‎خێرا پەڕەکانی کردە ناو جانتاکەی کە ژمارەیان چوار پەڕە بوو

194 37 5
                                    

‎وەك بڵێی ئەم ئەشكەوتە زۆر دەنگی ھەیە كە ئەم نەیبیستێ! بۆیە بەخێرای بەرەو ئەو دەنگە دەنگە رۆیشت، لەوێدا ززز ێکی زۆر دەھات، کە لەوێ زیاتر نزیک بۆوە، شانە ھەنگیکی بینی ، کە چەندەھا ھەنگ لە کونێکی شاخەکەوە ئەھاتنە ناو شاخەکەوە و ئەچوونە دەرەوە ، نزیکتر بۆوە و ویستی تامی ئەو ھەنگوینە بکات کە ھەنگەکان درووستیان کردبوو، کاتێک دەستی برد پێشەوە ھەنگێک پێوەی دا ، بەڵام ئەمجارە ھەر ھیچ نەبێت لەوە تێگەشتبوو کە بەدەست ھێنانی شتەکان بێ قوربانی نابێت ، بۆیە دەستی زیاتر برد و کەمێک ھەنگوینی دەر ھێنا ، کاتێک تامی ھەنگووینەکەی کرد ھەستی بە ھیچ تامێک نەکرد ، ھەنگووینەکە ھیچ تامێکی نەبوو ، زیاتر ھەنگوینی كردە دەمیەوە، ھەرچۆنێک بێت تامی تیا نەبوو، ھەندێكی قوت دا و ھەندێكی كە مابۆوە دەیجوو،  گەڕایەوە بۆلای وێنەی سەر دیوارەکە ،  ھەر ھەمان پیاوی بینی کە چەند ھەنگێک لە دەوری بوون و پیاوەکە پەنجەی لەناو دەمیدا بوو ، بەبینینی ئەم دیمەنە پیاوەکە ھەستی بە شیرینی ھەنگووینەکە کرد لەناو دەمیدا كە ھێشتا ھەندێكی قووت نەدابوو ، بۆیە زۆر سەرسام بوو وە بە پەلە بۆلای ھەنگوینەکە رۆشتەوە دیسان کەمێک ھەنگوینی دیکەی دەرھێنا تامی کرد شیرین بوو! ، پیاوەکە زۆر سەرسام بوو بەمە ، لەوەدا ئەو گوڵەی بیركەوتەوە كە كەمێك پێش ئێستا ھەلاھەلای كرد، خێرا بێ ئەوەی سەیری وێنەی سەر دیوارەکە بکات خێرا گەڕایەوە بۆ دواوە و گوڵەكەی بینی و ھەڵیگرتەوە و بۆنێکی قوڵی گوڵەکەی کرد گوڵەکەی فرێدا و  خێرا بیری کتێبەکەی کەوتەوە کە سەرەتا بینیبووی ، بۆیە بە فەرامۆشگردنی وێنە و ھەنگوینەکە و گوڵەکە خێرا گەڕایەوە بەرەو دواوەوە  و ھەم دیسان بەلای ئێسکەکاندا تێپەر بووەوە و گەیشتەوە لای رێڕەوەکە ، و بەھەمان ئاراستە بەرەو ڕووناکیەکە رۆشتەوە  و دووکەڵی دەبینی ،ئاگر! بینی کتێبەکە ناوڕاستی کتێبکە دوکەڵی لێبەرز ئەبێت و دەسووتێت ، سووتانەکەش بەھۆی زەڕەبینێکەوە بووبوو ، کەوا کاتێک پێشتر کتێبەکەی فرێدابوو ، زەڕەبینەکە شکابوو وە بەھۆی تیشکی خۆرەکەوە ئاگری گرتبوو وە تەنھا چەند لاپەڕەیەک لە کۆتای کتێبەکە و سەرەتای کتێبەکە مابوو ، خێرا ھەرچونێک بێت نەیھێشت ئەو چەند پەڕەیەی کە ماوون لە سووتان ڕزگاریان بکات ، بەڵام لەم کاتەدا ھەستی بە تاوانێكی زۆر كرد كە ئەو ببوە ھۆی سووتانی زۆربەی ئەو كتێبە،  بە نائومێدیەکەوە زەڕبینە شکاوەکەشی ھەڵگرتەوە کردیە ناو جانتاکەی و، مەشخەڵەكەی  ھێشتا ئیشی دەکرد ، خێرا پەڕەکانی کردە ناو جانتاکەی کە ژمارەیان چوار پەڕە بوو.

ساتێك لە پرشنگێكی سپیدا حيث تعيش القصص. اكتشف الآن