Chapter:|5|

1.4K 218 165
                                        

" ئەمڕۆش دەچین بۆ کتێبخانە؟ "

می چا وای بە جۆنگ ئین وت کە سەرقاڵی خواردنە و تەنها سەری لەقاند و هەناسەیەکی هەڵمژی ، ئەمە سێ ڕۆژ تێپەڕیوە کە ئەم کچە پیلان دادەنێ بۆ شتێک تا یارمەتیان بدات لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بەڵام لە ڕاستیدا هیچ شتێکیان نەدۆزیەوە..

کچەکە دەیەوێت سەردانی خۆشەویستەکەی بکات و دڵنیابێتەوە لە تەندروستی چونکە زۆر بیری دەکات و ئەویش وەڵامی پەیوەندیەکانی ناداتەوە بۆیە کچەکە وای بیرکردەوە کەوا جۆنگ ئین شتێکی لێی کردبێت...

" بابڕۆین "

کوڕەکە لەپێش کچەکە هەڵسا تا بیهێنێتە دەرەوە لەناو خەیاڵەکانی بۆیە کچەکە وەستا و دەستی کردە ئەو دیارەی کە بۆ جۆن سوکی ئامادەکردووە پێی بدات بەهۆی تێپەڕ بوونی سەد ڕۆژ لە پەیوەندیەکەیان...

کچەکە کوڕەکەی گرت تا بچن بۆ سیئۆل لەو ساتەی کچەکە چاوەکانی کردەوە دوور کەوتەوە لە کوڕەکە و بە تەتەڵەوە وتی

" جۆنگ ئین دەچم کەمێ سەردانی جۆن سوک ئەکەم دوام مەکەوە تکایە "

بە ساردی سەیری کچەکەی کرد و بۆ ناو کتێبخانەکە ڕۆیشت و کچەکەش هەنگاوەکانی خێراتر کردوو هەستی بە دڵخۆشی کرد... کچەکە وای بیر کردەوە کەوا کوڕەکە سوپڕایزی بۆی ئامادە کردووە بۆیە چەند ڕۆژە پەیوەندی پێیەوە ناکات....

کچەکە زەردەخەنەی کرد کاتێ لەبەر دەرگای ماڵی کوڕەکە بوو و لەژێر مەرکانەکەی بەردەرگا کلیلی دەرگاکەی هێنا[مزهریە😂] و بەهێواشی دەرگاکەی کردەووە چونکە ویستی سوپڕایزی بۆ بکات بە هاتی بۆ ئێرە

دەرگاکەی بە هێواشی کردەوە بینی خانووەکە چۆڵە بەڵام گوێی لە هەندێک دەنگ بوو بۆیە زەردەخەنەی کرد و دوای دەنگەکە کەوت...

برۆکانی گرژ کرد کاتێ گوێی لە دەنگەکە بوو لە ژووری نوستنەوە دەهات بۆیە کچەکە سەری لار کردوو و بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت و گوێی لەسەر دەرگاکە دانا بیستی دەنگی قاقا لێدان لە ژوورەکەوە دێت...

دەنگەکە وەک دەنگی کچێک وابوو پێدەکەنی ، کچەکە هەستی کرد دڵی خێرا لێدەدات و دەستی لەسەر دەسکی دەرگاکە دانا لەکاتێکدا دەستی دەلەرزی بەڵام دەسکەکەی سوڕاند و دەرگاکەی بە تەواوی کردەووە...

چاوەکانی خەریک بوو لە شوێنی خۆی بێتە دەرەوە کاتێ بینی خۆشەویستەکەی لەگەڵ یەکێکی تر لەسەر هەمان جێگای خەوتنە کە پێشوتر لەسەری یاریان دەکرد بۆیە چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو...

کوڕەکە لە قسەکردن وەستا کاتێ هەستی کرد دەرگاکە بوویەوە و بە حەپەسانەوە سەیری می چای کرد ، می چا بەبێ جوڵە لە شوێنی خۆی وەستابوو وەک ئەوەی خەریک بێ بتەقێتەوە و بکەوێتە سەر زەویەکە..

THE DARK FEELS || KAI ||حيث تعيش القصص. اكتشف الآن