باخچه که م. ...

558 105 50
                                    


کاتێک منداڵین زور دڵپاکانه خه ونه کانمان دروست ده که ین شه وانه به زه رده خه نه وه چاوه ڕوانی ڕوژێکی نوێ ده که ین هه سته کانمان ساده یه دوور له هه موو کێشه و گرفتێک دوای ئه وه ی دڵمان شکا به چکلێتێک ده توانن ڕازیمان بکه ن به تامه زرویی ده ژین و چاوه ڕوانی گه وره بوونمان ده که ین تا هیواوئاواته کانمان به جێ بگه یه نین پێمان وایه دوای هه وڵدانێکی ساده ده توانین به ئاسانی سه رکه وتوو بین کاتێک منداڵین دونیای گه وره کان شاهانه ده رده که وێ ئه وه وامان لێده کات زیاتر حه ز به گه وره بوون بکه ین. 
ئێمه ی منداڵ ساویلکه ین ساویلکه !!!!دونیای گه وره کان دوزه خه دوزه خ!!!!کاتێک هه نگاوه کانمان ده مانبه نه قوناغی گه وره بوون له دونیایه کی ساده ده ڕوینه دوزه خێک شوک ده بین سه رمان ده سوڕمێ له و هه موو خراپه کارییه. ...ده پرسین ئه مه ڕاسته قینه یه ؟ ئه م هه موو ئازار دانه ئه م هه موو شکاندنه ؟؟؟کوان مروڤه گه وره کان ؟ ئه وان که ی بوون به ددڕنده؟ که ئێمه گه وره بووین ؟یان خویان هه ر دڕنده بوون ؟ئه ی کوا پێکه نینه کان ؟کوا ئه و کاتانه ی خوشه ویستی هه بوو ؟ توڵه سه ندنه وه و ڕق لێبوون چین ؟ کوشتن و ده ست درێژی چین ؟ پێکه نینی ساخته و درو چین ؟ گریانی بێده نگ چییه ئه ی نابێت دایکمان ئاگای له گریانه کانمان بێت تا ژیرمان بکاته وه ؟ ئه ی هاوار کوا خوشییه کان ئه م ئازاره ی سه ر سنگم چییه ؟ ئه وه پێی ده وترێ خه م ؟ پرسیاره کانم زورن به ڵام که س وه ڵامم ناداته وه بوچی؟؟؟
هه نگاوه کانی ته مه ن به ره و دوزه خه که ڕامده کێشن گرنگ نیه چه نێک هه وڵ بده م بێسوده هه رده بێت بڕومه ئه و دوزه خه وه کاتێک ئێمه ی منداڵ کاردانه وه مان ده بێت بو ئه م گوڕانکارییه ترسناکه پێمان ده ڵێن ئه وان هه رزه کارن کاتی شێتییانه. ....ئه وان ڕاست ده که ن ؟
له باخچه که م دانیشتووم به قاچه کانم پاڵ به خومه وه ده نێم به هوی شنه باکه و جولانیه که تاڵه کانی قژم له سه ر ڕووخسارم دێن و ده چن وه ک گه ڵای دره خته کان سه ما ده که ن دڵخوشم ئێره ئارامترین شوێنه له ژیانم هه ستم پێکردبێت لێره که س ناتوانێت دڵم بشکێنت وئازارم بات ئێره ماڵی منه.
هه ناسه ده ده م له گه ڵ هه موو ساتێکدا هه ست به بوونی خوم ده که م له م دونیایه دا ئێستا ده ژیم من ده ژیم....
کای له کاره که ی زور ماندوو ده بێت گه ر بێته باخچه که ده توانێ پشوو بات ئێره ئه و شوێنه یه بوو که بو یه که م جار کای له ئامێزی گرتم به ڵێنم پێدا که هه میشه بو ئه و بم.
خوێندنه وه ئه فسانه یه چێژێکی تایبه ت ده به خشێ پێمان کتێبه کانی ئێره سه رسوڕهێنه رن ده تبه نه شوێنێکی زور دوور. ..دوور له هه مووان. ..
هه وایه کی پاکی هه یه سروشته که ی نایابه باخچه که م وام لێده کات دڵنه رم بم زیاتر مروڤبوونم پێده به خشێ من مروڤم ؟
ڕه نگه کات وامان لێبکات به بێ بیرکردنه وه کاردانه وه مان هه بێت. ...کاتێک کچه بچوکه که یان له من سه ند ڕاده ستی ئه و کوڕه بێمێشکه یان کرد شه وانه به هو ی فرمێسکه کانم سه رینه که م نوقمی ئاو ده بوو ئازارێکی وام ده چه شت ته نانه ت شه یتانه کانیش هه وڵی ئارام کردنه وه یان ده دام من بێبه ش کرابووم له بینینی منداڵه که م......چه ند هه فته یه ک وه ک بێگیانێک ژیام ته نها لاشه یه کی مردوو بووم نه م توانی قسه بکه م گوێ بگرم ته ماشا بکه م هه ست بکه م من له ناخه وه سووتابووم. ..
بڕیاری ڕاکردنم دا چونکه دڵنیا بووم له وه ی مانه وه م زیاتر له ناوم ده بات من مروڤێکم پێویستیم به هێزه تا ژیانم دروست بکه م.
پلانه بچوکه کانم داڕشت له شه وێکی تاریکدا کاتێک بارانێکی زور ده باری و سروشتی پاک ده کرده وه له پیسییه کان به ڕێکه وتم هه نگاوه بچوک و خێراکانم منیان برده به رده م ماڵی ئه و کوڕه .. ئه و دڕنده یه ...ده زانن ئه و کوڕه کچه که می فروشتبوو. ..به گوێیه کانی خوم گوێم لێبوو کاتێک دایکم و باکم باسیان ده کرد ...ئه و ھیچ مروڤایه تییه کی تیا نییه .
درگاکه م کرده وه له کوڵانه که ی ئێمه ئه ونه متمانه به یه کدی ده که ن که درگاکه یان داناخه ن به ڵام ئیتر دوای ئه م ڕووداوه نازانم چون ده بێت. ..به ناو ژووره تاریکه کان ده گه ڕام به هوی بارانه که وه جله کانم ته ڕببوون ...کاتێک ئه وم دینی که وه ک بێتاوانێک خه وتوه قێزم له بوونی خوم ده کرده وه ناکرێت که سێک به و ڕاده یه قێزه ون بێ.
به هێواشی به ره و ژووره کان ده ڕوشتم دڵنیا بوومه وه له وه په نجه ره کانی به ته واوی داخراون دواتر به ره و چێشتخانه که ڕوشتم به دوای بوتڵی غازه که گه ڕام له کوتاییدا غازه که م کرده وه و له ماڵه که ی چوومه ده ره وه به باشی درگاکه م داخست تا که س بێزاری نه کات . فرمێسکه کانم هاتنه خواره وه دڵنیام ئه ویش کاتێک منداڵبووه خه ونی زور گه وره و جوانی هه بووه به ڵام به هوی گه مژه یی خوی به ره و ئێره گه یشت و به نه رمی هه ناسه کانی ده پچڕێ له جێخه وی خویدا ده خنکێت چیتر منداڵه بچوکه کان ئازار نادات بارانه که زیاتر ده بێت ڕه نگه بییه وێت به خه به ری بێنێته وه ؟!!!
گه یشتمه که لاوه که ئێره که س سه ردانی ناکات پێیان وایه تارمایی لێیه زور ترسناکه به ڵام ناچارم گه ر تارماییه کان ببینم به ڕوویه کی گه شه وه داوایان لێده که م وازم لێبێنن تا ماوه یه ک میوانیان بم.  ڕوژێکی نوێ ده ستی پێکرد خاموشه ته نها ده نگی ونبوونی من ده بیسترێ له گه ڵ نانی نیوه ڕو چه ند که سێک هاواریان کرد مرد کوتای هات به هوی غازه وه خنکاوه. ..
ته ماشای دونیا بکه ن من ته نها چوارده ساڵ بووم کاتێک بوومه بکوژ وه بووم به دایک له هه مان کاتدا ده زانم من پاڵه وانی چه ندین کچم که توانیم ئه و دڕنده یه له ناو به رم ...من بوونم هه یه؟یاخود به ڕاستی تارماییم ؟

کات زوو ده ڕوات کای هێشتا له کاره من ده مه وێت که مێک ئاسووده بم له گه ڵی ئێمه نزیکی کوتاییه که بوینه ته وه. ..له سه ر کورسییه که خه وم لێکه وت له گه ڵ کردنه وه ی درگاکه به خه به ر هاتم ده زانم کای ئێستا دێت بو باخچه که م چاوه کانم داخست وا خوم نیشان دا که خه وتوم کای نزیکتر بو وه هه ستم به ده سته کانی کرد له سه ر ڕوومه تم دواتر له ئامێزی گرتم تاکو بمباته ژووره که مان توند ده سته کانم له گه ردنی ئاڵاند ئه و ده زانێت من نه خه وتوم. ...کاتێک له جێگاکه م پاڵکه وتم ده سته کانم توندتر کرد تا نه توانێت لێم دوور بکه وێته وه
کای : هیچ هه یه ؟
"کای من دڵته نگم"
کای : بو؟
"چونکه ده بێت لێت دوور بکه ومه وه "
کای : مه به ستت چیه ؟
"کای..... من ده گه ڕێمه وه "
*

**
😉به رده وام ده بێت. ....

the killer :ده گه ڕێمه وه Where stories live. Discover now