Final

850 144 99
                                    

چانیۆڵ هاواری کرد: بەیکهیون ئەوە کچەکەیە
بەیکهیون: بینیم

خێرا رایکرد لەو کاتەی هایۆن نزیک بەوە لە دەستشۆرەکە بەیکهیون گەیشتە ئەوێ هایۆن ئاگای لە هیچ نەبوو لە تاو ئازارەکەی سەری دەستی بە سەریەوە گرتبوو

بەیکهیون لەدواوە دەستی راکێشا و روو ئەوی سوراند بۆ لای خۆی هایۆن سەیری روخساری کرد

هایۆن: ئای بە هۆی ئازەکەی سەرم خەیالیش دەکەم راین ئەوە تۆی

بەیکهیون: من ئەو کەسە نیم کەتۆ باسی دەکەی من بەیکهیونم

هایۆن باوەری بەوە نەکرد کە گوێی لێ بوو چاوەکانی تەواو کرانەوە بە لام لە ناکاو بە هۆی ئازارەکەی سەری رووخساری گرژکرد

بەیکهیون بێ بیرکردنەوە بە توندی ماچی کرد کاتێک ویستی لێی دورکەوێتەوە هایۆن لە هۆشخۆی چوو بەیکهیون خێرا لەباوەشی کرد و بردی بۆ ژوورەکەی خۆیان
دیئۆ و سیهون لە ژوورەوە بوون

دیئۆ: بەیکهیون چی روویداوە ؟!!
سیهون: ئەو کچە کێیە ؟!!
دیئۆ: ئەوە ئەو کچەی فرۆکە خانەیە ؟!!
بەیکهیون: بەڵێ ئەوە
سیهون: ناتوانم باوەر بکەم
دیئۆ: دەنێرم بە دوای کورەکانتر

دیئۆ یەکێکی نارد بە دوایاندا هەموو کورەکان بە پەلە هاتنە ژوورێ

سوهۆ: چی روویداوە بۆچی بانگتان کردین
چانیۆڵ: بەیکهیون توانیت پێی بگەی ؟!!

بەیکهیون بە چاوای ئاماژەی بۆ سەر قەنەفەکە کرد

چێن: ئەو کچە کێیە ؟!!
سیهون: ئەوەی فرۆکە خانەیە
شیومین: ئەو چی دەکا لێرە؟ ئەی بۆ بەو شێوەیە بێ هۆشە؟!!
کای: نەکا رفاندبێتت؟!!

چانیۆڵ دەکێشێ بەسەریدا: گەمژە رفاندنی چی
بەیکهیون: خۆی حالی تەواو نەبوو دوای ئەوەی ماچمکرد یەکسەر لە هۆش خۆی چوو

سوهۆ: باشە با جارێ لێرەبێ ئێستا کاتی دابەش کردنی خەلاتەکانە دەبێ برۆین

بویکهیون: بەم حالەوە لێرە جێی ناهێلم
چانیۆڵ: چەند کەسێک لای بە جێدێلین تاوەکو دێینەوە

بەیکهیون: باشە
هەموویان رۆشتن....

هایۆن بە هۆشخۆی هاتەوە سەیرێکی پێش خۆی کرد کچێک و کورێک لەبەر دەمی وەستا بوون

کچە: ئۆ بە ئاگا هاتیەوە
هایۆن: من لە کوێم؟!!

کچەکە: تۆ لە شوێنێکی سەلامەتی
هایۆن: دەبێ برۆم ئێستا هاورێکانم خەمی منیانە
کچەکە: ببورە بەلام من ناتوانم رێگەت پێبدەم برۆی
هایۆن بە گریانەوە: بەلام دەبێ من بچم بۆ لای هاورێکانم

کورەکە: من دەچم ئەوان دەهێنم، ژمارەی کورسیەکانتان دەزانی؟!

هایۆن ژمارەی کورسیەکانی پێ وت کورەکە رۆشت ئەوان بهێنێ .... دوای کەمێک کچەکان خێرا هاتنە ژوورەوە

ئیلان: گەمژە لێرە چی دەکەی نازانی چەند بە دوات گەراین راین: لێم گەرێن با وانەیەکی باشی فێر بکەم

رایۆن: ئارام بنەوە کچینە نابین هایۆن دەگری ؟!
هایۆن: من ببورن .... من دەرۆشتم بۆ دەست شۆرەکە بەلام بەیکهیون هات دواتر من لە هۆش خۆم چووم کە بە ئاگا هاتمەوە لێرە بووم ئەو دووەش لێرە بوون ....

ئیلان: واتا تۆ دەلێی بەیکهیون هاتە لات ئاخخخ سەیری ئەو خەیالە پوچانەت چەند جارم پێ گوتی واز لە گەمژەییەت بێنە خۆشەویستی ئەو نابێ تێگەیشتی چەند جاری تریش دوبارەی کەمەوە

هایۆن: بەلام ئەو کچەش گووتی بەیکهیون منی هێناوەتە ئێرە تۆ بەس دەزانی هاوار بکەی بەسەرمدا .. زیاتر گریا
رایۆن: ئیلان ...

لەو کاتە ئەندامانی ئێکسۆ هاتنە ژوورەوە بەیکهیون بینی هایۆن دەگری خێرا چووە تەنیشتی دانیشت و خستیە باوەشی

بەیکهیون: دەتوانن بە تەنها بە جێمان بهێلن
هەمووان رۆشتنە دەرەوە هایۆنیش کەمێک ئارام بەوە و فرمێسکەکانی وەستان

بەیکهیون: تۆ هێشتا باوەر بەوە ناکەیت کەوا من لێرەم لە لای تۆ ؟!
هایۆن سەری جولاند بە ئاماژەی بەڵێ

بەیکهیون: سەیرکە من لەورۆژەوەی تۆم بینی لە فرۆکە خانە بەردەوام بیرم لای تۆبوو دەمویست بتدۆزمەوە بە هەر شێوەیەک بێ بەلام تەنانەت ناویشتم نەدەزانی بۆیە نەم دەزانی چیبکەم بۆ ئەوەی بتدۆزمەوە

هایۆن: من ناوم هایۆنە
بەیکهیون:ئممم هایۆن ناوێکی خۆشە

هایۆن: سوپاس بەلام ناوەکەی تۆ خۆشترە
بەیکهیون زەردەخەنەیەکی کرد هەردووکیان بێدەنگ بوون بۆماوەیەک

بەیکهیون ئەو بێدەنگیەیی شکاند
بەیکهیون: هایۆن
هایۆن: بەڵێ

بەیکهیون: دەتوانی لەگەل من بمێنیتەوە و ببیتە خۆشەویستم ....

هایۆن تەنها سەیری دەکرد نەیدەزانی چی بڵێ
بەیکهیون: وا سەیرم مەکە من چاوەرێی وەلامی تۆم
هایۆن:دە..توانم ... بەڵێ دەتوانم، بەیکهیون لێی نزیک بەوە ماچی کرد
.
.
.
.
.
.
.
بە خێرایی هەستامەوە سەیری چوار دەوری خۆمکرد یااا ئەوان زۆر بە ئارامی خەوتوون ...

وادیارە ئەوەش یەکێک بووە لە خەوەکانی ترم چەند جێگای گالتەم من بەیکهیونم نەدەناسی وەی بمرم خەوێکی چەند سەیر بوو بەلام لەگەل ئەوەش خۆشیش بوو....

پالکەوتەوە لێفەکەی بە سەری داداوە بۆ ئەوەی خەوەکەی تەواو بکات

کۆتایی

هیوادارم بەدڵتان بووبێت😊
هەر رەخنەیەک یان شتێکتان بەدڵ نەبوو پێم بڵێن بۆئەوەی لە چیرۆکەکانی تر دووبارەی نەکەمەوە ☺
سوپاس بۆ خوێندنەوەتان😍

#byun_hura

ئەو منی گۆری "کۆتایی هاتوە"Where stories live. Discover now