یەکەم هەنگاوم

476 43 9
                                    

بەیانی بوو، تازە خۆر یەکەم هەناسەی هەڵکێشابوو، لەسەرەتای ڕۆژێکی نوێ، هەموو شتێک جوان بوو، یان نازانم ئەم جوانیانە ،ڕەنگدانەوەی پاکی و سادەیی ناخم بوو، یەکەم ڕۆژم بوو لەقوتابخانە، خۆم و خوشکە جوانەکەم پەری، کەساڵێک لەمن بچووکتر بوو، بەڵام بۆ ئەوەی ئاکاداری یەکتر بین دایک و باوکم بڕیاریاندا بوو ، من ساڵێک درەنگتر له قوتابخانە ناونوس بکەن ،تا خۆم و خوشکەکەم هاو پۆل بین، بەڵێ ئێستاش وێنەی ئەم بەیانیە زیندووە لە خەیاڵم، هاتوو چۆی خەڵک لەسەر شەقامەکە، جریوەی بە جۆشی چۆلەکەکان ، من و پەری دەستی یەکمان گرتبوو یەک دوو هەنگاو لەپێش باوکم ئەڕۆیشتین، دڵە بچووکەکانمان ، ئەوەندە خێرا لێی ئەدا ، ئەوەندە پرۆش بووین ،بۆ بینینی یەکەم پۆل لە قوتابخانەی ژیان، هەر ئەتووت دوو باڵندەین روحمان هەڵئەفڕی و قاچەکانمان ڕێگا ئەبڕێ، لەگەڵ ئەم هەموو تامەزرۆییە ، لەکۆتایی گەیشتینە پۆلەکە مان،وە ئێمە وەک دوانەیەک هەر پێکەوە بووین ، پۆل ، مامۆستا قوتابخانە تازە ئاشنای ئەم دەستەواژانە ئەبووین، بۆیە بە ترسەوە ئەمان ڕوانی بۆ شتەکان، هەر لە یەکەم هەنگاومان من و خوشکەکەم ئاشنای یەکەم دەرگای خەم بووین سەرەڕای بچوکی و سادەیی مان ئەویش هەژاری بوو، سەیری جل و بەرگی مناڵانی هاو پۆلی خۆمانمان ئەکرد، لەگەڵ جلەکانی ئێمە زۆر جیاواز بوو، جلی ئێمە دایکم لە جلە کۆنەکانی ماڵەوە دروستی کردبوون، جلی ئەوانیش لەبازاڕ ئامادەکرابوو، زۆر جوان بوون ئەم منداڵانە من و خوشکەکەم بەردەوام چاومان لە گەڵیان ئەهاتوو ئەچوو، ئەبێ ئێستا ئەوانیش گەورە بووبن هەریەکەیان چ سەختیەک و ئارارێک بەرۆکی گرتبن!
ئەوان ، ڕۆژانە ڕایان ئەکرد بەرەو حانووت بۆ کڕینی کێک و شیرینی، ئێمەش زۆر بە هەناسە ساردی تەنها سەیرمان ئەکرد، سەرەڕای زیرەکی و گوێ ڕایەڵیمان مامۆستا ئەوەندە بایەخی پێنە ئەداین وەک ئەوانی تر، ئاخر ئێمە مۆری هەژاری بە نێو چەوانمانەوە بوو ، ویستراو نەبووین ، باوکی داماومان زۆر خۆی ماندوو ئەکرد شەوو ڕۆژ کاری ئەکرد، بەڵام بە؟هۆی بارو دۆخی ناهەمواری سیاسی ، تەنها بڕێکی کەم دەسکەوتی هەبوو لە کارەکەی، وە پێشمەرگەش بوو مانگێک لەماڵ بوو ، مانگێک لە بەرەکانی جەنگ ، بەڕاستی باوکم پاڵەوانی منە، زۆر بەسەختی کاری ئەکرد لە ڕۆژانی پشووی بۆ دەست کەوتنی بڕەپارەیەک ، کە تەنها بەشی هەندێک لە پێویستیەکانی ئێمەی ئەکرد، منی منداڵ هەر لەم کات ئاشنای دەرگایێکی تری خەم بووم ! ترسی لە دەست دانی ئازیزان، ڕۆژێک گوێم لێبوو دایکم و پورم باسی جەنگیان ئەکرد ، منیش پرسیارم کرد!
دایکە ئایا باوکم لەم شوێنەیە کە ئێوە باسی ئەکەن؟ ئایا منیش باوکم ئەمرێ؟ ئیتر نایبینمەوە؟
شێوەی دایکم لەبەر چاومە کە چۆن دووڕێز لە فرمێسک لە چاوە جوانەکانی هاتنە خوارەوە، ئەوکات هۆکاری گریانەکەی تێنەگەیشتم زۆر منداڵ بووم، بەڵام ئێستا تێئەگەم ، ئەم پرسارانەی من ، خەمی دڵی ئەویش بوو، لە هەر چرکەیەک دڵی زۆر بەترسەوە لێی ئەدا لە ترسی ئەم پرسیارانەی کە ئەقڵ و دڵی ئەویشی دا خورپاندبوو، سەرەتای منداڵیمان ، بە جێگای ئەوەی دڵمان پڕ خۆشی بێت بەبیستنی لێدانی دەرگا وەک مناڵانی تر بەرەو دەرگا ڕابکەین بڵێین باوکە گیانمان هاتەوە، نا ئێمە بە بیستنی دەرگا ترس لێمان ئەنیشت ،نەوەکو هەواڵێکی ناخۆش لە بەرەکانی جەنگ پێمان بگات
بەڵام، بەداخەوە ئەم ترسەمان هیچی نەگۆڕی ئەم ڕۆژە ڕەشە هات ، کەلێی ئەترساین ، بەیانیەک هاوڕێیەکی باوکم لە دەرگای دا دایکم دەرگا کەی کردەوە، منیش لەپشت دایکمەوە بووم کراسەکەی دایکمم گرتبوو ، هاوڕێیەکەی باوکم ووتی:
برا ژن
ئیتر هیچ شتێکی تری نەوت زۆر بەگوڕ دەستی کرد بە گریان، دایکم ووتی: شەهید بوو؟ وایە؟
هاوڕێکەی باوکم هیچ وەڵامێکی پێ نەدرایەوە
تەنها دەنگی هاوارو گریانی بەرز تربووەوە
ئیتر دایکم ، گریان و هاواری دونیا دایگرت
دراوسێکانمان دەورەی دایکمیان دا من نەمئەتوانی دایکم ببینم بەڵام لەناو گێژاوی گریان و هاوارو قسەکانیان دەنگی دایکم ئەهاتە گوێم، خوشکەکەم پەری لەخەو ئاگادار بوویەوەو ، زۆر بە ترس و حەپەساوی بەرەو لای من ڕای کرد، منیش ئەم دڵە بچوکەم ئاگری گرتبوو ، فرمێسک بە چاوەکانم ئەهاتنە خوارەوە، بەرچاوم لێڵ بوو بەهۆی فرمێسک بەزۆر توانیم پەری خوشکم ببینم کەدێت بەرەو ڕووم ، باوەشم کرد بە پەری زۆر بە گەرمی ئەگریام
بەڵام پەری خوشکم لە هەموو شتێک بێ ئاگابوو بەڵام لە ترسی هاتووهاوارو گریانی ئەم خەڵکە ئەویش ئەگریا، من و خوشکەکەم لە باوەشی یەکتر زۆر گریاین، بەڵام ئەوەندە خەڵک لە دەوری دایکمیان دابوو نەمان ئەتوانی دایکمان ببینین پێکەوە بگرین بڵێین دایکە گیان ئێمەش دڵە بچوکەکانمان هاتۆتەژان، ئێمەش هاو خەمتین وەرە باخەمەکانمان بەش بکەین، هەرچۆنێک بوو دوای ماوەیەک دایکم کە چاوی کەوتە سەر ئێمە وا بەبێ کەسی و داماوی باوەشمان بەیەکدا کردووەو ئەگرین ، ئەوەندەی تر جەرگی هەڵقرچا بەم دیمەنە، هاواری کرد، منداڵەکانم بهێنن بۆلام من تازە لەم دونیایە جگە لە ئەوان هیچ شتێکی ترم نیە، ڕێگەیان کردە وە چووین بۆ باوەشی گەرمی دایکم هەرچەند خەم هەموومانی لە باوەشکرد بوو ، ئێمەی بچکۆلە سەرەڕای خەمی دڵمان، بەدەستە بچوکەکانمان فرمێسکی دایکمان ئەسڕی، وەک ئەوەی بە زمانی حاڵ بڵێین دایکە هەستە، بەهێزبە ئێمە بەرگەی ڕووخانی تۆ ناگرین تۆ تازە ئەبێ لە جاران بە هێز تربی، تاکە ئومێدمان تۆی
بەڵام چاوە جوانەکانی دایکم لە فرمێسک ووشک نە ئەبوو، کە تائێستاش ووشک نەبووە، هەر خەمێکی هەبێ ،خەمی کۆنی مردنی باوکم تێکەڵی خەمی تازەی ئەبێ، ئاخ و حەسرەت و فرمێسک ئەبارێنێ

باجی ژن بوون قورس بووحيث تعيش القصص. اكتشف الآن