Chapter:|2|

1.7K 243 109
                                        

~تەنها ناوی دووبارە بکەرەوە سێ جار وە لەبەردەمت پەیدا دەبێت~

"جۆ.......ئین!"

"جۆنگ.......؟"

"جۆنگ ئین؟!"

بە قوڕسی پیتەکانی خوێندەوە چونکە جوان دیار نەبوو وە قاقایەکی بە گاڵتەجاڕیەوە لێ داو سەیری دەوروبەری کرد

" ئەمە چیە؟ ئەمە گاڵتەیە؟ هیچ شتێک دەرنەکەوت لەوانەیە ئەمە یاری بێت.. بەڵام ئەم کەسە پێدەچێت زۆر جوان بێت "

لەناکاو زەنگی مۆبایلەکەی لێی دا پەیکەرەکەی لە لایەک دانا و هەستیکرد کە دڵی بە بەخێراییەکی بەهێز لێدەدات چونکە ئەم کوڕەیە پەیوەندی پێیەوە دەکات.. هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و قژی ڕێکخست وەک بڵێی ئەم کوڕە لەبەر دەمیەتی

" جۆن سوک دەتەوێ بتکوژم هاهـ؟ بۆ پەیوەندیت پێوە نەکردم و وەڵامی نامەکانمت نەدایەوە؟ "

کچەکە گوێی لە قاقای کوڕەکە بوو لە پشتی مۆبایلەکەوە بۆیە برۆکانی گرژ کرد و کوڕەکەش بە دەنگێکی یاریپێکەرەوە وتی

" بیرت دەکەم بۆچی نایەیت سەردانم بکەیت؟ تۆ زۆر دوور ناکەویتەوە لە سیئۆڵ "

کچەکە شڵەژاو لیکی دەمی قوت دایەوە چونکە زۆر باش دەیزانی گەر ئەوە بەم کوڕە بڵێ لێی توڕە دەبێت

" ناتوانم باش دەزانی باوکم زۆر دەترسێت شتێکی خراپم بەسەر بێت بۆیە ناهێڵێ بەتەنها بێم بۆ سیئۆڵ "

کچەکە گوێی لە دەنگی هەناسەی کوڕەکە بوو لە پشتی مۆبایلەکەوە بۆیە هەستی بەدڵ توندی کرد

" تو ئەو خودایەت می چا تۆ ئێستا گەورە بوویت وە نزیک بوویتەوە لە تەمەنی یاسایی! پێی مەڵێ دێیت باشە؟ چاوەڕێت دەکەم.. "

کچەکە سەری لەقاند و بەهێواشی وتی

" هەوڵ دەدەم.. خوات لەگەڵ! خۆشم دەوێی "

هێڵەکەی داخست و لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوت و سەیری بنمیچی ژوورەکەی کرد دوایی سەیری پەیکەرەکەی کرد و هەڵی گرت تا دووبارە سەرنجی بداتەوە

" تو بڵێی ئەم شتە هی کێ بێت؟ وە لەبەر چی شتێکی وای لەسەر نوسراوە؟ "

لەتەنیشت خۆی لەسەر مێزە بچوکەکە داینا و ڕوناکیەکەی کوژاندەوە و چووە ژێر سەرچەفەکەی و خەوت...

...........

لە نیوەشەودا بەخەبەر هات بەهۆی تەق تەقەی دەنگی دەرگا برۆکانی گرژ کرد و ڕوناکیەکەی پێکرد تا بچێت دەرگاکە بکاتەوە بەڵام ئەم کوخە تاریکی دەستی بەسەردا گرتووە! وە هیچ کەسێک لەبەردەم دەرگاکەی نیە!

THE DARK FEELS || KAI ||حيث تعيش القصص. اكتشف الآن