‎گوڵەكەش وەك حەماڵێك خۆی لار دەكردەوە و دلۆپەئاوەكانی دەكردە بەر دەم خۆیە

288 47 6
                                    

‎كە تەماشایەكی دوو بەرد و مەشخەڵەكەی كرد تەزوویەكی دڵخۆشی بە لەشیدا ھات وای ھەست دەكرد پەیوەندیەكی مەزن لە نێوان ئەشكەوت و مەشخەڵ و بەردەكان ھەیە وەك بڵێی بەپێی پێویستی ڕوودەدەن .
دوو بەردەكەی تا لەیەك و پریشكیك لە ئاگری دا لە مەشخەڵەكە و مەشخەڵەكە گڕی گڕت و ئەشكەوتەكەی بەشی خۆی ڕووناك كردەوە، مەشخەڵەكەی بەدەستەوە گرت کە لە منداڵەکەی كڕیبوو و کەمێک سەرنجی دا، پاشان شتەکانی سەر دیواری ئەشکەوتەکەی بیرکەوتەوە ، بۆیە خێرا بەرو ڕووی دیوارەکەی رۆی و رووناکی مەشخەڵەكەی نزیك لە دیوارەكە كردەوە .
لە وێنەی سەر دیواری ئەشکەوتەکەدا وێنەی بەردێک کرابوو کە بەردەم ئەشکەوتەکەی گرتبوو، وە پیاوێکی تیابوو کە بەرامبەر دیواری ئەشکەوتەکە وەستا بوو ، ئەشکەوتەکە دووروو درێژ بوو وە وێنەکانیش دروو درێژ بوون ، پیاوەکە بەرەو پێشی خۆی رۆی و رێگایەکی دوور و درێژی لەپێشەوە بوو ، لە پڕ ڕووناکیەکی بینی کە لە کونێکی شاخەکەوە دەھاتە ژوورەوە و دەیدا لە شتێک بریقەی دەدایەوە ، ئەو وێنەکانی سەر دیوارەکەی فەرامۆش کرد و خێرا بەرەو ئەو ڕووناکیە رۆِی ، بینی کە ئەو ڕووناکیەی کە لە کونێکی سەرەوەی شاخەکەو دەھاتە ناوەوە دەیدات لە کتێبێک! کتێبەکە لەسەر بەردێک دانرا بوو کە شێوەی لە تەپڵەكێك دەچوو ، بە خێرای کتێبەکەی کردەوە سەیرێکی چەند لاپەڕەی لاپەڕەکانی ناوڕاستی کرد ھەمووی سپی بوو بێ ئەوەی سەیری کۆتایەکەی بکات ، سەیرێکی بەرگەکەشی کرد ھیچی لەسەر نەبوو ، بۆیە کتێبەکەی فڕێدایە سەر زەویەکەوە بەبێ ئەوەی ئاوڕێک لە کتیێبەکە بداتەوە ، لەو کاتەدا گوێی لە شکانی شوشەیەک بوو بەڵام ئەو بە فەرامۆش کردنی ئەوەی گوێی لێبوو وا ھەستی کرد کە تەنھا گوێی دەزرنگێتەوە ،بە نائومێدیەکی زۆرەو گەڕایەوە بۆلای وێنەکانی سەر دیوارەکە ، بەڵام شتێکی زۆر سەیری بینی ، ئەو پیاوەی کە وێنەکەی لەسەر دیوارەکە بوو ، ئەویش بەھەمان شێوە کتێبێکی دۆزیبۆوە و فڕێی دابوو ، بەڵام وێنەی کتێبەکە زۆر بە تەڵخی کرابوو، پیاوەکە زۆر سەرسام بوو لەسەر ئەم شاتنەی کە دەیبنی، کەمێکی کە لەسەر ڕێگا دروو درێژەکەی بەردەوام بوو تا گەیشتە ڕێرەوێک بینی رێگا دوور و درێژەکەی ناو شاخەکە دوو ڕێگای لێبۆتەوە ، کاتێک سەیری وێنەی دیوارەکەی کرد بینی پیاوەکە بەرەو ڕێگای چەپ رۆشتووە ، بۆیە ئەویش ھەر بە ھەمان رێگا چەپەکە رۆشت ، بەڵام کاتێک کە کەمێک بەو ڕێگەیادا ڕۆشت چەن ئێسک و پرووسکیکی بینی لەسەر ئەرزەكە،بۆیە زۆر ترسا و گەڕایەوە دواوە و دڵنیا بوو کە بە ئارستەیەکی ھەڵە ھاتووە ، بەڵام کاتێک کە گەڕایەوە بۆ دواوە ، دڵنیا بووەوە لەوەی کە ئەو ڕێگایەی کە پێشتر پیای ڕۆیشت بە ئارستەی چەپە بۆیە دیسانەوە ھەر بەھەمان ڕێگدا رۆشتەوە بەناو ئەو ئێسکانەدا ڕۆشتەوە ، لەپر قاچی لە ئێسکێک گیرا کەوت و دەستی بەر ئێسکیکی تیژکەوت و خوێنی لێھات ، ھەڵسایەوە و ھەرچۆنێک بێت پارچەیەک لە جلەکەی بڕیوو دەستی پێ بەست ، ئەوەی سەیر بوو وێنە لەسەر دیواری ئەم ڕێڕەوەش ھەبوو، وەك بڵێی خۆی دەبینی ، بەڵام ئەوەی ئەم جارە تەواو گێژی كرد ئەوە بوو كە وێنەکان بە ڕەنگی سور کێشرابوو ھەروەک بڵێی بە خوێن کشرابن ، ئەوەی لەسەر وێنەکان بینی پیاوەکە کەوتبوو وە پاشانەوە ھەڵسابۆوە و ، کابراکە لەپڕ چاوی لەسەر وێنەی سەر دیوارەکە لابرد و وەک بڵێی ھەنگێكی بینی، بەڵام گوێی نادایەوە و بەرەو پێش ڕۆی ، وە ڕووناکیەکی لە پێشەوە بینی و تەقە تەقێک ئەھات ، بۆیە وازی لە وێنەی سەر دیوارەكە ھێنا و بەرەو ئەو تەقە تەقە بوو، لە كونێكی بچووكی شاخەكەوە ڕووناكیەك بە ئەستەم جێی خۆی كردبۆوە و ھاتبووە ناو ئەشكەوتەكە و دەیدا لە گوڵێك ، و دەنگەکەش دەنگی دڵۆپ دڵۆپی ئاو بوو دەیدا لە گوڵەکە، گوڵەكەش وەك حەماڵێك خۆی لار دەكردەوە و دلۆپەئاوەكانی دەكردە بەر دەم خۆی ، لەنزیك گوڵەكەش، ھەنگەكە دەوری گوڵەكەی داببوو، کە پیاوەکە نزیک بۆوە لێی یەکسرە ھەنگەكە فڕی بەرەو تاریكیەكە، کاتێک لە گوڵەکە نزیک بۆوە ویستی بۆنی بکات بەڵام ھیچ بۆنێکی نەبوو! بەمە کەمێک پەست بوو لە گوڵەکە و قاچێکی پیانا و شكانیەوە، گوڵێك بۆنی نەبێ بۆ چ باشە؟ ھاوارێكی توندی كرد.
بەڵام ھەر شتێ ھەبوو كە ئومێدی دابوویە چوونکە ھەر ھیچ نەبێ شوێنی دڵۆپیی ئاوی لەناو ئەو ئەشکەوتە تاریکەدا دۆزیبۆوە، بەھەمان شێوە گەڕایەوە بۆلای وێنەی دیوارەکە ، زۆر سەرسام بوو ، ھەرھەمان پیاوی بینیەوە کە گوڵێکی دۆزبۆوە! و لەو كاتەدا ھەستی بە بۆنی گول دەكرد، وای ھەست دەكرد كە چیتر ھەستی بۆن كەدەست دەدات، ھەرچی دەكرد نەیدەتوانی تێبگات لەمانای ئەم شتانەی کە ڕوو دەدەن، وەك بڵێی بۆسەیەكی بۆ نرابێتەوە.
کەمێک بەرەو پێشتر ڕۆشتوو ، کەمێک دەنگە دەنگێک ئەھات ، بۆیە بەخێرای بەرەو ئەو دەنگە دەنگە رۆیشت.

ساتێك لە پرشنگێكی سپیدا حيث تعيش القصص. اكتشف الآن