بەڵێ ئەم ڕۆژە بەم جۆرە، قوتابخانە کۆتایی پێ هات
من و پەری خوشکم گەڕاینە ماڵەوە
پەری سڵاو دایکە... زۆر برسیمە نان ئامادەیە؟
دایکم :بەڵێ گیانە ..دەی جلتان بگۆڕن وەرن خوانەکە دابنێن، منیش ماندووم ،
منیش وەک بتێک نەزمانم هەبوو نەجووڵە ، ناخم پڕ بوو لە دونیایەک ترس، زۆر سەیرە، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر هێندەی هەموو دونیا دڵخۆش بووم
ئێستا چیمە؟!..... ئەو ترسە چیە ناخم ئەخواتەوە؟!
لە ڕاستی وەڵامەکەم باش ئەزانی!
ئەمە ترسی کچێکی ڕۆژ هەڵاتی بوو کە دڵی تاوانێکی گەورەی ئەنجام دابوو، تاوانێک کە حوکمەکە بریتی لە لە سێدارەدانی خەونەکانیتاوانەکەی عەشقی کوڕێکی کەوتبووە دڵ....
چۆن ، دڵخۆش بم ، تازە هەرگیز کاروانی خۆشی، بەرەو دڵی من ڕێناکات
من چیرۆکەکەم پێش کۆتاییەکەی سەرەتایەکەی نوسراوەتەوە ، لە فەرهەنگی نەفامی بێویژدانی ، کۆمەڵگەی ڕۆژ هەڵاتی...من کچێکی ڕۆژ هەڵاتیم چیرۆکەکەم ، لە چیرۆکی گشت کچانی دونیا جیاوازە
ئێرە ووڵاتی پیاوە ، ژن تێیدا وەک کاڵا سەیر ئەکرێت، ئەکردرێت و مامەڵەی لەسەر ئەکرێت.....
ئەم ڕۆژە ، ئەم هزرو خەیاڵانە، سەرتاپای منی داگرتبوو، لە کاتێک دەنگی دایکم منی هێنایەوە دونیای ڕاستی
دایکم:تەنیا کچم باش نایێیتە بەر چاو ڕۆڵە، چیتە ؟ شتێک نیگەرانی کردووی پێم بڵێ
تەنیا: نا دایکە گیان ... هیچ نیە ، خۆت سەخڵەت مەکە، ئەم ماوەیە بەهۆی زۆری تاقیکردنەوەکان کەمێک ماندووم...... بەدەم ئەم قسانەوە
باوەشم کرد بە دایکم
وەک ئەو مناڵە بچکۆڵەی ... کاتێک ئەترسێت ، باوەشی دایکی گەرم ترین ئارامگەیە
لە باوەشی گەرمی ، بۆ چەند ساتێک هەوری ترسەکان بارانی ... ئاسودەییان باراندە سەر دڵم
زۆر قسەم ئەکرد، دەردە دڵێکی زۆر بە بێدەنگیپەری: ههههههه...... ئەوە چیتانە چاوم پڕبوو بەم دیمەنەتان ، ئەوەندە جوانن ، کەسێک نیە پەیکەری ئەم دیمەنەتان بتاشێ؟
تەنیا: چیتە ئیرەیمان پێ ئەبەی....ههههه وەرە باوەشی دایک بۆ مناڵەکانی وەک ئاسمان فراوانە، جێگای تۆشی لێئەبێتەوە
دایکم: بەڵێ ڕۆڵەکانم لە ئاسمانی باوەشم ئێوە دوو ئەستێرەی درەو شاوەن هیواو هێزم پێ ئەبەخشنئهم قسەیەی دایکم ناخی هەژاندم ، ئەمزانی ڕۆژێک دێت ،بیرکردنەوەی ئەگۆڕێت ، بۆ من، چونکە من بیرکردنەوەم زۆر جیاوازە لەگەڵ دایکم هێڵە سوورەکانمان جیاوازن ، ڕاستی ئەو ڕاستیە نیه، کە لە فەرهەنگی من دا هەیە، بەڵام دڵنیام ڕاستیەکانی ئەو بۆماوەییە، لە کۆنە پەرسیەوە بۆی ماوەتەوە، بەڵام من هیچ ، ئارەزووی ئەوەم نیە کوێرانە ، شوێن ڕاستیەکانی ئەوان بکەوم
ئەزانم ئەمەش باجەکەی قورس ئەبێت
ئەزانم وەک بەلەمێکی بچووک ،ئەبێ بەرگری گەردەلوولی شەپۆڵە تووندەکان بگرم
تێک ئەشکێم ..... یان دەر ئەچم؟!
![](https://img.wattpad.com/cover/96191367-288-k238484.jpg)