chapter four 🍀

9 6 0
                                    

دووبارە وەکوو هەموو ڕۆژێک قوتابیەکان هاتنەوە پۆل بەڵام بۆ هۆکارێکی جیاواز ، ئەویش هاتنی مامۆستا نوێیەکەیانە،

هەموو تیمەکان دانیشتبوون و بەیەکەوە قسەیان دەکرد.
بێجگە لە تیمی حەوت چونکە ، ساسکێ زۆر سارد و لوت بەرزە.
ناروتۆ ئەم بەیانیە ڕامنی نەخواردووە بۆیە تاقەتی هیچی نییه.
هۆکارەکەی ساکوراش بۆ ئینەر دەگەڕێتەوە.

ساکورا ، دەمەوێت لە ئەمڕۆ بەدواوە ڕاهێنانەکانت قورستر بکەیت. و شتێکی تریش ئاگات لە چاوەکانت بێت. '  ئینەر ووتی بە دەنگە گڕ و قوڵەکەی .

'باشە ئینەر .  ئیتر ڕاهێنانی قورستر دەکەم .' ساکورا ووتی.

' شتێکی دیکەش . ئەگەر بتەوێت ببیت بە شینۆبی ڕاستەقینە ئەوکات پێویست ناکات جل و بەرگی ڕەنگاوڕەنگ و کراوە بکەیتە بەرت. تەنها جلێکی ڕەنگ ڕەش بپۆشە و با پێستت زۆر دیار نەبێت.' ئینەر ووتی

' ' باشە ئینەر  .'

  " ساکورا. " دەنگی ناروتۆ ساکورای گەڕاندەوە بۆ جیهانی ڕاستەقینە. ساکورا سەری بەرز کردەوە و سەیری کرد.

" بەڵێ.⁉"

" مامۆستا نەهات ، و هەموو تیمەکان ڕۆیشتن چونکە مامۆستاکانی ئەوان هاتن. " ناروتۆ ووتی و ساکورا گازی لەلێوەکانی خۆی گرت.

" نەفرەت نەمتوانی بزانم مامۆستاکانی ئەوانی تر کێن."  ساکورا لە دڵی خۆیدا ووتی.

" هـم . لەوانەیە هۆگاکێ-ساما هەندێک ئیشی پێ هەبێت " ساکورا ووتی و ناروتۆ سەری جوڵاند و ڕۆیشت تاوەکوو ساسکێ بێزار بکات

پێویست ناکات خۆت خەمبار بکەیت من دەزانم.
تیمی یەکەم : مایت گای . تەمەنی 20 ساڵە . شینۆبی کۆنۆهاگاکورێ. باشترین جوتسوو = تای جوتسو

تیمی دووەم : کورێنای یوهی تەمەنی 20 ساڵە . شینۆبی کۆنۆهاگاکورێ. باشترین جوتسوو= گێنجوتسوو.

تیمی سێیەم : ئاسوما ساروتۆبی . تەمەنی 21 ساڵە . شینۆبی کۆنۆهاگاکورێ. باشترین جوتسوو= ⁉"  ئینەر ووتی

.ساکورا هەناسەیەکی ئارامیانەی کرده ناو سییەکانی.
سەیری چواردەوی خۆی کرد و بۆی دەرکەووت کە ناروتۆ خەریکی پڕانک دانانە بۆ مامۆستا نوێیەکەیان . ساسکێش وەکوو پێشتر لە تەنیشتی دانیشتووە بەبێ دەنکی کاتێک ناروتۆ لە دانانی شتەکان تەواو بوو ساسکێ بەساردی سەیری کرد.

"هـن گەمژە ئەوە سەرناگرێت چونکە ئەو جۆنین'ـە ." ساسکێ ووتی و ساکورا سەیری دەرگاکەی کرد

" بەجۆرێک ئەگەری سەرکەوتن زۆرترە. بۆچی⁉
چونکە ناروتۆ هیچ جۆرێک لە چاکرا و جوتسوی بەکارنەهێناوە
و هیچ مامۆستایەک چاوەڕێ ناکات لە یەکەم ڕۆژی قوتابیەکانی پڕانکی پێبکەن و ئێمە ئەو ناناسین ئەویش ئیمە ناناسێت .
بۆیە ئەگەری سەرکەوتن 77٪100" ساکورا ووتی و ساسکێ سەیر کردنێکی بکوژانەی پێدا .

Into a new pathWhere stories live. Discover now