین ڕکابەرە پێشکەوتووەکانمان؟ تۆ چیت بە مێشکت دادێ؟"

"باشە لەبەرئەوەی، ئەوپارەیە لە ئێستادا بەردەست نییە دەبێت لەگەڵ هۆکارە نانرخەکاندا بچین." بەڕێز جەیمس لەناکاو هەستی بە دڵنیایی کرد لە بیرۆکەکەی .

"بەڵێ، بەڕێز جەیمس بەردەوام بە،" بلەیز لەناکاو سەرنجی ڕاکێشا لەوەی کە لەوانەیە بگاتە دە ملیۆن دۆلار.
"باشە، دەبینی بەڕێز کارتەر دوو کچی هەیە. کاتێک شانشینەکان کێشەی داراییان هەیە، جۆرێک لە ڕێککەوتن دەبێت بۆ پێکەوە بەستن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان. هاوسەرگیرییەک بە وردی خۆشگوزەرانی فەرمانڕەوایی دەکات و کێشەکانیان چارەسەر دەبێت..." بەڕێز جەیمس پێشنیاری بۆ کرد.
"ئایا تۆ پێشنیاری هاوسەرگیری لە نێوان من و یەکێک لە کچەکانی کارتەر دەکەیت؟" بلەیز بە هەڵسوکەوتێکی ساردەوە پرسیاری کرد.

"بچووکترینیان هێشتا لە ئامادەییە، بەڵام گەورەکەی چرایەکە  بۆ ڕۆژنامەگەریی. نەک تەنها کۆمپانیاکەمان بە شێوەیەکی ئەرێنیترلە جاران نیشان دەدرێت، بەڵکو کاتێک باوکی کۆچی دوایی دەکات تۆ بەشێک لە خاوەندارێتی میراتەکە دەکەیت. ئەمە دەکرێت بەشێکی خاوەندارێتی کارەکەیان و زیاتر لەو پارەیەی کە قەرزدارن. دوای ئەوە، دەتوانیت هەرچییەک بۆ خۆت گونجاو بێت لەگەڵ کۆمپانیاکە بیکەیت و هەروەها خۆت لە پرۆسەی دادگای قورس بۆ وەرگرتنەوەی پارەکەت دوور دەخەیتەوە." بەڕێز جەیمس بە هەناسەیەک کۆتایی پێهێنا. ئەوە بیرۆکەی دوایین خولەک بوو و هیچ بژاردەیەکی تر نەبوو. بلەیز ماسکێکی بەستبوو و لە ژێریدا کۆمەڵێک پرسیاری کرد : ئایا ئەمە چارەسەرێکی بەسوودە؟ ئایا ئەمە چارەسەرێکی گونجاوە؟

"کەواتە تۆ دەڵێیت کە بە هاوسەرگیرییەک دەبێت قەرزەکەی هەموار بکاتەوە بۆیە پێشخستنی ئێمە  بێبەرامبەر دەبینە خاوەنی خاوەندارێتی و میرات؟ چۆن دڵنیای بە ئۆفەرێکی لەو شێوەیە ڕازی دەبن؟" بەایز پرسیاری کرد.

Devil for a Husband Where stories live. Discover now