کوتاییه ؟؟

725 105 50
                                    

کات زوو تێپه ڕ ده بێت.  تا دێت زیاتر و زیاتر ماندوو ئه بم له م ژیانه , هێزم نه ماوه هه موو هه وڵێکم دا به ڵام بێسووده , ژیانم به بێ کای بێمانایه , ئه و دڵی منه هه ناسه ی منه وره و هێزی منه سه نته ری ژیانمه هوکاری بوونمه به بێ ئه و ته نها جه سته یه کی بێڕوحم وه ک په یکه رێک دێم و ده چم هیچ جیاوازییه ک له نێوان من و ئه وانه نییه که تا ئێستا نازانن بو چی هه ناسه ده ده ن , ڕقم له بوونی خوم ده بێته وه کاتێک بیر ده که مه وه کایم به جێهێشت و به ته واوی هه سته کانم پێنه وت , به ڵێ من به ته واوی ئه و ساته م له بیره کاتێک پێم وت خوشمده وێیت. .....
هێشتا له کار نه گه ڕاوه ته وه ئه و پوشاکه م له به ر کردووه که بوی کڕیم قژم چاککرد سه رمێزه که م ڕێک خست ,بیروکه م نییه له سه ر ئه وه ی به دڵی ده بێت یاخود نا , زور دوودڵم له هه موو ئه گه ره کان ده ترسم ماوه ی ساڵێکه له گه ڵی ده ژیم ئایا ده بێت هه مان هه ستی بو من هه بێت ؟ ده کرێت کچێکی پانزه ساڵی خوشبوێت ؟ ئایا باوه ڕم پێده کات ؟ من دوودڵم به ڵام دڵنیام .....له هه سته کانم بو کای زور دڵنیام من ئه وم خوشده وێت به مانای وشه یه ک نا به ڵکو به مانای هه موو ژیانم خوشم ده وێت عاشقی بووم ئه وه هه ستێکی کاتی نییه هه ستێکی منداڵانه نییه من دڵنیام هه موو هه سته کانم بو ئه و له یه که م دیدارمان ده ستی پێکرد و هه ر له هه مان ساتدا زانیم هه رگیز کوتاییه ک بو ئه و هه سته م نییه به رامبه ر کای. ...کات زور دڕه نگی کرد له کوتایی ده نگی هه نگاوه کانی هات و به دڵخوشییه وه به ره و لای ڕامکرد که مێک شوک بوو چونکه زور بێئارام بووم.... ده ستی گرتم و له لای مێزی خوانه که دانیشتین به تامه زرویی ته ماشای چاوه کانیم کرد ..... چیتر خومم نه گرت و قسه م کرد , له سه ره تادا نه متوانی کونتڕوڵی وشه کانم بکه م نه مده زانی به چ شێوازێک وشه کانم ده رببڕم .. له کوتایی هه ستم به ده سته گه رمه کانی کرد
کای : کێشه چییه  ؟ بوچی به م شێوه یه یت ؟
"هیچ ته نها .. خوشم ده وێیت "
چاوه کانم داخست نه مده ویست کاردانه وه ی ببینم چونکه ده ترسام لێم توڕه ببێت , هه رگیز نامه وێت به توڕه یی بیبینم ئاخر ده کرێت ئه و ته نها وه ک کچێکی بچوک ته ماشام بکات , چاوه کانم کرده وه زه رده خه نه تایبه تییه که ی خوی له سه ر لێوه کانی بوو توانیم که مێک ئارام ببمه وه , هه رگیز به وشێوه یه دڵخوش نه بووم هه ر ئه و ئێواره یه له ناو په رتوکی ژیانمدا نووسیم کای بو هه میشه بو من ده بێت ....
ڕوژێکی ڕه شه من زیاترم ده وێت ئه م تاریکاییه ئه م ڕه نگه ڕه شه من تێر ناکات زیاترم ده وێت , ده مه وێت ناخی خوم ون بکه م و له م تاریکاییه به دوایدا بگه ڕێم و دوای بکه م من ده مه وێت ناخم ون بکه م , ئایا هه موو ئه وانی تریش به دوای ناخیان ناگه ڕێن ؟

له و شوێنه دانیشتووم که هه موو کات کای له ئامێزی ده گرتم , ماوه ی ساڵێک تێپه ڕی کردووه که گه ڕامه وه لای خێزانه که م , دوای ماوه یه ک هه نگاوه کانم به ره و ماڵه که ی کای منیان برد سه ره تا زور دڵخوشبووم به ڵام کاتێک زانیم کای چیتر له وێ ناژی هه موو ژیانم ڕه نگێکی ڕه شی وه رگرت هه موو ڕوژێک سه ردانم ده کرد به ڵام بێسوود بوو چیتر کایم نه دینییه ووه , ده ترسم له وه ی هه رگیز جارێکی دیکه نه توانم بیبینمه وه من کایم ده وێت تینوی ئه وم , ئه مڕو ڕوژی له دایک بوونمه ده بم به نوزده ساڵ ,ته مه نی هه ژده ساڵیم به زه حمه ت تێپه ڕاند نامه وێت هیچ هه نگاوێک بنێم بو ساڵێکی تر له ته مه نم به بێ بوونی کای. ...
کای ده بینیت چیم به سه ر هاتووه؟ ده بینیت ناتوانم به بێ تو ئاسووده بم , ده ترسم وه ره و له ئامێزم بگره , ته نیام...من له ته نیایی ده ترسم کای...... ئێره زور سارده زور تاریکه زور بێده نگه ئه م دونیایه ئه م جیهانه به بێ بوونی تو وه ک دوزه خێکه که هه رگیز نه توانی تێیدا ڕێ بکه ی , کای وه ره لێره هه مووان پێم ده ڵێن شێت پێم ده ڵێن گه مژه پێم ده ڵێن فه قیر. . ئه وان نازانن من چه نێک عاشقی توم ته نانه ت ناتوانم به وشه کانم بوت ده ر ببڕم. کای له هه موو سوچێکی ئه م سه ر زه مینه نووسیومه (کای ده ترسم ) متمانه م پێته ئه زانم گه ر بیبینیت ده گه ڕێیته وه و له ئامێزه گه رمه که ت ده مشاریته وه له دڕنده کان دووباره.
هه وایه کی سارد هه ست پێده که م , دووباره به ژووره کاندا ده گه ڕێم به ڵام کای نادوزمه وه , سه یره ساڵێک ده بێ که لێره ڕوشتووم به ڵام وه ک ئه وه وایه هه رگیز که سێکی تێدا نه ژیابێت ,  ئه مڕو یادی له دایک بوونمه به ڵام هیچ که سێک ئه وه ی له بیر نییه ته نانه ت خێزانه که شم له بیریان کردووه , له ماوه ی ته مه نمدا ته نها کای ئه و ڕوژه ی له یاد بووه به ڵام ڕه نگه ئێستا ئه ویش له یادی کردبێت.
له په نجه ره که وه ته ماشای باخچه که م ده کرد تاکه شت له م ماڵه دا نه گوڕابێت ئه م باخچه بچوکه یه. .....ته نانه ت وشکیش نه بووه ,که واته کێ خزمه تی ئه م باخچه یه ی کردووه ؟
له جاگاکه م وه ستام ,قاچه کانم له رزین ده نگی هه نگاوه کانی کای ده هات من به باشی ئه و ده نگه ده ناسمه وه , کاتێک بانگی کردم پێم وابوو خه ونێکه , هه موو هێزی خومم کوکرده وه تا ته ماشای ئه و که سه بکه م که له دواوه م وه ستاوه , کاتێک ته ماشام کرد ئه وه خوی بوو , کای گه ڕایه وه ناتوانم باوه ڕ بکه م ماوه ی ساڵێک ده بێت که لێم دوور بووه , چون توانیومه تا ئێستا بژیم ,ئه و ڕاسته قینه یه ؟
نازانم چه نێک کات تێپه ڕی تا له کوتایی له ئامێزی دوور که وتمه وه و ته ماشای چاوه کانیم کرد , ئه و فریشته یه.
کای : زور جوانتر بویت
"کای ئه زانی چه نێک بیرم ئه کردیت ؟ من زور ترسام , دووباره ته نیایی منی ترساند , هه موو شه وێک ده گریام , ئه مه وێت هه مووان له بیر بکه م خێزانه که م هاوڕێکانم , هه ر هه موویان له بیر بکه م و ته نها توم هه بێت , هیچ شتێکی تر داوا ناکه م کای , ته نها له لام به ڕێگه بده له گه ڵت بمێنمه وه , من بێ تو ده مرم ته نیایی ده مکوژێت , ته نانه ت له خودی خوشم ده ترسم کای , تو ده مپارێزیت ئه ی وانییه ؟"
کای : هه رگیز جارێکی دیکه ڕێگه ناده م بڕویت. ....
چاوه کانم داخست ,سه رم له سه ر سنگی دانا , ئه و هێزه ی ئه و پێم ده به خشێت ناوازه یه , ده سته کانم له ده وری ملی ئاڵاند به شێوه یه ک که هه رگیز لێم دوور نه که وێته وه .
نزیک خورئاوا بوونه له باخچه که دانیشتوین به هوی تیشکی خوره که که به ره و نه مان ده چێت دونیا ڕه نگێکی پرته قاڵی وه رگرتوه , کای ده سته کانی گرتوم ,ئه وه بومن هه موو دونیایه , هیچ شتێک له وه گه وره تر نییه کاتێک عاشقی که سێک بیت و ده ستت بگرێت , ئه و کات هه ست به دڵنیایی ده که یت ته نانه ت گه ر بشمریت به ئاسووده یی دونیا جێده هێڵیت. .... ڕه نگه نه توانم به باشی وه سفی هه سته کانم بکه م به ڵام ئه وه نده ده زانم که هیچ هێزێک له م دونیایه ناتوانێت کای له من بستێنێت.
"تو ئه م هه موو ماوه یه له کوێ بویت ؟ نه ت ئه زانی من چه نێک بیرم ئه کردیت ؟ هه موو ڕوژێک ده هاتم بو ئێره و باسی رووداوه کانم بو ئه کردیت به ڵام تو زورت پێچوو کای. .."
کای  : که کاتی هات ده زانی. ....
"متمانه ت پێده که م کای , ئێستا من باشم که توم لایه ....به ڵام .... "
کای : به ڵام چی ؟
"ماوه یه ک پێش ئێستا که مێک نه خوش که وتم له وماوه یه دا کوڕێکم ناسی ,ئه و که سێکی زور باش بوو یارمه تی دام ..."
کای : ده ته وێ بڵێیت چی؟
"کای لێم ببوره من زور خراپم..... ئه و کات ده موت ڕه نگه من ئه و کوڕه م خوشبوێت.... به ڵام وانه بوو ئه وه ته نها هه ستێکی کاتی بوو , من هه رگیز که سێکی ترم خوشناوێت , دڵی من هه رگیز جارێکی دیکه هه ست به که س ناکات , کای لێم خوشبه لێم ببوره کای "
کای : تو ئێستا باشیت ؟ بوچی نه خوش بویت ؟
"به ڵێ من باشم .. به ڵام لێم توڕه نابیت ؟"
کای : نه خێر من ئه زانم هه رگیز ناتوانیت که سێکی ترت خوشبوێت , چونکه من هه م تو هه موو کات بو منیت بویه که سێکی تر مافی نییه بێته ناو دڵته وه , من ئه زانم ئه وه له دووری من وات هه ست کردووه که سێکی ترت خوشده وێ ,به ڵام ئێستا من هه م بو هه میشه له لات ئه بم جارێکی دیکه ناهێڵم ته نیابیت بچکولانه که م .
ناکرێت ئه وه ڕاست بێت ,من ئێستا له هوش خوم ده چم ته نها ده نگی وام لێده کات بمرم من به رگه ناگرم , کای ته نانه ت وشه ی عاشق بوونیش بو من که مه تا وه سفی هه سته کانم بکه م. ......
فرمێسکه کانم ڕووخسارمیان ته ڕ کرد , جارێکی دیکه خومم
له ئامێزیدا شارده وه , ده ستی به قژمدا هێنا تاڵه کانی قژمی چاک ده کرد , نایابه ئه م خوشییه نایابه !!!
به ته واوی خوره که دیار نه ما ئه ستێره کان ده رکه وتن من له ئه ستێره کان ئه ترسم ئه وان چاوه کانم ئازار ده ده ن ته نانه ت ناهێڵن منگیش به ته نیا بێت تاکو من ته ماشای بکه م. ....کای ده زانێت من ئه وانم خوش ناوێت ده ستی خسته سه ر چاوم تا ئه ستێره کان ئازارم نه ده ن .
کای : ڕوژی له دایک بوونت پیروز بێت. ...
" هه موو ڕوژێک له دایک ده بمه وه کاتێک توم هه بێت "
زه رده خه نه م کرد ده ستی کایم لابرد له سه ر چاوه کانم , به تامه زرویی ته ماشام کرد. .
کای : بو به وشێوه یه ته ماشام ئه که یت دووباره ؟
هیچ وشه یه کم نه وت ته نها خومم به رز کرده وه و ماچم کرد , ده سته کانم له سه ر شانی دانا هه ستم به زه رده خه نه لاره که ی کرد له ژێر لێوه کانم, من واتای ئه وه باش ده زانم , ده سته کانی گرتم زیاتر نزیک بوومه وه لێی.
شه وێکی ئارام بوو که  ئارامییه که یمان تێکدا, زور ماندووم ته نانه ت ئاگادار نه بووم کاتێک کای به تانییه که ی بو چاک کردم و له ژووره که چووه ده ره وه , که وتمه خه وێکی قوڵه وه .



the killer :ده گه ڕێمه وه Where stories live. Discover now