chapter three

7 3 4
                                    

دووبارە خۆر هەڵهاتەوە و دەرگای ئەکادیمیەکەیان کردەوە و قوتابیەکانیش هەموویان بەخێرای هاتنە ژوورەوە.
بێئاگا لەوەی کە ئەمڕۆ شتێک ڕودەدات کە ژیانیان دەگۆڕێت  .

..

)لە پۆڵ(

" یاا مامۆستا ئیروکا نەهات . !" ناروتۆ ووتی و دەستی خستە پشتی سەری .

" وادیارە نەهاتووە. " هیناتا ووتی .

"  من بێزار بووم" شینۆ ووتی و چاوی داخست .

هەتاوەکوو مامۆستا ئیروکا هاتە ژووڕەوە و هەموو قوتابیەکان هەستانەوە .

" بەیانیتان باش ." ئیروکا ووتی و بەخەمباری سەیری  قوتابیە بچووکەکانی کرد.

" قوتابیان شتێکی تایبەتم هەیە بۆتان . ئێوە ئەمڕۆ تاقیکردنەوە دەکەن و ئەگەر دەرچوون ئەو کاتە دەبن بە گێنین و دەکرێن بە تیمێکی سێ کەسی ." ئیروکا ووتی و قوتابیەکان هەموویان دەستیان کرد بە دەنگەدەنگ کرد لە خۆشی دا .

" تەواو ئێستا پرسیارێکتان لێدەکەم . ئەگەر لەداهاتوو مانگ کەوتە خوارەوە و ژیان کۆتای پێهات دەتانەوێت لەگەڵ کێ تەواوی ژیانتان بەسەر بەرن. ⁉" ئیروکا ووتی و دەستی بۆ ناروتۆ ڕاکێشا

" دەمەوێت لەگەڵ دایک و باوکم بم." ناروتۆ ووتی .

" منیش دەمەوێت لەگەڵ ساسکێ-کن بم. " ئینۆ ووتی.

" دەمەوێت لەگەڵ ناروتۆ بم." هیناتا ووتی.

" دەمەوێت لەگەڵ نێجی بم" تێن تێن ووتی

" منیش دەمەوێت لەگەڵ باوکم بم" شیکاماروو وتی

"تەنها خواردن" شۆجی ووتی.

" دەمەوێت بەوەرزش کرد بەسەری ببەم" ڕۆک لـی ووتی

ٔ" لەوانەیە لەگەڵ تێن تێن" نێجـی ووتی.

" لەگەڵ مێرووەکان"  شینۆ ووتی

" هـم کەس ." ساسکێ ووتی .

"  ئەگەر لەگەڵ کەسێکیش بم لەکۆتایدا هەر خۆم بەتەنها دەمێنمەو بۆیە تەنها باشترە لە تەنیا  بوون" ساکورا ووتی و هەموو قوتابیەکان بە شۆکی سەیری کرد دووبارە بەدەنگە نزیک لە ڕۆبۆتیەکەی قسەی کرد.

"ئێـ. دەی پرسیاری دواتر. بۆچی دەتانەوێت ببن بە شینۆبی⁈"
ئیروکا ووتی ، زەردەخەنەیەکی گەرم لەسەر لێوەکانی خۆیان دۆزیەوه.

" بۆئەوەی ببم بە هۆکاگی و ئیتر هەمووان وەکوو هۆکاگی دەمبینن  نەوەک کوڕی هۆکاگی. " ناروتۆ بە بەرزی ووتی و لەشوێنی خۆی هەستایەوە. دراماتیک.

" دەمەوێت ، بەهێز بم بۆئەوەی سەرنجی ساسکێ-کن ڕابکێشم و لەهەمان تیمی ساسکێ-کن بم. " ئینۆ ووتی.

" لەبەر ناروتۆ" هیناتا ووتی

.
.
.
بەمشێوازە هەموویان هۆکارەکەیان ووت هەتاوەکوو گەیشتە سەرەی ساسکێ

" دەمەوێت ببم بە بەهێزترین " ساسکێ بەساردی ووتی و ئیروکا بەشی پتەوەی سەری خوراند لەم ڕفتارەی قوتابیەکەی
و سەیری ساکورای کرد کەلەدواوە دانیشتوە و سەیری دەرەوە دەکات.

" ئەی چی سەبارەت بەتۆ ساکورا-چان⁈" ئیروکا بە دڵخۆشیووتی و ساکورا سەیری کرد.

" تەنها دەمەوێت ببم بە شینۆبویەکی ڕاستەقینە. نەوەک درۆینە" ساکورا بە دەنگێکی سارد ووتی و دووبارە سەیری دەرەوەی کرد.

" پیرۆزە هەمووتان بوون بە گێنین" ئیروکا ووتی و هەموو قوتابیەکان دەستیان کرد بە دڵخۆشی دەربڕین.

" و ئێستا کاتی دیاری کردنی تیمەکانە. " ئیروکاووتی

" یەکەم تیم: هیوگا نێجی... تێن تێن ... ڕۆک لـی
دووەم تیم : شینۆ ئابوراما . کیبا ئینوزوکا.. هیوگا هیناتا .
سێیەم تیم : شیکاماروو نارا ... شۆجی....یاماناکا ئینۆ.
و تیمی حەوتەم : ئوزوماکی ناروتۆ. ئوچیــها ساسکێ . ساکورا"
ئیروکا ووتی و هەمووان بەبێزاری سەیری هاوتمەکانیانکرد.

" هێی مامۆستا بۆچی من و تێمێ و ساکورات لەهەمان تیم داناوە ئەوان خاوم دەکەنەوە" ناروتۆ ووتی

" ڕاستیەکەی ناروتۆ ئەوە تۆیت کە ئەوان خاودەکەیتەوە . ساکورا و ساسکێ زیرەکترینی ئێرەن و هەردووکیان زۆر باشن لەشەڕ کردن و بەکارهێنانی هەموو جوتسوەکان. " ئیروکا  ووتی.

" هـن دۆب باشترە خۆت بەهێزتر بکەیت." ساسکێ ووتی.

̴    لەڕوانگەی ساکورا ̴̴ ̴ ̴

ـهـم. بیـنیت . لەهەمان تیمی کابوسەکانم دانرام. ئیتر ئـەبێت بەرگەی قسـە ناخۆشەکانی  ساسکێ و ناروتۆ بگرم.
بێزارکەرن.

دەی هەرچیەک بێت.
باهەندێک باسی نینجات بۆبکەم.
لەنینجادا حەوت بەش هەن. ئەوانیش

1-گێنیـن کە لاوازترینە .2- چۆنین کە ئەرکی باشتر وەردەگرێت
3-جۆنین کە وەکوو مامۆستای گێنینکانن و بەهێزن.
4-ئەنبوو کە لەجۆنین بەهێزترن و هەمیشە لەئەرکی قورسن و ماسک دەپۆشن.
5- سانیــن. کە بەتیمی دەکرێت دەبێت هەموو ئەندامانی تیمێک زۆر زۆر بەهێز و یارمەتیدەربن بۆ گوندەکە.
6- کاگێ لیڤڵ : لەدوای هۆکاگێ ئەوان دێن.

کۆتای و بەهێزترین

7- هۆکاگێ'ـیە . ئەوان ژیانی خۆیان بۆ گوندەکە دەکەنە قوربانی ، و ئامانجیان باشترکردنی ژیانی  دانیشتوانە ئاساییەکانە.

من ئەمڕۆ بووم بە گێنین. 
و بەیانی مامۆستاکەم دەناسم.  پیرۆزبایم لێدەکەیت.؟

<پرسیاری زیرەکانە>

; دەتەوێت ببیت بە نینجا.⁉

; وابیردەکەیتەوە من باشم بۆ بوون بەنینجا.⁈

; ڕقت لە چ کەسێکە لەژیانی من.⁉

Into a new pathWhere stories live. Discover now