𝐋𝐎𝐕𝐄'𝐒 𝐂𝐑𝐈𝐌𝐄|⁵

98 26 60
                                    

خـوێـنـەر مـەبـە ئـەگـەر
ڤـۆت و کـۆمـێـنـت نـاکـەی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لێثیا ماوەی هەفتەیەکە لە ژوورەکەی دەرنەهاتووە تەنانەت بۆ ژەمە خواردنەکانیشی..ئەو وادەکات بمترسێنێت..هەرگیز رێگەی نەداوە بچمە ژوورەکەی و لە تەندروستی دڵنییا ببمەوە..

ئەمە بەخراپی دەمترسێنێت..خۆزگە دەمتوانی بزانم بە چی بەوشێوەیەی بەسەرهاتووە و کێ بەمشێوەیەی بەسەرهێناوە..

لێثیا
خۆری ژیانە تارەکەم بوو..تیشکی هیوای ژوورە پر لە هیوادابراوەکەم بوو..

بەڵام ئێستا خۆیی چی بەسەرهاتووە؟
ئەو بووەتە کچێکی خەمۆک و گۆشەگیر..

لە ژوورەکەی نایەتە دەرەوە و هیچ ناخوات

هەناسەیەکی قووڵم هەلمژی کاتێک لە پێش دەرگاکەی لێثیا
وەستام و لە دەرگاکەم دا..بەهیوای ئەوەی بێتە دەرەوەو وازلە سەرسەختییەکەی بهێنێت

لێوەکانم جییاکردەوە تاوەکو بانگی بکەم بەڵام دەرگاکە کرایەوە
وە لێثیا دەرکەوت..بەڵام چ جۆرە لێثیایەک؟ ماکیاژێکی تۆخی کردبوو وە شوێن برینەکانی شاردبوویەوەو عەزییەکی سووری پۆشیبوو..

«تـ..تـۆ باشیت؟»

بە ترسەوە سێری رووخساریم کرد
ئاخر من ناتوانم ئەو لەدەست بدەم..
من ئەوم خۆشدەوێت..من بەوەوە پەیوەستم..

«ئۆو..بەڵێ، ببورە بۆ ئەم هەفتەیە لەوانەیە زۆر خەمبارم کردبیت، بەڵام من زۆر باشم ئێستاش دەرۆمە دەرەوە، ئایا هیچ کارێکت نییە؟ شەو دەگەرێمەوە مالئاوا»

دەمم بە کراوەیی بەجێهێشت وە سێری رۆشتنە
خێراکەی ئەوم دەکرد..

«خۆپەرست»

بە هێواشی لەژێر لێوەکانمەوە چرپەم کرد و قاپە
خواردنەکەم فرێ دایە سەتلی خۆلەکە..وە جانتاکەم هەلگرت و بەرەو دەرەوە رۆشتم پاشان دەرگاکەم لە دوای خۆم بەست بە کلیل وە سەر تاکسییە داوا کراوەکە کەوتم

«تـکـایە، بۆ کافێی میلـانـۆ..»
کافێی میلانۆ ئەو کافەیە بوو کە ڤارمێـلـای هاورێی چەند سالەم کاری تێدا دەکرد، من ئەوم لە مندالییەوە دەناسی بەڵام پاش بوونی بە هەژدە سالی یاسایی گوندی جێهێشت و هاتە لەندەن..

ئێستا هیواخوازبووم هێشتا لەوێ بێت تاوەکو بیکەمە
سوپرایزێکی بچووک بۆیی..ئەو باشترین هاورێی مندالیم بوو لە دوای لێثیا هەرکات لەگەڵ لێثیا رێک نەدەکەوتم یاخود شەرمان دەکرد هەمیشە ڤارمێلـا لەتەنیشتم بوو وە دڵمی دەدایەوە

»‌ ﮼تاوانی‌ ﮼خۆشەویستی«ʲʲᵏUnde poveștirile trăiesc. Descoperă acum