بەردەوام کە لە خەوە ، خۆشەکان لە پڕ بە ئاگادێیت ،چاوت ئەکەیتەوە دونیای ڕاستی ڕوو بەڕووت ئەبێتەوە، چی ئەبێت ڕۆڕێک لە دونیای ڕاستی دا لە پڕ دونیای خەونەکان ڕوو بە ڕووت بێتەوە؟!
ئەوە یەکەم پرسیارم بوو ئەو بەیانیە کە بە مێشکم داهات ، پاش بینینی خەونێکی خۆش!
پەری: تەنیا گیان بەیانیت باش
تەنیا: باشتر ... چیە خۆت ئامادەکردووە ، منیش بە ئاگاناهێنیت؟!
پەری: تەمبەڵ گیان من و دایکم ددان نەما لەدەممان ئەوەندەی بانگت بکەین... بەڵام دیارە ،نیازی هەستانەوەت نیە
تەنیا: زەردەخەنەیەکی کرد، لە دڵی خۆی کێ حەز ئەکا دەست بەرداری خەونی بێت
تەنیا: هاتم ئەبێ خۆم ئامادەبکەم کاتژمێر۷:۱٥ نیو کاتژمێرم لە دەسته بۆئامادە بوون...ئای خوایە!
پەری: بەسەرسوڕمانەوە.... تۆ بەردەوام بە ٥ خولەک ئامادە ئەبووی ...ئێستا بە نیو کاتژمێر فریا ناکەوی؟
هاا!!!.......... مەسەلە مامۆستا نوێیەکەیە....هههههه
تەنیا: بێ دەنگ بە چ پەیوەندی بە کوڕێکی نەناسراو هەیە؟ من وەک هەرکچێک ئەمەوێ جوان دەرکەوم شتێکی نوێیە؟ پەری بالیفێکی هەڵگرت و تێی گرتم بە پێکەنینەوەووتی...
پەری: فەلسەفە لێمەدە بەخوا زۆریش پەیوەندی بە مامۆستا ئومێدەوە هەیه، زۆریش جوانە
تەنیا: پەری گیان جوانی ئەگەر بە پیاوەتی نەڕازابێتەوە، هیچ گرنگیەکی نیە، نێری جوان ،بێ پیاوەتی ، لە خەونەکانی من شوێنی نیەپەری: ڕاستەکەیت تەنیا گیان پیاو کاتیک جوانە پیاو بێت، نەک تەنها نێر
تەنیا: دەی پەری گیان من ئامادەم با بڕۆین
پەری: تەنیا ئەم هەموو جوانیە ، وائەکات بۆنی شتێک بکەم ! شتێک لە چاوەکانت ئەدرەو شێتەوە
پەری: دایە گیان ئێمە ئەڕۆین بۆ قوتابخانە، هیچت پێویست نیە؟
دایکم : ناڕۆڵەکانم ،خوا ئاگادارتان بێت،تەنیا چیە؟ ئەمڕۆ وەک شێت ناچیتە قوتابخانە؟هههههه
تەنیا: گەڕایەوە ماچێکی لەدایکی کرد...... دایکە شێتی چی ؟ وام لێمەکەن وەک جاران بە شڕی بچمەوە قوتابخانە، تووڕەم مەکەن، بە ڕووگرژکردنێکی گاڵتە جاڕیەوە
دایکم : نا نا....قسه ناکەین تەواو....هههههه
خواحافیزمان کرد لە دایکمانمن و پەری بەرەو قوتابخانە ئەڕۆیشتین.. دڵم زۆر بە خێرایی لێی ئەدا ، وەک ئەوەی ئەم ڕێگایەی چەند ساڵە ئەیبڕین نامۆ بێت
ڕێگاکە بۆ من وەک ئەو ڕێگایە وابوو کە ئەیبردم بۆ کۆشکی پاشاو بینینی کوڕە شا!!
لێدانی دڵم لەگەڵ هەنگاوەکانی پێم کێبڕکێیان بوو بەڵام لێدانی دڵم براوەبوو ئەو بەتاو تر هەنگاوی ئەنا
......
گوێمان لە زەنگی قوتابخانە بوو
بەپەلە بەرەو پۆلەکەمان چووین، تاقیکردنەوەی فیزیامان هەبوو ، سڵاو مان لە هاوڕێکانمان کردوو، پەڕتووکی فیزیامان دەرهێنا بۆ پێداچونەوە
لەکاتی خوێندنەوەی یاساکانی گەردوون
بیرو هزرم هەر، لای ئەوبوو ،ئاخۆ ئەبێ یاسایەکیش هەبێ
لێدانەکانی دڵ
تامەزرۆیی=ـــــــــــــــــــــــــــــ
کات
خۆزگە یاساو بیردۆزێکیش بۆ ئەم هەست و سۆزە ،رۆحیانە ئەبوو کە ناخی مرۆڤ ئەتەنن، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی شیاویش نیە بۆ لێکدانەوەیانمامۆستای فیزیا دەرکەوت، سڵاو قوتابیان ئامادەن؟
دەی ، یەکەم پرسیار.......................
.......
پەری ئاخ! زۆر هیلاکم یەک وانەمان ماوەو ئەگەڕێینەوە ماڵەوە
تەنیا: بەڵێ گیانەکەم، بەڵام لەیادت نەچێت هەر ڕۆژێکی تەمەن وانەیەکە لە قوتابخانەی ژیان
پەری : ڕاست ئەکەی گیانە ، هەندێک لەم وانانە تاقیکردنەوەی قورسیشی تێدایە وەک تاقیکردنەوەکەی ئەمڕۆ...ههههههه
تەنیا: دیسان فەلسەفەو گاڵتەت تێکەڵ کردووە؟
پەری: ئەگەر ،گاڵتە نەبێ، ژیان قورسە خوشکەکەم
تەنیا: ڕاستە گیانە ،تەنانەت هەندێک جار زەردەخەنەیەکی ساختە ،ئەبێتە هۆی پشکووتنی هیوا و ئومێد
پەری: ههههه..... هەرلەگەڵ ناوی ئومێدەوە مامۆستا ئومێد هات ،وانەیەکی تری ژیانمان پێ بدات!
تەنیا: بەپەشۆکاویەوە ، دەستی برد بۆ پەڕتوکەکانی بەردەمی و کۆی کردنەوەمامۆستا ئومێد: سڵاو قوتابیان ئەم کاتەتان باش
قوتابیان: سڵاو ما مۆستائااااخ! چ ڕۆژگارێکی سەیرە.....
پەری: چ سەیرە گیانە
تەنیا: هیچ گیانە ... من دێرێکم لە پەرتوکی بەردەمم خوێندەوە!
پەری: ههههه.... تەنیا کتێبەکەی بەردەستت عربیە گیانە!!
تەنیا: ئااااخ لەدەست تۆ هیچ شتێکت لێ وون نابێ
..............
........
گوێمان لە زەنگی پۆل بوو
ئومێد، بۆ چەند چرکەیەک سەیرێکی کردم و ڕۆیشت
ترسام کە قوتابیان تێبینی بکەن
پەری: تەنیا من ئەچم بۆ لای خەندە کارم هەیە، لە گۆڕەپانی قوتابخانە ئەتبینمەوەبەتەنها وەستا بووم ، بۆ پەری ئەوەندە دواکەوت؟ خەریکە قوتابخانە چۆڵ ئەبێت؟
دەنگێکی پیاوانە!!! چۆڵ نابێت.... چۆڵ نابێت هەتا تۆ لێرەبی هەرگیز چۆڵ نابێت!
هەرلەدەنگەکەی زانیم ئەوە، مامۆستا ئومێد، ئاوڕم دایەوەو، دڵم ئەوەندە خێرا لێی ئەدا خەریک بوو لە دەرەوەی جەستەم لێبدات، هەستم بەگەرمایی کوڵمم ئەکرد
بەدەنگێکی پەشۆ کاویەوە، سەرم داگرت و ،ووتم سڵاو...
سڵاو لەتۆ! ئەتوانی ، کەمێک باسی خۆتم بۆ بکەی؟
تەنیا: من کۆمەڵایەتی ترین، دوورە پەرێزم ، بەختەوەر ترین، خەمگینم ، نەزانترین ،زیرەکم ، نەفامترین ،تێگەیشتووم
من ئەوەم ،کە گریانەکانم فرمێسکی نیە
من مردوویەکم ئەژیم
من کچێکی ڕۆژهەڵاتیم!
ئومێد: شتێکت بیر چوو.... تۆ لەشکروانێکی، زۆر بوێری، بە ئەسپی چاوەکانت، شمشێری دوو ئەبرۆت ، بەرەو خاکی هەر دڵیک هێرش بکەی ، تاجی شاهانەی ئەو دڵە ئەخەیتە سەرت
هیوادارم، من لە خاکە داگیر کراوەکانت بم
تەنیا : ئێمە سوپا بۆ هەموو خاکێک نانێرین ، تەنها خاکێک کە شایەنی جەنگ بێت، گەورەکەی نموونەی پیاوەتی و کەفتانی ڕەوشت باڵای نەخشاندبێت .لەم کاتە دەنگی پەری وەک فریادڕەسێک هاتە گوێم
پەری: تەنیا.... تەنیا
سەیرێکی چاوەکانیم کردەوە، بۆ ئەوەی لەکاتی ماڵئاوایی تێشوویەک لەگەڵ خۆم ببەم ، لە کاتی تامەزرۆیی ، کەمێک دڵم پێی ئۆقرە بگرێتەنیا : من ئەبێت بڕۆم خوا حافیز
ئومێد: خوات لەگەڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئایا خۆشەویستی هەموو شتێکە؟