Part _1_

1.2K 145 54
                                    

hayeon pov

من ناوم هایۆنە تەمەنم نزیکی حەڤدە سالە . لە ژیانمدا هاورێی زۆرم نەبووە تەنها سێ هاورێم هەیە زۆرم خۆشدەوێن

ئێمە ئەو چوارەمان بەیەکەوە دەژین ئەو سێ گەمژەی هاورێم بەردەوام باسی کۆری و گۆرانی کۆری دەکەن ..

من رقم لە دەنگی بەرزو هاوارە وەک بڵێی نەخۆشیم لەگەلی هەبێ حەزم بە گۆرانی و شتی وا نییە بەلام ئەوەی من زۆرم حەزی پێدەکەم گەشت کردنە

هاورێکانم باسی ئەوە دەکەن کەوا لە هەفتەی داهاتوو دەچن بۆ کۆریا چونکە بە نزیکی مانگێکی تر ئاهەنگی mama هەیە منیش لەگەلیان دەچم بەلام بۆ ئاهەنگەکە نا تەنها وەکو گەشتێک دەرۆم لەگەلیان

بەردەوام وشەی کۆری لە قسەکانیان بەکار دێنن بەلام لەگەل من نا ..

زۆر باسی دوو گروپ دەکەن bts و swper junior لەناو ئەو دوو گروپەش سێ کورن زۆر باسیان دەکەن وابزانم ناویان کووکی و ڤی و لیتووکە
بەراستی من واهەست دەکەم ئەو سێ گەمژەی هاورێم شێت بوونە....

ئەمرۆ بریارە گەشت بکەین بۆ کۆریا من لە ئینتەرنێت سەیری سروشتی کۆریام کردوە بەراستی زۆرپێی سەرسامبووم ...

ئێستا لەناو فرۆکەین من و راین وە ئیلان و رایۆنیش بەیەکەوە دانیشتوون راین بەدرێژایی رێگاکە گوێی لە گۆرانی گرتبوو و رایۆن و ئیلانیش قسەیان دەکرد منی داماویش بەناچاری خەوتم .....

راین: هایۆن هەستە گەیشتین .. ئاهـ هەستام جلەکانم رێک خستەوە بەیەکەوە دابەزین

ئێستا لەناو فرۆکەخانەی کۆریاین ئێمە لە پشکنین دەرچووین و جانتاکانمان وەرگرت ویستمان برۆین

ئیلان: ئای خوایە مۆبایلەکەم لەناو فرۆکە بیرچوو
رایۆن: من لەگەلت دێم راین هایۆن ئاگاداری جانتاکان بن
راین و هایۆن: باشە ...

ئاه بەراستی ئەم فرۆکە خانەیە زۆر قەلەبالغە دەبێ بەردەوام وابێ سەرم گێژدەخوا لەگەل ئەو دەنگە دەنگە زۆرە واهەست دەکەم پێویستم بەتوالێتە

هایۆن: راین دەبێ بچم بۆ دەستشۆرەکە
راین: با ئەو دوانە بێنەوە ئەوکات برۆ
هایۆن: نا من پەلەمە

راین: باشە، لەگەلت بێم ئێرە زۆر قەلبالغە
هایۆن: بەلام ناتوانین ئەو جانتایەنانە ببەینە ژوورەوە
راین: باشە ئاگاداری خۆتبەو زوو وەرەوە

من رۆیشتم بەراستی زۆر قەلەبالغە بەزۆر گەیشتم بەدەست شۆرەکە کە تەواو بووم زۆر زیاتر ئەوێ قەلەبالغ بووبوو دەنگە دەنگی زۆر دەهات هەستم بەگێژبوونێکی زۆر دەکرد ویستم بە زووترین کات بگەرێمەوە لای راین

رۆیشتم بەلام لەبەر ئازاری سەرم نەمدەزانی بەرەو کوێ دەچم بەلام هەر بەردەوام بووم لە رۆیشتن

تاوەکو خۆم کێشتا بە کورێکا من کەوتم ئەویش کەوت بەسەرمدا چاوم کردەوە چاوی کەوتە سەر چاوم

" وای بەراستی چاوی زۆر جوانە روخسارێکی زۆر ناسکی هەیە پیستی لە پیستی منداڵ دەچێ چۆن مرۆڤێک ئاوا جواندەبێ باوەرناکەم ئەمە مرۆڤبێ "

ئاهـ لە بیرکردنەوانە هاتمە دەرەوە ئەو بە خێرایی هەستاوە منیش هەستامەوە زۆر هەستم بە شەرمەزاری دەکرد سەرم نزمکرد

هایۆن: ببورە بەراستی ئاگەداری خۆم نەبووم
کورەکە: کێشەنییە ..

بەخێریی رۆیشت لەدوای ئەو چەند کورێکی تریش بە پەلەرۆیشتن خەلکەکە زۆر زیاتر هاواریان دەکرد منیش نەمتوانی یەک هەنگاویش بجولێم لە شوێنی خۆم
رایۆن و ئیلان هاتن دەستی منیان گرت رۆشتینەوە لای راین پاش دەخولەک کەمێک باشتر بووم

رایۆن: هایۆن چی روویدا بۆچی ئەو خەلکە هەموو وێنەی تۆیان دەگرت

هایۆن:چی وێنەی منیان دەگرت
راین: چی روویداوە؟!!!

هایۆن: لەدەستشۆرەکە گەرامەوە بەلام خەلکەکە زۆر هاواریان دەکرد منیش سەرمگێژی دەخوارد و ئازاری هەبوو رۆیشتم بەلام نەم دەزانی بۆ کوێ دەچم دواتر ... ئێ ...

ئیلان: دواتر چی؟!!

stop

هیوادارم بەدڵتانبێ

بەرای ئێوە ئەو کورە کێ بوو کە هایۆن خۆی پیاکێشا

#byun_hura

ئەو منی گۆری "کۆتایی هاتوە"Where stories live. Discover now