‎گومانی ھەبوو لەوەی لەسەر مانگ بێت

264 45 17
                                    

‎سەیرێکی وێنەکانی سەر دیوارەکەی کرد ھیچی نەمابوون ، بۆیە خێرا بەرەو ڕێڕەوەكە ڕایكرد لەسەر ڕۆشتن بەردەوام بوو گەیشتەوە ھەمان رێگا و بەلای چەپدا ڕۆشتەوە و بەھەمان شێوە ئێسکەکانی بینی ، وە کاتێک سەیری وێنەکانی سەر دیوارەکەی کرد زۆر بچووک ببونەوە و بەحاڵ دەبینران، لەوانەش بوو وێناكانی لای كتێبەكە ھێند بچووك بووبن نەیتوانیبێت بینینێت، بەڵام ئەمانە كەمێك گەورەتر بوو، زەڕەبینەكە!
خێرا زەڕەبینەکەی بیرکەوتەوە و لە كۆڵەپشتەكەی دەری ھێنا و کردیە سەر وێنەکانی دیوارەکە و لەسەر ڕێرەوە دوور و درێژەکەی بەردەوام بوو بەبێ فەرامۆشکردنی وێنەی سەر دیوارەکە ، گەیشتەوە بە گوڵەکە بەڵام کاتێک کە گوڵەکەی بینی ھەستێکی زۆری بە شەرمەزاری کرد ، بینی گوڵەکە بێناز كەوتبوو ، بۆیە گوڵەکەی ھەڵگرتەوە و دیسانەو ڕواندیەوە بەرامبەر دڵۆپە ئاوەکان و کونی سەرەوەی شاخەکە ، ئینجا بە سەیر کردنی وێنەکە پیاوەکە دیسان دەگاتەوە لای ھەنگەکان و ئەویش ھەر لەسەر ڕێگاکە ھەنگەکانی بینیەوە ، بۆیە لەسەر سەیرکردنی وێنەکان و ڕۆشتن بەردەوام بوو ، بینی لە وێنەی سەر دیوارەکەدا پیاوەکە دیسانەوە گەڕاوەتەوە بۆلای کتێبەکە ، ئەم پێشتر گەڕابۆوە بۆیە لەسەر سەیرکردنی وێنەکان بەردەوام بوو بێ فەرامۆش کردنی ، لە وێنەکاندا پیاوەکە مانگێكی بینیبوو، بەڵام ھیچ ئاماژەیەك بۆ ئەڵماسەكە نەبوو، ئیتر ھیچ وێنەیەکی کە نەبوو ، بۆیە کاتێک سەیرێکی بەردەم خۆیكرد دەرەوەی بینی! لە ئەشکەوتێکی دیکە ھاتبۆوە دەرەوە ، زۆر زۆر دڵخۆش بوو، بەرەوە ئەو ئەشکەوتە ڕۆشت پێی نایە درەوە و مانگی بینی ، مانگەكە نزیكتر و ڕووناكتر دەینواند، زیاتر و زیاتر مانگەكە سەرنجی ڕادەكێشا، ھەر بەردەوام بوو لە تەماشاكردنی، لە پڕێكدا مانگەكە چاوێكی لێداگرت!
یان بڵێی ئەم چاوی داگرتبێت، كەوتە دوو دڵیەكی زۆرەوە، پاشان دواتر وردە وردە لەمانای ئەو ئەڵماسە تێدەگەشت كە خەڵكی باسیان لێوە دەكرد، و پاشان ھەر ئەوشەوە ھاتەوە خوارەوە و کاتێک گەیشتەوە خوارەوە چوەوە کەلاوەکەی وبەدەم ڕۆشتنەوە ھەر بیری لە مانگ و ئەڵماسەكە دەكردەوە و چووە سەر تاشە بەردێك و ڕاكشا و تەماشای مانگی دەكرد و كە چاوی لێكنا و پاشان چاوی كردەوە ھەموو چوار دەوری بوونە پارچەیەك لە پرشنگێكی سپێتی و گومانی ھەبوو لەوەی لەسەر مانگ بێت، یان مانگ ھاتبێتە لای، جگە لە سپێتی ھیچی دیكە نەبوو، بەڵام سپێتیەكەش بۆخۆی بەشێك بوو لە ھەموو شتیك، دواتر بۆ ساتێك وای ھەستكرد چووەتە ناو ئەڵماسەكەوە.
و لە ڕاستیدا ئەو چەن پەڕەیەی لەو كتێبە لەو سووتانە ڕزگاریان بوو ئەم چەند پەڕەیە بوو كە خوێندتەوە.

                                         كۆتایی

ساتێك لە پرشنگێكی سپیدا حيث تعيش القصص. اكتشف الآن