بەڵام ئەو سەردەمە كێشكردن نەبوو، ھەبوو.؟

497 61 2
                                    

لە سەردەمێكی زۆر كۆندا ئەو كاتەی دێوەكان لەسەر زەوی دەژیان لە دەشت و دۆڵێكی زۆر زۆر دوورەوە لە گوندێكی بچووكی كە ‎شاخێکی بەرز ھەبوو لەبەر دەمیدا ، چەند تاشە بەردێکی زۆر لەبەر دەم ئەم شاخە ھەبوو ، ئەم شاخە زۆر گەورە و بەرز بوو ، وەك ئەوەی كە كاتی خۆی ھەسارۆكەیەك بووبێت و كەوتبێتە سەر زەوی ، خەڵكانی گوندەكە خەریكی مەڕ و ماڵات و وەرزێری بوون ، ھەمیشە بۆ ئەوان شاخەكە جێی سەرنج بوو، ھەمیشە بە شوێنێكی دڵگیریان دەزانی ، وەك بڵێی كاتی خۆی لەوێوە كۆچیان كردبێت، كۆچیان كردبێت؟
دەوترا لەسەر لووتکەی ئەم شاخە ئەڵماس ھەیە ، بەڵام ھەرکەسێک کە دەچوو بە ھۆكارێك دیار نەدەما، وەك بڵێی كێشكردنی ئەوێ زۆر بێت، بەڵام ئەو سەردەمە كێشكردن نەبوو، ھەبوو.؟ دەووترا ھەر تەنھا یەک ئەڵماسی گەورەی لێیر کە تەواوی ژیانت دەگۆڕیت، بەدوایدا ھەنێك بڕوای وابوو ئەوەی بچێتە ئەوێ ئیتر شاخەكە دەیخوات، بەڵگەكەشیان ئەوە بوو كە ھەركەسێك بچێتە ئەوێ ، زمریەك دەبیسترێ كە دەنگی قەپگرتنی شاخەكەیە ، ھەنێك دەیوت نا ئەوێ دێوەكانی لێن.

ڕێبوارێك ھەبوو کە تازە ھاتبووە ئەو ناوچەیە لە کەلاوەیەکدا دەژیا و کەمێک مەڕ و ماڵاتی ھەبوو، زۆر چاو نەترس بوو، تەنانەت دەوترا چەندەھا جار لەگەڵ دێوەكان شەڕی كردووە، قوڵەكانی ئەسور و چاوەمار ئاساكانی وەك بڵێی ژەھری تیابێت، ڕیشێكی دڕێژ و پڕی ھەبوو، ئەونەدە نەدەبوو ھاتبۆوە ئەو گوندە ، کە گوێبیستی ئەو بوو کە لەسەر ئەو شاخە ئەڵماس ھەیە ، وەك ئەوەی گەردەلولێك خۆی بە مێشكیدا كردبێت ، زۆر نائارم بوو، بڕیاری دا كە مەڕ و ماڵیاتەكەی بفرۆشێت، لەنێوان ئەڵماس و مەڕدا ، مەڕی ھەڵبژارد، چوو مەڕەكانی فرۆشت و چەند ھێلكەیەكی كوڵاو وچەند پارچە نانێكی كڕی، لە کاتی کڕینی ئەمانەدا ، منداڵێک بەرەو ڕووی ھات، ھەرچەن سەروو چاوی كابرا بەو ڕیشە زۆر و چاوە كراوەوە مناڵەكەی ترساند، بەڵام منداڵەكە ترسەكەی بۆ چەند چركەیەك بوو، و مەشخەڵێك و دوو پارچە بەردی دایە دەسیتی و پێی ووت لێم بكڕە تكایە ! پێویستیت بەمانە ھەیە! ئەویش بە سەرسامیەوە سەیرێكی كرد و لێی كڕی و منداڵەكە ڕایكرد و دوور كەوتەوە ‎شاخێکی بەرز ھەبوو،
باشە ئەم منداڵە لە كوێوە ھاتبوو؟ ئەم مەشخەڵە بۆچی؟ ئەم دوو بەردە چییە؟ دواتر كۆڵە پشتێكی كڕی، باشە و بەرەو رێگای شاخەکە کەوتە ڕێ ، , کەمێک ڕێی بڕی وردە وردە ھەناسەكانی خیێراتر و خێراتر دەبوون، و لە ڕێگاکەی کەمێک بەردەوام بوو ، پاشان گەیشتە ئەشکەوتێک ، لەسەر ڕێی ھەر ئەم ئەوشكەوتە ھەبوو، لەوێدا ئەشکەوتەکە زۆر سەرنجی ڕاکێشا و دەبوو ھەر بەرەو ئەوێ بڕوات، کە چووە ناو ئەشکەوتەکەوە لەوێدا سەیرێکی دیواری ئەشکەوتەکەی کرد وا ھەستی کرد شتێک لەسەر دیوارەک دەبینێت بۆیە کەمێک لێی نزیک بۆوە لەناکاودا ژێر پێی جوڵایەوە و زەمین لەرزەیەک ڕوویدا ، لەپر دەنگێکی بەرزھات ھەروەک ھاواری ھەورەکان وابوو، بەڵام ئەمە ھاواری بەرد بوو نەك ھەور، دەنگەكە ھیند قەبە بوو سەرنجی ھەموو گوندنشینەكانی ڕاكێشا، لەوکاتەدا کە سەیری دوای خۆی کرد بینی بەردێکی زەبەلاح بەردەم ئەشکەوتەکەی گرتووە ، قەبارەی بەردەکە ھەر ھەمان قەبارەی دەمی ئەشکەوتەکەی ھەبوو ، پیاوەکە زۆر سەرسام بوو ، کە سەیرێکی ئەملاولای خۆی کرد بینی ھیچ ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون نەمابوو، تەنھا ڕێڕەوەی ئەشكەوتە دوور و درێژەكە ھەبوو ، بۆیە تووشی نائومێدیەکی زۆر بوو ، کەمێک دانیشت و سەیرێکی كۆڵەپشتەكەی کرد ئەوەی کە پێی بوو کەمێک خواردن و مەشغەڵێك و دوو بەردی ڕەشی بچكۆلە بوو.

ساتێك لە پرشنگێكی سپیدا حيث تعيش القصص. اكتشف الآن