خۆشەویستی

141 23 3
                                    

من و خوشکە جوانەکەم پەری ووردە ووردە گەورە ئەبووین، خەمەکانیشمان لەگەڵ خۆمان گەورە ئەبوو
هێشتا لەکۆڵان یاریمان ئەکرد، کە دایکم هەر زوو لەچک و جلی شۆڕی پێ لەبەر کردین، ئاخر هێشتا زۆر بچووک بووین بۆ ئەمە.

ئێمە مناڵ بووین ، پاک و بێگەردو سادە ، هەموو خەونەکانمان ئەوەبوو ،سەیری ئەفلام کارتۆن بکەین و یاری بکەین
کەچی هەر زوو سادەیی مناڵی یان لێسەندین ، وەک ئافرەتێکی پێگەیشتوو ، ڕەفتاری لەگەڵ ئەکردین
هەر زوو ئەم داب و نەریت و کۆت و بەندە کۆمەڵایەتیانەی ، بەرهەمی دواکەوتوویی و پیاو سالاری کۆمەڵگەکەمان بوو ، روحی پاکی ئێمەی منداڵی ، کرد بە کۆیلەو کۆت و زنجیری داب و نەریتەکان کرانە دەست و پێمان ، تەنانەت خەونیش ئازاد نەبوو ، رۆحیش لەم کۆت و زنجیرانە ، بەند بوو
خۆشەویستی ، گەورەترین تاوان بوو بۆ ئافرەت!!
ئاخر ژیانی ئێمە ، رۆحی ئێمە بایەخێکی نەبوو
ئێمە هێمای شەرەف بووین بۆ خێزان بۆ کۆمەڵگا

شەرەفێک کەپێوەرەکەی ،لەلایەن داب و نەریتی چەند مرۆڤ گەلێکی دواکەوتوو دانرابوو، تەنها ئافرەت ،تێیدا مەحکوم بوو، پیاو لەم پێوەرانە پارێزراو بوو
باجی ژن بوون لە کۆمەڵگەکەمان زۆر قورس بوو!
.

.

.

.

.

گوێم لە زەنگی پۆل بوو ، منیش چوو بووم بۆ بینینی هاوڕێکەم ، کە لە پۆلی پێنجی زانستی مابوویەوەو ، دەرنە چوو بوو
بەبیستنی زەنگەکە.... خەندە گیان ئەبێ من بڕۆم ، هەر چەند مامۆستای وانەی عەرەبیمان مۆڵەتی منداڵ بوونی وەر گرتوەو ئیتر نایێت بۆ قوتابخانە
خەندە: بەڕاست!! ... بۆیە وا دڵتەنگ دێیە بەرچاوم
منیش ووتم ئەبێ چ شتێک ڕوویدابێ!...ههههه

بەڵێ :بەڕۆیشتنی مامۆستا شیلان زۆر دڵتەنگم ..ئەو تەنها مامۆستام نەبوو، هاوڕێم بوو ، وەک خوشکێکی گەوره بوو بۆم ... کەمێک ڕووم گرژ کردوو .. وەک تۆ نەبوو بە دڵتەنگیەکەم پێ بکەنێ
خەندە:هههههه ....باشە باشە دەی ..پێناکەنم ههههه
من: گەمژە تۆ هەر پێئەکەنی! .... دەمێکە زەنگ لێیداوە ئەبێ بڕۆمە پۆلەکەم

.
.
.
.
.
بەڕاکردن چووم بەرەو پۆل ، لەناکاو بینیم کەسێک بە ئاڕاستەی من دێت، نەمتوانی بوەستم خێرابووم بەری کەوتم ، هەندێک کتێبی لە دەست بوو لە دەستی کەوتە خوارەوە، منیش بێ ئەوەی سەیر بکەم ، ئەم کەسە کێیە ، کتێبە کانم هەڵگرتەوە، بە دەست ئەم سڕیەوەو ، لە بە ر خۆمەوە ئەم ووت....ببورە ، خەجاڵەتم ، تخوا بمبوورە
ئەویش ... نا نا هیچ نیە .... بووراوی
سەرم بەرز کردەوە.... چاوم بە چاوەکانی کەوت.... دڵم زۆر بە خورپە لێیدا....... هەستێکی سەیرم هەبوو
نەم ئەزانی چیمە..... بۆ چەند ساتێک گوێیەکانم
تەنانەت دەنگی ئەو ژاوە ژاوە زۆرەی قوتابیانی نە ئەبیست..... وەک ئەوەی کات وەستا بێت ... بە دەنگی ئەو دووبارە فەلەک هاتەوە جووڵە کە ووتی....... بە خەندەیەکی گاڵتە ئامێزەوە ئاگاداری خۆت بە ! نەکا ئەم جارە بە جێگای من خۆت بکێشی بە دیوارێک و ئازارت پێ بگات
منیش بە پەشۆکاویەوە ، سەیرێکم کردو ڕۆیشتم
بەڵام وەک کەسێکی نامۆ ، کە ڕێگای وون کردبێت
خەیاڵم ، وە پێیەکانم بە دوو ئاراستەی جیاواز گوزەریان ئەکرد!
بە هەرحاڵ چوومە پۆل ، لە دواوە لە شوێنەکەی خۆم ، لای پەری خوشکم دانیشتم ، بەڵام هۆشم خەیاڵم ، لە شوێنێکی تر بوو...... شوێنێک نامۆ لە من
پەری:تەنیا چیتە، بۆ وا ڕەنگت تێک چووە شتێک بووە؟ تۆ لای خەندە نەبووی؟
من: بەڵێ ..بەڵێ پەری گیان هیچم نیە ..باشم
ئەو قسەی ئەکرد .. منیش وام پیشان ئەدا گوێم گرتووە، بەڵام ووشەیەکیش تێنەئەگەیشتم بیروهۆشم ،لای خۆم نەبوو
تا ئەو کاتەی ..ئەو دە نگە دووبارە هاتەوە گوێم .. وام زانی خەیاڵە ... بەڵام چاوەکانیشم ئەیدیت .. ناچار باوەڕم کرد کە ،ئەو خەیاڵ نیە ڕاستیە!

باڵایێکی ڕێک و بەرزی هەبوو، شانەکانی پان بوون
چاوەکانی، هەنگوینی، وەک دەریای بێ بن وابوو خۆم تیایدا وون ئەکرد، پرچێکی ڕەش و تەنکە ڕیشێکی هەبوو ، کە جوانی زیاتری بە ڕوخساری بەخشیبوو
بە کورتی ئەو شازادەی خەونەکانم بوو، کە دەمێکە لە خەیاڵ پێی ئاشنا بووم ، ئەو هیچ بۆ من نامۆ نەبوو،
.
.
.
نیوە ڕۆتان باش
من مامۆستا ئومێد م
من لەمەودوا وانەی عەرەبیتان پێئەڵێمەوە.. لە جێگای مامۆستا شیلان
قوتابیان : هەریەکە دەستی کرد بە پرسیارێک
مامۆستا نمرەکانمان کە لای مامۆستا شیلانە تۆ حسابی ئەکەیت؟ ...هەریەکەو دەمی ئەکردەوەو پرسیارێکی ئەکرد
منیش چاوم هەر لەسەر ئەو بوو، لە کاتێک بینیم منی بەدی کرد، شێوەی گۆڕا خەندە کەوتە سەر ڕوخساری، ووتی یەک یەک پرسیار بکەن ، بەخەندەیەکەوە سەیرێکی منی کردوو ووتی"شەیتان پەلەی کرد چاوێکی خۆی کوێر کرد"

منیش لە دڵی خۆم ئەمووت، ئەگەر ئەزانی جادووی چاوەکانت ،هەردوو چاوی منی کوێر کردووە

پڕ بەدڵ حەزم ئەکرد، بچم پێی بڵێم "من عاشقی تۆ بووم ، من تۆ بە ئومێدی ژیانم ئەزانم "
بەڵام ئەترسام، من ئەو نا ناسم ،تەنها بە نیگایەک عاشقی بووم، ئەی دایکم ، ئەی خەڵک چیم پێ ئەڵێن

ناخم بوو بووە مەیدانی جەنگی نێوان ، بوێری و ترس، خۆشەویستی و سەرزەنشت
من لەم خەیاڵانە دابووم ، کە زەنگ لێیدا
بە چاوە جوانەکانی بۆ چەند ساتێک سەیریان کردم و ڕۆیشت. بەڵام بە دەستی خاڵی نەڕۆیشت دڵی منی لەگەڵ خۆی برد، روحی منی بە خۆی پەیوەست کرد
.
.
چاواڕێبن لەبەشی داهاتوو
بزانن عەشقەکەم بۆ کوێم ئەبات
کات و ساتەکانی چاوەڕوانی چۆن ئەڕوات
عەشق چیم پێ ئەبەخشێ، چیم لێ ئەبات؟

باجی ژن بوون قورس بووحيث تعيش القصص. اكتشف الآن