هەژاری

167 26 3
                                    

پاش کۆچی باوکم، هەموو شتێک سەختتر بوو، ئەم سەختیانەش، ئەبوایە دایکی دڵبریندارم بداتە کۆڵی
باوکم ،دوای خۆی هیچی جێنەهێشت، جگە لە دونیایەک خەم و کەمێک قەرز، ژنێکی پەڕوباڵ شکاو دوو گوڵی بێناز، ئیتر ئەبوایە دایکم لە دەروونە ووردوو خاش بووەکەی ،چیایەک دروست بکات بەرەنگاری سەختیەکان ببێتەوە، لەپێناو خۆی نا،لەپێناو ئێمە، ئێستاش ئەم ڕۆژی هەینیەم لە بیرە کە دایکم تازە خوانێکی هەژارانەی دانابوو ، بەڵام خوانێک بە خۆشەویستیەوە ئامادەکرابوو ،برنج و شلە چێشتەکە هەڵمی لێ هەڵئەستا من و پەری خوشکم زۆر بە تامەزرۆوە دانیشتین لە دەوری سفرەکە ، بە کەوچک لە قاپەکەی بەردەمی خۆممان ئەدا ، دەنگە کەی سەرنجی ئێمەی منداڵی ڕائەکێشا دایکم ووتی ، بەسە وامەکەن سەرم ژان ئەکات دەی نانەکەتان بخۆن، کە دەنگی تەقە تەقی ئێمە چەندساتێکی کەم بوو نەمابوو، لێدانێکی زۆر بەهێزی دەرگا ئێمەی زۆر ترساند ،کەوچکەکانی دەستمان فڕێ دا ، بە بێدەنگی و تاساوی سەیری دایکمان ئەکرد،
دایکم:
دایکە گیان مەترسن هیچ نیە لێرە دانیشن بزانم کێیە.
دایکم چوو دەرگا بکاتەوە ئێمەش دوای کەوتین
سروشتی منداڵ ناتوانێ واز لە شتەکان بێنێ تا نەزانێ چیە بەهەرحاڵ
دایکم دەرگای کردەوە.
سلام علیکم، بەدەنگێکی تووڕەییەوە
دایکم وعلیک سلام مام عبدللە، فەرموو
مام عبدللە :فەرمووی چی ، ئەوە سێ مانگە کرێی خانووت نەداوە ، ئەگەر کرێت پێ نادرێت بڕۆ خانوەکەم چۆڵ بکە، سەد کەس سوپاسگوزارە بێتە جێی ئێوە،
دایکم:وللە ئەزانم لە بیرم نە چووە بەڵام بە خوا ئێمەش چاوەڕێی موچەی شەهیدانەی رەحمەتین چەند مانگێکە نەهاتووە ، بەڵام دڵنیابە هەر مووچەکە هات بەشێک لە کرێیەکەت پێ ئەدەم بەڵام ناتوانم پەیمان بدەم هەمووی بەسەر یەکەوە ئەدەم ،بەڵام بە خوا چاومان لەوە نیە مافی تۆ بخۆین ،بەڵام خۆت بارو دۆخەکە ئەزانی
مام عبدلڵە:ئەزانم خوشکم ، بەڵام بارودۆخ بۆ هەموو لایەک خراپە، منیش هەمە نیمە بەم پیریەم ئەم کرێیە، پێی بە ڕێوە ئەچم، ئەمجارەش ئەڕۆم بەدەستی خاڵی، ان شاءاللە خوا رەحم بە هەموو لایەک بکات خوشکەکەم ، منیش ئەوەندە بێ ویژدان نیم بەڵام ئەوە بووە سێ مانگ ، منیش ، ئارامم نەما بەتوڕەییەوە، هاتمە بەر دەرگات، بم بوورە کەبەم نیوە ڕۆیە بێزارم کردن
دایکم:استغفراللە تۆ گەورەی ئێمەی تۆ ئێمە ببورە کە ئەوەندە بە دەستی خاڵی ئەتگەڕێنینەوە ، فەرموو سفرەمان تازە داناوە، میوان بە
مام عبدللە:خوا بەرەکەتی تێبخات من ناتوانم نانی ئێوە بخۆم ماڵی یەتیمە
خواحافیز
خوات لەگەڵ
ئەم دەستەواژەیەی کۆتایی کە ووتی زۆر ئەمان بیست (ماڵی یە تیم ناخۆم حەرامە)
ئێمەی زۆر بریندار ئەکرد ، پرسیارمان ئەکرد! دایکە خەڵک بۆ خواردنی ئێمە ناخۆن، ئەڵێن حەرامە، حەرام واتە پیس؟؟
دایکم :نا ڕۆڵە گیان خواردنی ئێمە حەرام نیە پیسیش نیە، بەڵام بەشی ئێوەیە دڵیان نایێت بیخۆن، دوایی ئێوە برسیبن هیچ نەبێ بیخۆن
هەروەها لەبیرمە من و پەری خوشکم
بەردەوام وێنەمان ئەکێشا بەتەباشیر لەسەر دیواری کۆڵان، هەرچەند دراوسێکانمان ، قسەیان پێ ئەوتین هەر بەردەوام ئەبووین
ئەوانیش ناحەق نەبوون، ئەیان ویست دیوارەکەیان پاک بێت، نەیان ئەزانی ئەم دیوارانە تاکە ڕێگەیە بۆ وێنە کێشانی حەزو ئارەزووە پاکەکانی دوو منداڵی بێ باوکی هەژار.
دایکم بڕیاریدا ،کاربکات ، بەڵام لە ماڵەوە، تا بتوانێ ئاگاداری ئێمەش بێت.
بۆیە نانی ئەکرد بۆ خەڵک، بەشەویش تا بەرەبەری بەیان بە سوف ،کڵاوو گۆرەوی دروست ئەکرد، بەچاوی بە فرمێسکەوە، بەیانیش پێچەو عەبای ئەکردوو ،لە بازاڕ ئەیفرۆشت.
هەرچەند ماندوو بوونێکی زۆرو دەستکەوتێکی کەمی هەبوو ، بەڵام بەم بڕە پارەیە بژێوی ڕۆژانەی دابین ئەکردوو، بە مووچەکەی باوکیشم کرێی خانووی ئەدا .
دایکم ، زۆر بە هێز بوو.. زۆر کە گەورەبووم لە شتەکان تێگەیشتم .
ئەو تەنانەت پێکەنینیشی سنورداربوو ، نەوەک خەڵک باسی بکەن، چونکە کۆمەڵگە زۆر بێ ویژدانە ئەگەر بابەت ئافرەت بێت، هەموو شتێکی بە عەیب و شووم هەژمار ئەکەن، عەیبی پیاویش بە شانازی باس ئەکەن، ئەمەش یەکێکە لە باجەکانی ژن بوون
ڕۆژێک چوومە لای دایکم پێم ووت دایکە تۆ بۆ  جلی ڕەش ئەپۆشی؟... تۆ ئاوا زۆر ناشیرینی ، دایکی هاوڕێکانم جوانن تۆ ئێستا جوان نیت ،پێشتر جوان بوویت تۆ دایکم مەبە ، من بەم شێوەیە نامەوێ دایکم بیت!!
دایکم خەندەیەکی پڕ لە خەمی کردوو منی کردە باوەشی، ئەوکات سەرم سووڕما هیچ تێنەگەیشتم لەم هەڵوێستەی دایکم !
بەڵام کە گەورە بووم تێگەیشتم
مانای ئەم باوەش پیاکردنە چی بوو، دایکم ئەوکات تێگەیشت بەدڵی کۆمەڵگەیە،ئیتر ئاسەواری جوانی تێدا وون بووە وەک ژنێکی بێوەژن، ئەمە ویستی خەڵکە، وە ئەبێ ئەمیش بە ویستی کۆمەڵگا بێت
خۆی داماڵێت لە سروشتی مرۆڤ، ببێتە ڕۆبۆت ئەگینا ،زمانی خەڵک بەزەیی پی ناکەن
ااهـ!!
کۆمەڵگە، چەند بێویژدانن ،بەتایبەتی بەرامبەر ئافرەت، هەر ژنێک مێردەکەی بمرێت ،زیندە بەچاڵی داب و نەریتە سەقەتەکەتانی ئەکەن، مافی مرۆڤ بوونی لێئەسەنن ، خۆزگە ژنان کاتێک ئەیانزانی ڕاستن پاکن، قسەی کۆمەڵگایان ئەکردە ،قۆندرەیەکی جوان و لە پێیان ئەکرد، سەریان بەرز ئەکردەوەو ئەیان ووت، ئێوە بە چ حەقێک ماف گەلێک لە ئێمە ئەسەنن کە خوا بە ئێمەی داوە، بەڵام نا دایکی منیش وەک هەر ئافرەتانی تری ووڵاتەکەم ملکەچی ویستی کۆمەڵگە بوو!
ئەبێ ئافرەتێکی کۆت و زنجیر لە دەستی کۆمەڵگە چۆن دوو کچ ی بێ باوک پەروەردە بکات؟!
نەهامەتیە کانی منیش هەمووی هەرلێرەوە سەرچاوەی گرت
لەبەشی داهاتوو باسی ئەم نەهامەتیانە ئەکەم
کە چۆن پیش ئەوەی خەون ببینم ،خەونم لەبار برابوو ،پێش ئەوەی هەستم هەبێ ،هەستەکانم مەحکوم کرابوو
بەڵێ باجی ژن بوون قورس بوو.

باجی ژن بوون قورس بووحيث تعيش القصص. اكتشف الآن