.
.
.
.
.Pov:Sia
بە ڕاکردن گەڕامەوە ماڵەوە تەنانەت نەمهێشت یەک قسەیش بکات، هەر کە گەڕامەوە ماڵ دەرگای ژوورەکەم لە دوای خۆم قفڵ کرد، باوەڕ ناکەم! جۆنگکووک پێشتر دادە ماڤێسی خۆشەویست لەکاتێکا دادە ماڤێس ٥ ساڵ لەو گەورەتر بوو، ئێستا من کە ١٤ ساڵ لەو بچووکترم، ئەو پیاوە تەواو نییە! پێویستە شتێک بکەم هەر شتێک بێ
دۆزیمەوە!
End.
بەیانی☀️:
جۆنگکووک لە گەرماو هاتە دەرەوە دوای ئەوەی جلەکانی گۆڕی بینی سانهان بەتەنها ژەمی بەیانی دەخوارد.جۆنگکووک:سانهان بۆچی بەتەنها خواردن دەخۆی؟؟ کوا بەڕێز کیم، تایهیۆنگ، سیا؟؟
سانهان:مامە تایهیۆنگ و باپیرە سیایان بردە فڕۆکەخانە!جۆنگکووک چاوی فراوان بوو و گووتی:فڕۆکەخانە؟؟ بۆچی؟؟
سانهان:سیا لە وڵاتێکی تر درێژە بەخوێندنەکەی دەدات لەگەڵ خێزانی لان هاوڕێی سیایە وابزانم باوکی لان و مامە تایهیۆنگیش هاوڕێن.
جۆنگکووک هەستی بە توڕەییەکی قووڵ کرد کە درکی کرد هۆکاری ئەو شتانە ئەو بووە، خێرا گووتی:نازانی چ وڵاتێک؟؟
سانهان:لە سیام پرسی بە ساردی گووتی دەرەوەی وڵات و ڕۆشتن.جۆنگکووک لە شوێنی خۆی بەستوو بوو، دووەم جارە بەو شێوەیە هۆگری کەسێک بێ، یەکەم جار کەسێک کە لەخۆی گەورەتر بوو، وە ئێستاش کە لەخۆی بچووکترە، وە ئەمجارە بڕیاری دابوو واز نەهێنێ.
...
سیا و خێزانی لان لە خانووەکەدا شتەکانیان چاک دەکرد، خێزانی لان چوار کەس بوون
بەڕێز بین باوکی لان، خاتوو ڕیانا دایکی لان، لان و هاروو برا بچووکەکەی لان.خێزانی بەڕێز بین زۆر بە خۆشەویستییەوە ڕێزی سیایان دەگرت ئەو ساردییەی بەهۆی جۆنگکووکەوە هەستی پێدەکرد وردە وردە لەگەڵ ئەوان دەتوایەوە
سویسڕا، ئەوان لە سویسڕان، بەو پێیەی لان دەبوو بچێتە ئەوێ بەهۆی کاروباری باوکییەوە و خاتوو ڕیاناش لەوێ لە نەخۆشخانەیەک کاری دەکرد ئەوە بۆ سیا شتێکی باش بوو لەکاتێکی باشدا!
...
جۆنگکووک لە ژوورەکەیدا بە بێدەنگی کاری دەکرد، ئەمڕۆ نۆڤێلی و ئەوان گەڕانەوە لە گەشتەکەیاندا، وە لەماڵی جیندا بۆ ژەمی نیوەڕۆ بانگهێشتکرابوون
نۆڤێلی دەرگاکەی کردەوە و گووتی:جۆنگکووک لەگەڵمانا یەیت بۆ ماڵی جین؟؟
جۆنگکووک:بێگومان....
دوای چوار ساڵ:
ئەمڕۆ ڕۆژی گەڕانەوەی سیای ١٨ساڵە کە بەتەنها دەگەڕێتەوە بۆ ژاپۆن،
لەو ماوەیەدا تەنانەت بە تەلەفۆنیش لەگەڵیانا گفتوگۆی نەبووە، تەنها بە نامە لەگەڵ دایک و باوکییا.

YOU ARE READING
دیـــلـــیـ ئـەشـــقــ|
Hành động. . . . . . . . . چیڕۆڪێڪی جیاوازە، گلـەییـەڪانت بۆ خۆت ئەگـەر بـە دڵــت نـەبوو! هەموو مافێڪی ئی منە و ئەگەر بردت ئاسایـیە، بەڵام ئەگەر گلـەییت هەبوو واتپاد فراوانـە بۆ خوێندنەوە! دیـلی ئەشـق♥♥ـ