special part 😉

693 105 31
                                    

after 2 year

کای هێشتا لەسەر کارەکەیەتی ، دەمەوێت ئەم ئێوارەیە خواردنێکی تایبەتی بۆ ئامادە کەم و ئەوەی پێ بڵێم کە ئەمڕۆ زانیم ...

دوێنێ شەو لەگەڵ خێزانەکەم کاتێکی خۆشمان بەسەر برد ، بییوتی زۆر دڵخۆش بوو لەوێ ڕێگەم دا کە لەلای خوشکەکەم بمێنێتەوە ، ئەو بەباشی لەگەڵمان ڕاهات ، سوپاگوزاری ئەو خانەوادەیەم کە بەخێویان کرد .

من باش ئەو شەوەم لەبیرە کە ئەوان هاتن تا بییوتی ببینن.

هێشتا ماوەیەکی کەم بوو کە بییوتیم لەلا بوو ، ئەو کەسەی گرتبوویە خۆی سەردانی کردم داوای کرد چەند خولەکێک بیبینێت ، منیش سەرەتا زۆر دوودڵ بووم چونکە دەترسام بییوتی داوای گەڕانەوە بکات بۆ لای ئەوان ...

درگاکەم کردەوە ، دەنگی کای دەهات پێدەچوو هێشتا یاری بکات لەگەڵ بییوتی ، بە بێزاری جانتاکەم دانا پێڵاوەکانم داکەند ، بەرەوو ژوورەکە ڕۆشتم .....

کای : تەماشاکە کێ هاتۆتەوە .....

زەردەخەنەکەی لەسەر ڕووخساری لاچوو کاتێک منی بینی ، بەرەو ڕووم هات ، دەستی خستە سەر شانم ...

کای : چی بووە ؟ بۆچی بە شێوەیەیت ؟

"کای ئەوان دەیانەوێت بییوتی ببینن "

تەماشای بییوتیم دەکرد کاتێک ئەوەم وت

کای : ئاه.....ڕازی بوویت ؟

"بەڵێ ... ، بەڵام دەترسم کای "

کای : مترسە من لێرەم ، دواتر خەمت نەبێ بییوتی هەست بە دایکی ڕاستەقینەی خۆی دەکات ، هەرگیز ناتوانێ لێت جیابێتەوە جارێکی دی ،..

دەستەکانم ئاڵاند لە ناووقەدی و تووند لە ئامێزم گرت ، نامەوێت لێم دوور کەوێتەوە ، تەنها کاتێک قسەم بۆ دەکات هەست بە ئاسوودەیی دەکەم ، کەمێک سەری دانەواند  بە چرپە قسەی کرد ....

کای : بییوتی تەماشامان دەکات لێگەڕێ دواتر تەواوی کەین ....

"ئممم ..." 

زەردەخەنەم کرد ، دوورکەوتمەوە لێی ، بییوتیم کردە ئامێزم ، چوومە چێشتخانەکە تا خوانی ئێوار ئامادە کەم ....

دوو کاتژمێر تێپەڕی کرد ، زەنگەکە لێدرا ،  دڵم کەوتە پەلە پەل ، دەترسم لەوەی بییوتی دووبارە داوای گەڕانەوە بکا بۆ لای خانەوادەی پێشووی ، کای چوو تا درگاکە بکاتەوە ، بییوتیم کردە ئامێزم ، بە دەستە ناسکەکانی ڕوومەتمی دەگرت .... ، ئەمە ناخۆشترین هەستە لە دونیا من نامەوێت منداڵەکەم بدەم بە کەس ، ئەو لە ناخی مندا گەورە بوو ، نایدەم بە کەس جارێکی دی ڕێگە نادەم دوورکەوێتەوە .......

دڕەنگانێکی شەوە ، کای کار دەکات لە ژوورەکەی ، بییوتی دەستی گرتووم چاوەکانی داخست ، زۆر خۆشحاڵ بوو بە بینینی ئەوان ئەوە ئازاری دام ، بەڵام لە کۆتایی ئەو پێم دەڵێت دایکە ئەوە هەموو سەرووەتێکە بۆ من ، بە هێواشی دامپۆشی ڕووناکییەکەم کوژاندەوە ، بیرم لە ڕووداوەکان کردەوە ، کاتێک بە پلیکانەکان دەڕۆشتم گوێ بیستی دەنگی کای بووم ، ئەو ئەم ماوەیە زۆر سەرقاڵە ، درگای نوسینگەکەم کردەوە ، پەیوەندی دەکرد وە پێدەکەنی ، لەو ساتەدا تەنها لە ڕووخساریم ڕووانی کە دەریایەکە لە ئارامی ، کاتێک موبایلاکەی دانا ، تەماشای منی کرد ، بە هێواشی نزیک بوومەوە ، زەردەخەنەم کرد لەسەر قەراغی مێزەکە دانیشت ....

the killer :ده گه ڕێمه وه Where stories live. Discover now